بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامە
ئەمڕۆ ٢٣١ ڕۆژە بنەماڵەی شەنیاشار لە بەرخۆداندان و داوای دادپەروەری دەکەن.
ئەمڕۆ ٢٣١ ڕۆژە بنەماڵەی شەنیاشار لە بەرخۆداندان و داوای دادپەروەری دەکەن.
ئەمینە شەنیاشار و کورەکەی فەرید شەنیاشار کە سێ کەسی بنەماڵەکەیان لە لایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتارێکی ئاکەپە بە ناوی ئیبراهم خەلیل یڵدزەوە کوژران ، ٢٣١ ڕۆژە لە بەرخۆدانی ئێشکگری بۆ دەادپەروەریدان.
سێ کەسە کووژراوەکە یەکێکیان هاوسەری ئەمینە شەنیاشارە و دووانیش کوری ئەون، لە هێرشەکەدا فەرید شەنیاشاریش بریندار ببوو، بەڵام ئێستا لە گەڵ دایکی خۆی لە بەرخۆداندایە و داوای دادپەرەری دەکەن.
رووداوەکە لە ١٤حۆزێرانی ساڵی ٢٠١٨ لە ناوچەی پرسۆسی سەر بە پاڕێزگای روحا ڕوویدا و تا ئێستاش بکووژەکان سزا نەدراون.
بنەماڵەی شەنیاشار لە بەرەبەیانیەوە دەستیان بە چاڵاکی" ئێشکگری بۆ دادپەروەری"کرد و لە بەردەم دادگای روحا لە چالاکی خۆیان بەردەوامن.
هەروەها لەهەژماری تایبەتی بنەماڵەی شەنیاشار پەیامێک راگەیەنرا کە بەم شێوەیەیە، " دایکێکی جگەرسووتاو کە ماڵەکەی وێران کراوە ٢٣١ ڕۆژە بەرخۆدان دەکات. ئێمە لە بەرانبەر ئەم کردەوەیە بێدەنگ نابین."
ف.ق