لەدژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول، بە بەرخۆدانی زیندان، بە بەرخۆدانی مەزلۆم و دواتر خەیری و کەمال، بە راستی پردێکی بەهێز لەنێوان مردن و ژیان دروست کرا؛ واتە ئێمە دیاریمانکرد کە لەنێوان مردن کە فاشیزم دەسەپێنێت و ژیان کە ئەو هەڤاڵانە خۆیان پێگەیاندن، پردێکی بەهێز دروست بوو. ئاشکرامان کرد کە ئەو ڕێپێوانەی سەر ئەو پردە، شەهیدبوون لە تێکۆشانی دژی فاشیزمدا تاکە رێگەی سەرکەوتنە. هەروەها دیاریمان کرد کە پردەکە تاوەکو کۆتایی کراوەیە. لە رێپێوانی ئەم رێگەیەدا کە فاشیزم دەیگوت، ' ئەگەر خۆتان نزیکی ئەم هەوڵە بکەن، تێکدەشکێن' ئێمەیان دەترساند، بەڵام پێویستیمان بە پردێک بوو. ئەمەیە واتای بەرخۆدان و شەهیدانی زیندان، بەم ئەندازەیە گەورەیە و ئەم گەورەبوونەش بەهایەکی سیاسیە. لە هەمانکاتدا کێشەی گەورەی سیاسیە بۆ تێکۆشانمان. لەوە زیاتر سەرکوتنێکی سیاسیە کە لەم رێگەیەوە تێکۆشانمان بەدەستهێنا. چەند کەسێک لەدژی سوپای دوژمن بە جەستەی خۆیان شەڕیان کرد و سوپاکەیان تێکشکاند.
شوێنی واتاداربوونی دروشمی ' بەرخۆدان ژیانە'
بەرخۆدانی زیندان دۆخێکی بەم شێوەیەیە کە زۆر شایەدحاڵ بە ئەستەم دەتوانن باسی بکەن و لە گێڕانەوەی بەرخۆدانەکەدا سەختی دەبینن. ئەم شەڕەی کە لەنێو بارودۆخی سەختدا ئەنجامدرا، شەڕێکی وەهایە کە کەم کەس دەتوانێت بەڕێوەی ببات و کەم کەس خاوەن ئەو هێزەی بەرخۆدانە. ئەم شەڕە بەڕێوەبرا و سەرکەوت. لەبەرئەوەشە کە شوێنی ئەو شەهیدانەمان لە پەکەکەییبووندا، لە بەهێزکردنی پەکەکەدا، لە بەرخۆدانی دواتردا، بە راستی لە سەروو هەموو بەهایەکەوەیە. لێرەدا ئەوەی تێکشکا، ئەوەی گورزی مردنی بەرکەوت، فاشیزم بوو. دروشمی ' بەرخۆدان ژیانە' دەنگیدایەوە و واتادار بوو. فاشیزم بە هەموو شێوەیەک ویستی، ئەو کەسانە تەسلیم بکات و لە کەسایەتی ئەوانیشدا گەلێک تەسلیم بکات. هەوڵیدا کە پارتەکەمان و گەل تێکبشکێنێت و پرۆژە ناحەق، تاریک و قۆڵەکەی بێوەستان بەردەوامی پێبدات. لە دۆخێکی بەو شێوەیەدا کە فاشیزم سەروەری خۆی بە هەموو شێوەیەک پیشاندابوو، بە هەموو شێوەیەک بڕوای بە خۆی بوو، لە دۆخێکی بەو ئەندازەیە هەستیاردا، بەرخۆدان بەڕێوەبرا.
ئەگەر ویستی سەرکەوتن هەبوایە، ئەو کاتە پێویستە بوو ئەو دۆخەکە تێکبشکێنرێت. واتای بەرخۆدانی زیندان لێرەدا ئاشکرا دەبێت. ئەوان لە کاتێکی پێویستدا، بناغەی دەوڵەتیان پارچە پارچە کرد. بۆیە ئەوەی لێرەدا تێکشکێنرا، بە تەنها دەوڵەتی تورک نەبوو، لە کەسایەتی دەوڵەتی تورکدا دەسپۆتیزم گورزی مردنی بەرکەوت و بناغەکەی هەڵتەکێنرا. بێگۆمان کاتێک بناغەکەی هەڵبتەکێنرێت، ئەو کاتە ناتوانێت باش کار بکات و بەردەوامی هەبوونی خۆی لە مێژوودا بدات.
