بنەماڵەی شەنیاشار: لەبەرامبەر ستەم بێدەنگ مەبن

بنەماڵەی شەنیاشار کە لەپێناو کەسوکاریان کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە رحا کۆمەڵکوژکران درێژە بە تێکۆشانی دادپەروەری دەدەن، رایانگەیاند کە دەبێت لە بەرامبەر ستەمی دەسەڵاتداری کەس بێدەنگ نەبێت.

خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپەی رحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار کوژرابوون. بەوهۆیەوە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای رحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو.

بنەماڵەکە لە رۆژی ٨٠٤ەمینی ئێشکگریی دادپەروەریدا لەبەر ئەوەی بەهۆی پشووی کۆتایی هەفتەوە دادگا داخرابوو، لە ماڵەکەیان لە ناوچەی پرسوسی رحا درێژەیان بە چالاکیەکەیان دا.

بنەماڵەکە لە رۆژی ٨٠٤ەمینی چاالکییەکەیان لەسەر هەژمارەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە: "ئەوانەی بەرامبەر بە ستەمی دەسەڵات بێدەنگ دەبن، بە بڕوای ئێمە جیاوازییان لە گەڵ ستەمکارەکان نییە. لەبەرامبەر ئەم ستەمە بێدەنگ نەبن، بە زووترین کات دادپەروەری بەدەستدەهێنن. تێکۆشانی ئێمە لە پێناو ماف، یاسا و داد تا چەسپاندنی دادپەروەری بەردەوام دەبێت".

هـ . ب