بێربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالی کرد

ئانالینا بێربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالی کرد.

ئانالینا بێربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالی کرد و لە ماڵی پێکەوە ژیان لەگەڵ چالاکوانانی ئێزدی چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکە ڕاگەیاندراوە، بێربوک دەیەوێت لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئێزدیەکان بکات و هەوڵ بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بدرێت. هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال بۆ زێدی خۆیان یەکێک لە ئەجێنداکانی سەردانکەی بووە.

چاوەڕێش دەکرێت ئانالینا بێربۆک سەردانی گوندی کۆچۆ بکات، کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ئازارێکی زۆری گەورەی لەسەر دەستی چەتەکانی داعش کێشابوو.

جێگای سەرنجە هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ شەنگال، جموجوڵی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک لە ئاسمانی شەنگالدا زیادی کردووە.

ژ.ت