پێویستە لە شەهیدەکانمان نزیک ببینەوە
ئەگەر مرۆڤ زیاتر بیر لە مانای بەرخۆدانی زیندان بکاتەوە ئەوە تێدەگات کە ڕاگەیاندنی ئەم بەرخۆدانە بۆ داهاتوو ئەرکێکی گەورەی ڕێکخراوەییە. ئەگەر بە هەموو شێوەیەک نوێنەرایەتی ئەمە بکەین لە ڕێگەی کاری سیاسی و چەکدارییەوە، دەبینین دابەشبوونی ئەم بازنەیە بەو مانایە دێت کە گورزی مردن لە چەوسێنەری هەزاران ساڵە وەشێنراوە. واتە لە یەکێک لە گەورەترین شەڕەکاندا بە ناوی گەلان و ئازادیەوە پارتەکەمان سەرکەوت. لەم بارەیەوە وەک پێشتر باسمان کردووە، کە ئێمە وتەبێژی ئەوانن، ئەگەر بەم شێوەیە تێبگەین و ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەین، ئەو کاتە دەتوانین ببینە وتەبێژی ئەوان.
کاری دروست لە سایەی هەلومەرجی ئێستادا ئەوەیە کە تۆزێک زیاتر بەرخۆدان بەهێز بکەین و لە شەهیدان دوور نەکەوین و زیاتر بچنە ناو وڵات و زیاتر شەڕی چەکداری بەرەو پێشەوە ببەین. ئەم هەنگاوەی ئێمە خۆی لەگەڵ هەموو جۆرە بەربەستێک ئەنجام دەدرێت. ئەم هەنگاوە دەرئەنجامی ئەو تێگەیشتنەیە، قەرز و ئەرکی ئێمەیە بۆ یادکردنەوەی شەهیدەکانمان و شەهیدانی زیندان. ئیشی ترمان تەنها ئامادەکارییە. واتە ئەرکی پەروەردەیی و ڕێکخراوەیی و چەکداری بە ئامانجی یادکردنەوەی ئەو شەهیدانەیە. وردترین شت ئەوەیە کە دەبێت سەردەمی نوێ وەک قۆناغێکی گرنگ بۆ ڕزگاری نەتەوەیی سەیر بکرێت و ئەمەش بە دڵسۆزییەوە لەسەر بنەمای یادی شەهیدان بناسرێتەوە. ئەمە ئەو شتەیە کە پێویستە بکرێت.
هەندێک دەیانویست بە شێوەیەکی زۆر جیاواز ئەم کارە ئامادە بکەن، لێک بدەنەوە و ئەنجامی بدەن. هەرچۆنێک بێت، ئێمە بە هەموو توانامانەوە لە سەر ئەم رووداوە ڕێپێوانمان کرد و ڕاستیترین نموونەی ئەم دڵسۆزییەمان پیشاندا و ئەمەش جارێکی تر رێگەی بۆ پێشکەوتنەکان کردەوە. ئەگەر نەماندەویست ئەم شەهیدانە لەتاریکی زینداندا دیار نەمێنن، دەبوایە زۆر شتی مانادارمان بکردایە. ئەمە یەکێک بوو لەو ئەرکە مانادارانەی کە ئەنجام درا. شەهیدانی زیندان مانایەکی زۆریان بە بەرخۆدانی خۆیان بەخشی و زیاتر لە ئەوانەی دەرەوەی وڵات بەرخۆدانیان هەڵسەنگاند و ئەنجامیان بەدەستهێنا و ئەرکی خۆیان دەستنیشان کرد و دەستبەجێ ڕەخنەیان کرد. ئەمە هەموو مانای چیە؟ ئەو شەهیدانە چالاکی خۆیان دیاریکرد و ئەنجامیاندا.
