بەرپرسێکی رۆژئاوای کوردستان لەسەر نەخشەی کوردستان لە زاخۆ ھاتە جواب

غەریب حسۆ حەسۆ ھاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتی لە رۆژئاوای کوردستان وەڵامی ھێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی دایەوە بۆ سەر نەخشە کوردستان لەسەر دیواری زانکۆی زاخۆ.

دوای ئەوە لە ژێر فشاری تورکیا دوو رۆژ لەمەوبەر نەخشەی کوردستانی گەورە لە زانکۆی زاخۆ لابرا،  ھیچ بەرپرسێی حیزبی و سیاسی باشوری کوردستان لەبەرامبەر ئەو ھێرشەی دەوڵەتی تورک، ھەڵوێستی پێشان نەدا و بەپێچەوانەوە بێدەنگیان ھەڵبژارد.

لەبەرامبەردا غەریب حسۆ ھاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتی( تەڤ دەم) لە رۆژئاوای کوردستان لە توێتێکدا ھەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد:" ھەموو کەسێک شانازی بە نەخشەی وڵاتی خۆیەوە دەکات، ئێمەش بەھەمان شێوە شانازی بە نەخشەی وڵاتەکەمانەوە دەکەین".

ئەو بێدەنگیەی  بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و پەدەکە کە لە ناوچەکە باڵادەستە لەکاتێکدایە کە بەردەوام لەسەر ڕاگەیاندنەکان  بانگەشەی کوردایەتی دەکەن، بەڵام وەک دیاربوو لەم رووداوەدا، بانگ و هەڵوێستیان تەنھا بۆ خەڵەتاندنی کۆمەڵگای کوردیە.

ف.ق