'بەرخۆدانی سیدا وەک خەنجەرێک لە دڵی دوژمن رۆچوو'

گەریلای هەپەگە هیوا سنە رایگەیاند، "بەرخودان لە سیدا وەک خەنجەرێک لە دڵی دوژمن رۆچووبوو. چی دەبێت با ببێت گەریلا سەرکەوتن بۆ خۆی بە بنەما دەگرێت".

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامن. لە هەرێمی زاپ، چەمچۆ و سیدا، دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزیەوە و هەموو جۆرە تەکنیکێک هێرش دەکاتە سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا. یەک لەو گەریلایانەی بە بەرخودانێکی گەورەوە بەرپەرچی ئەو هێرشانەی دایەوە هیوا سنەبوو. شەڕڤانی هەپەگە هیوا سنە  قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و تیایدا هەڵسەنگاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بەرخودانی گەریلا کرد.

گەریلای هەپەگە هیوا سنە ئاماژەی بەوەکرد، کە دەوڵەتی تورک سەرباری هەموو توانا و دەرفەتەکانی بەرامبەر بە بەرخودانی گەریلا دەستەوەستان و بێچارەیە و راشیگەیاندبوو: "شەڕ و بەرخودان وەک خەنجەرێک لە دڵی دوژمن رۆچووە. شەڕ هەم لە گۆڕەپانەکان و هەم لە سەنگەرەکان قورسایی زۆری خستوەتە سەر دەوڵەتی تورک. بۆ ئەوەی هاوکاری ئەو ڤەڵانانەیان بدەن کە لەسەنگەرەکاندا بەرخودان دەکەن، ئێمە بە گیانێکی فیداییەوە تێدەکۆشین. لەم ئۆپراسیۆنەدا راستی دوژمن ئاشکرا بووە. بە هەموو جۆرێک هێرش کرایە سەر هەڤاڵانمان. بەڵام نەیانتوانی ئیرادەمان بشکێنن. کاتی ئەوە هاتووە کە ئەو بەڵێنەی بە پارتەکەمان و رێبەر ئاپۆمان داوە بیبەینەسەر. بۆ پاراستنی شاخی وەرخەلێ ئێمە لە گۆڕەپانەکە بووین. شایەتی ئەنجامدانی تاوانی شەڕ بووین. ئەو تاوانانە ئێستا بە بەرچاومانەوە دەکرێن. ئەو سەربازانەی بەشداری ئۆپراسیۆنەکەیان کردبوو گوایە لێهاتووترین سەربازانی دەوڵەتی تورک بوون، بەڵام بەرامبەر بە بەرخودانی ئاپۆیی ناتوانن شەڕ بکەن. کاتێک گوێیان لە بچوکترین دەنگ دەبێت دەستبەرداری سەنگەرەکانیان دەبن و هەڵدێن. راستی دەوڵەتی تورک بەم جۆرەیە.

دوژمن دوای ئەوەی بینی ناتوانێت ئەنجام بەدەستبهێنێت، ویستی کە داگیرکەری زیاتر بەرفراوان بکات. لە ١٥ی ئەیلولدا دوژمن بە کۆبرا، فڕۆکەی شەڕ و فڕۆکەی سیخۆڕی هاتە سەر تونێلەکانی شەهید فەلات. هاوکات سەربازەکانیش هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانەکانی شەهید فەداکار و شەهید ئاگر. ئامانجی ئەوان بریتی بوو لەوە رێگری لە دەستوەردانی هەڤاڵان بکەن. بەڵام تیمەکانی ناو کامپەکان و هەڤاڵانی ناو سەنگەرەکان بە شێوەیەکی پرۆگیشناڵ دەستوەردانیان کرد و نەیانهێشت کە سەربازەکان خۆیان بگەیەننە تونێلەکانی شەڕ. کاتێک سەربازەکان هێرشیان کرد، هەڤاڵان بە شێوەیەکی گیانبازی بەرپەرچیان دانەوە و وایان کرد کە دوژمن زیانی گیانی زۆری بەربکەوێت. دەوڵەتی تورک کوژراو و بریندارەکانی جێهێشت و کشایەوە. بۆ ئەوەی بتوانن بێنە سیدا جارێکی دیکە بۆردومانی گۆڕەپانەکەیان کرد، بەڵام دیسان نەیانتوانی ئەنجام بەدەستبهێنن.

تەرمی سەربازەکان ماوەی چەند رۆژ لەو ناوەدا مانەوە و دواجاریش تەرمەکانی خۆیانیان سوتاندن. دوژمن لە هێرسەکاندا زۆر چەکی کیمیایی بەکارهێنا. لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا رێوشوێنی خۆمان دەگرتەبەر. دەزانرێت کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی شەڕە. سەرباری ئەوەش دەوڵەتێکی ئەندامی ناتۆ ناتوانێت بەرامبەر بە گەریلا شەڕ بکات. ئێمە لەناو گەریلادا بەردەوام بە گیانی فیدایی شەڕ دەکەین. چی دەبێت با ببێت، گەریلا بەردەوام سەرکەوتنی بۆخۆی بە بنەما گرتووە. رێگە نادات کوردستان داگیربکرێت".

هـ . ب