'دەمانەوێت بەرخۆدان سەروەر ببێت'
یەکێک لە بەرزترین قۆناغەکانی بەرخۆدان لە کوردستان، بەرخۆدانی دیلەکانی شەڕە لە دادگاکانی دەوڵەتی تورک. لە بەرانبەر دوژمنێکی هار، دیاریکردنی ئیرادەی ئازاد ئەرکێکی زۆر بەشەرەفە. ئەوەی لە هەموو شتێک زیاتر ئازارمان دەدات، نەبوونی بار و دۆخی باش و دۆخی نایەکسانیە. بەڵام لە مێژووی کوردستاندا بە تەیکیدی دیار بو کە دۆخێکی بەم شێوەیە روودەدات. داگیرکەری تورک بەو شێوەیەی کە گەلانی لە مێژوودا سڕیوەتەوە، دەیەوێت بە ڕێبازی دڕندانەی فشار و داگیرکەری گەلی کوردیش لەناوببات. بۆیەش ئەوانەی بە ناوی ئەم گەلە لە بەهێزترین کاتدا حساب لە دوژمن دەپرسن، کاتێک دەکەونە دەستی دوژمن، رووبەرووی نامەردانەترین فشار و کردەوە دەبنەوە. ئەم رووبەرووبوونە، بۆ دوارۆژیش بۆ هەبوون و یان نەبوون یان بەرخۆدان و تەسلیمبوون دەگۆڕێت. هەر رێکخستنێک کە بۆ بەها سەرەکیەکانی دەست بە تێکۆشان دەکات، ئەگەر نایەوێت خیانەت لەو بەهایانە بکات، ئەو کاتە بە تەئکیدی ئەم رێبازە هەڵدەبژێرێت. ئەوا دەوڵەتی داگیرکەری دوژمنیشە کە لە مێژوودا بە خوێنخواری دەناسرێت. ئەو گۆڕەپانەی کە ئەو رووداوانەی تێیدا روویدا، گۆڕەپانی تێکۆشانە کە بۆ ئەو بەها سەرەکیانە تاوەکو کۆتایی شەڕ تێیدا روودەدات یان نە. ئەم شەڕە، شەڕێکی بەم شێوەیەیە کە کێ سەربکەوێت، سەرفرازی مسۆگەر دەکات. ئەگەر لەگەڵ هەموو بێدەرفەتیەکان، بەرخۆدێران لە زەمینێکی بەم شێوەیەدا شەڕێک لەدژی دوژمن بکەن و تەسلیم نەبن، ئاشکرایە کە ژیان و تێکۆشانی نەتەوەیی لە کوردستان کە کەس چاوەڕێی نەبوو، ئێدی لە دۆزێک زیاتر بۆ هەبوونێک گۆڕاوە کە لایەن دۆست و دوژمن و هەموو کەسێکەوە قبوڵکراوە. تێکۆشەران لەو ساتەدا بوون بە مرۆڤە گەورانەی کە ژیانیان بەو شێوەیە بنیاتنا. ڕێبەری گەورەی تێکۆشان خەیری، بڕیاری مسۆگەری خۆی لەسەر حسابپرسینی مێژوو بەم شێوەیە ئاشکرا کرد؛
" ئێمە لەدژی ئەشکەنجە و قەدەغەکان بەرخۆدان دەکەین. ئێمە پارچە پارچە بکەن، کردەوە و قسەکانی فاشیست قبوڵ ناکەین و جێبەجێیان ناکەین. ئێمە دەمانەوێت بەرخۆدان سەروەر ببێت. سیاسەتی ئێمە بەرخۆدانە."
لە هەر کوێوە هەڵبسەنگێنین، مافداریە. لە کوردستان خیانەت و تەسلیمبوون بەو ئەندازەیە زیادە کە لە مێژوودا و لە ئەمڕۆماندا بۆ پێوانەیەک گۆڕاوە کە لەسەر کارە. بەڵام داگیرکەری تورک، داگیرکەریەکی بەو شێوەیەیە کە بە تەسلیمبوونی قوربانیەکانیش رازی نابێت، دەیانکاتە خراپترین غولام و کۆیلەی خۆیان. کاتێک سەیرێکی مێژووی پارتی کۆمۆنیستی تورککیا دەکەین، دەبینین کە لەلایەکەوە نوێنەرایەتی کۆمۆنیست کۆمەلکوژکران، لەلایەکی ترەوە ئەوانەی کە ماون کراون بە غولامی کەمالیزم. دەوڵەتی تورک هێژاترین ڕۆڵەی ئەو ڕێکخستنانەیان کوشت کە لەدژی ئەوان شەڕیان کرد. ئەوانەی ماون، هەوڵ دەدەن بە قێزەونترین ڕێباز، تەسلیم بکەن و بیکەن بە غولامی خۆیان. لێرە هەندێکیان سەرکەوتوون. لە مێژووی گەلی کوردستاندا بە قورسی ئەوەیان جێبەجێ کردووە. لە ڕاپەرینی ئاگریدا، لە راپەرینەکانی شێخ سەعید و سەیید رەزادا، نمونەی ئەوە دەبینرێن.
لە حسابپرسیندا بەرخۆدانێکی گەورە خوڵقێنرا
داگیرکەرانی تورک پشت بە ئەزموونە مێژووییەکانیان دەبەستن کە ئەمڕۆ دەیانەوێت لە بارەی پەکەکەوە هەمان کار بکەن. لە دانیشتنەکانی دادگادا، لەو بەرخۆدانە مەزنەدا لە سەرتاسەری کوردستان دوژمن دەڵێت: ئایا لە دژی من دەجەنگیت، کە لە مێژوودا هێزێکی زۆری تێکشکاندووە؟ ئێوەی هێزێکی نوێ، دەتانەوێت لەدژی من شەڕ بکەن! دەیەوێت تێکۆشەران تەسلیم بکات. لەسەر ئەم بناغەیە زەمینەی خیانەت دروست بکات. ئەو شتەی کە بەرانبەر زۆر هێز کردی، دەیەوێت بەرامبەر پەکەکە سەربکەوێت. ئاشکرایە کە ئەمە بووە بە یەکێک لە ساتەکانی بڕیاری مێژوویی. یان تا کۆتایی بەرخۆیان دەکرێت، یان خۆیان ڕادەست دەکەن.
زۆر ئاشکرابوو کە لەبەرانبەر شۆڕشگێرە پێشەنگەکان کردەوە و تەڵە هەیە، لە کەسایەتی ئەواندا هەوڵی تەسلیمکردنی کوردستان هەبوو. پەکەکە بۆ ئەوەی هێڵی سەرەکی گەشەدانی مێژوویی دیاری بکات و بۆ سەروەری ئەو هێڵەی کە بڕیارە پێشەنگایەتی بەرخۆدان بکات، پێویست بوو ڕۆڵی خۆی ئەنجام بدات. ئەگەر گورزی بەرنەکەوێت و گەشەدانەکانی دواتر سەربکەوێت، داهاتووش مسۆگەر دەکرا. لەسەر ئەم بیر و باوەڕە، میلیتانە پێشەنگەکانی بوێری وەک پەکەکە تێکۆشانی زۆر سەختی شەڕی رزگاری نەتەوەییان لەوێ کرد. لەگەڵ ئەوەی لەنێوان لایەنەکاندا هاوسەنگیەکی گەورە هەبوو، بەرخۆدانی گەورە و سەرکەوتن بەدەستهێنان، کاریگەری لەسەر لایەنەکان و گەشەدانەکان دەکرد، پێویستە مرۆڤ قبوڵی بکات کە ئەمە بووەتە تۆی سەرفرازی. ئەم شەڕە نەک تەنها شەڕی پەکەکەیە، ڕێباز و گەشەدانی قۆناغی رزگاری نەتەوەیی کوردستانی دیاری دەکرد، نەک بە تەنها وەک دیاردەیەکی قارەمانی شیکردنەوەی بۆ دەکرێت، بۆ سازکردنی هێڵی بەرخۆدان و بەهێزکردنی ڕێبەرتی بەرخۆدانیش دەبێتە شەڕێک.
لە ساتەکانی حسابپرسیندا ڕێبەرانی پەکەکە شەهیدبوون، بەڵام بەرخۆدانێکی گەورەش دروستکرا و ئەنجامی گەورەی بەدەستهێنا. هێڵی بەرخۆدانی نەتەوەیی لە راستی وڵاتدا بووە هێڵی تێکۆشانی بناغەیی، ڕێبەرتی ئایدۆلۆژی، سیاسی و ڕێکخستنی و ئەو شتە دەکات کە بنیاتنرا. ئەم شەڕەی کە مەزلۆم، خەیری، کەمال و فەرهاد و بە دەیان شەهیدی دیکە لە چوارچێوەی ناهاوسەنگیەکی گەورەدا ئەنجامدرا، ئەو شەڕەی کە ئەنجامدرا، ئەو سەرکەوتنەی کە بەدەسهێنرا، شەڕێکی خاوەن ئەم واتایەیە. لەم شەڕەدا کە ناتوانرێت رێگری لێبکرێت و بە تەئکیدی بەسەر سەرفرازی دەچێت، تێکۆشەران ئەم دۆخ و بڕوایەی خۆیان بۆ داهاتوویەکی بەم شێوەیە تەرخان کرد.
ئەو بڕیارە مێژووییەی کە ئازادیمان پێدەبەخشێت
" کو کوردستان سەروەری داگیرکەری پێچەوانەیی تورک هەیە. ئەم سەروەریە لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردستان نامۆیە، لە دەرەوەی سەردەمە و بە زۆر لەسەر کارە. تێکۆشانی سەربەخۆیی و ئازادی لە بەرانبەر ئەم سەروەریە، ئەرکی هەر مرۆڤێکی دڵسۆز و زانای کوردستانە. لە کوردستان تێکۆشانێکی وەها دەستپێبووە کە گەلی کوردستان بە پێشەنگایەتی پڕۆلیتاریا لە قۆناغی رزگاریدایە. هیچ هێزێک ناتوانێت رێگری لە قۆناغی سەرکەوتن و سەرفرازی گەلی کوردستان بگرێت. ئێمە پەشیمان نین کە بەشداریمان لە تێکۆشان کردووە، دۆزێکی ڕەوامان هەیە. ئێمە سەربەرزین کە لەنێو ئەم دۆزەداین. ئێمە ئەرکی خۆمان لە بەرانبەر مێژوو جێبەجێ دەکەین. ئەو بڕیارە مێژووییە ئازادیمان پێدەبەشێت."
سەربەخۆیی و ئازادی شکۆدارترین پیرۆزین و پێویستە مرۆڤ واتای ئەو هەنگاوانەی کە بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و ئازادی دەنێت بزانێت. بەرخۆدان بۆ بەدەستهێنانی ئەو بەهایانە تەڤکاریەکی زۆر هێژایە. ئەگەر لە کوردستان نەتوانرێت رێگری لە چالاکی، بیر و شەڕی بەرخۆدانی نەتەوەیی بگیرێت، ئەمە شەپۆل بە شەپۆل لە نێو کۆمەڵگادا بڵاودەبێتەوە، شەڕی ئێمە دەبێتە لافاوێک کە هیچ شتێک ناتوانێت لەبەرانبەر خۆی بگرێت، تاکە سەرچاوەی ئەم شتەی شەهیدانی تێکۆشەرمانن. تێکۆشان ئێدی لەسەر ئەم بناغەیە بەڕێوە دەبرێت و بەرەو سەرفرازی دەچێت. لەمبارەیەوە ئێدی کارەکە ئاسان بووە، لە رێگەی ئەو هێزەی کە لێرە وەرگیراوە، ئێدی ئەنجامی سەرکەتین خوڵقێنراوە. زۆر نیشانەی پارچەبوون، ڕزین و هەڵوەشاندنی دەرکەوت، بەڵام لە کوردستان هیوای تێکۆشان زیندووە، بە کورتی ئامادەکاری سەرەتای شەڕ سەرفرازی کراوە و ئەمەش بە بەجێهێنانی ئەرکی یادکردنەویە شەهید قاڕەمانەکان دەبێت.
وابەستەبوونی خراپ بە یادەوەریەکان، هەر وەک چۆن ئاڕاستەمان بەرەو هەڵدێرەکان دەبات، هەروەها وابەستەبوونی باشیش دەتوانێت بەرەو سەرکەوتن بمانبات. هەڤاڵ مەزلۆم دۆغان دەیگوت؛ " تاکتیکی خۆئامادەکردن و خۆکۆکردنەوە راستە. پێویستە مرۆڤ خۆی لە بەپەلەبوون و چاوسووریی خۆی بپارێزێت. بەپێی بۆچوونمان، ڕێکخستنکردن، پرۆپاگاندە و ئامادەکاری سەربازی ساڵێک و دوو ساڵ بەرانبەر دەبێت." و بەم شێوەیە ئەوەی بە ئێمە دەگوت کە پێویست بوو بیکەین.
کەمال پیر کاتێک دەیگوت " ئەم گەلە بە تەئکیدی رزگار دەبێت، لەوانەیە دە ساڵ، بیست ساڵ بەردەوام بێت، بەڵام بە تەئکیدی شەڕی گەل ئەنجام دەدریت" باوەڕبوونی رەها بۆ رزگاری و ڕێگەی بەدەستهێنانی رزگاری پیشانی ئێمەدەدا.
هەڤاڵ خەیری کاتێک دەیگوت " لەسەر کێڵی گۆڕی من بنووسن قەرزارە" لەو هزرە بەرزەی خۆیدا، پێویستی شەڕی پارچەکردنی دیلی لە دەستی داگیرکەر و بنیاتنانی کوردستانێکی سەربەخۆی و ئازادی پیشانی ئێمەدا.
بەڵێنمان بە شەهیدانداوە
کاتێک کە فاشیزمی ١٢ی ئەیلول کە جگە لە زوڵم، ئەشکەنجە و ئامێرێکی شەڕی پێشکەوتوو هیچ شتێکی دیکە نەبوو، خۆی وەک موتەکەیەک دەسەپاند، بەرخۆدان و قارەمانی ببووە دوو چەک کە پەکەکە بەرزی کردبووە. لە هەموو شوێنێکی وڵات بەم چەکانە شەڕ دەکرا و گەشەدانی گەورەی دروست کرد. بەشێکی گرنگ کە رووداوی ئەو بەرخۆدانەی مێژوویی شایەدی بۆ دەدات، لەم سەردەمەدا ئەنجامدرا. بەرخۆدانی، دەلیل، ئازمە، ئەحمەد و هەڤاڵانی دیکە لە دەرسیم، مێردین و گۆڕەپانەکانی دیکە، لەو سەردەمەدا ئەنجامدران. لە بەرخۆدانی هەزاران کەسدا، داستانی شەهیدانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنگیدایەوە. شەهیدە شکۆدارەکانی ئەم تەڤگەرەی وڵات و باجدان پێکەوە باز و قارەمانی لەژێر فەرماندەیی ئەودا بوون.
هەنگاوی ١٥ی تەباخ بەرخۆدانی گەشتر کرد و ئەم ئاڵایە کە باجێکی زۆری بۆ دراوە لە لوتکەدابێت، لاپەرەی بەرخۆدانی نوێی خاوەن واتای قوڵی لە مێژوودا زیاتر کرد. لەئێستا بەدواوە، شەڕی گەلی دوورودرێژ کە بە هەموو هێزێکی خۆیەوە لە رۆژەڤی کوردستاندایە و باسی دەکرێت، سەرچاوەکەی قاڕەمانەکانین. شەڕی رزگاری نەتەوەیی و داستانی قاڕەمانی کە لەسەر هێڵی ئەم وڵاتەیە هەموو رۆژێک و کاتژمێرێک ئەنجام دەدرێت. راستی گەورەمان کە دەبێتە بابەتی شیعر و ڕۆمان و وێنە و گۆرانی لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت. ئێمە شەهیدماندا کە پێویستە لەسەر ناوی ئەوان زۆر شت بکرێت، ڕێکخستن دروست بکرێت، شەڕ بەڕێوەببرێت و سەرفرازی بەدەستبهێنرێت. سوێندمان خوارد و بەڵێنمان بە شەهیداندا. ئەو شتانەی کە لە رابردوودا لەسەر هێڵی شەهیدان و بیرەوەریان ئەنجامدران، لە داهاتووشدا زیاتر ئەنجام دەدرێن.
' کۆکراوەیەک لە شیکردنەوەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد'
ف.ق