بوو بە خاوەنی ژیانێکی پڕ مانا و بوێریی

شەهید هاڤین گابار کە خاوەنی ژیانێکی دروست، بوێری و ماناداربوو، بۆئەوەی شایستەیی ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی بێت، بە ویست و بڕیاردارییەکەی مەزنەوە هەتا دوا هەناسەی خۆیی تێکۆشا.

گەنجانی قارەمانی کوردستان بە ویست و ئیرادەیەکەی مەزنەوە لە دژی تەکنۆلۆژیایی سەدەی ٢١ دەوەستننەوە. یەکێک لەو گەنجە قارەمانانە، کچی بۆتانی سەرهەڵدێر جانان ئۆراڵ (هاڤین گابار)ە

جانان ئۆراڵ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی بە ئەسڵ شڕناخی لە ئایدنی شاریی بۆتان لە دایک بووە، لەبەر هۆشیاریی وڵاتپارێزیی بنەماڵەکەی و زیندوڕاگرتنی چاندی بۆتان، هیچ کاتێک لە ناسنامە و جەوهەریی خۆیی دورنەکەوتەوە. ئۆراڵ بە تورککردنی گەلی کوردی قبوڵ نەکرد، عەشق و حەسرەتی وڵاتەکەی هەمیشە لە دڵدابوو. جانان ئۆراڵ زوڵم و ستەمەی سەر وڵاتەکەی قبوڵ نەدەکرد، توڕەیی و ڕقی بەرامبەر دوژمن زۆرتر دەبوو، ئەم توڕەبوونەی بە بەشداربوون لە چالاکی گەنجانی شۆڕشگێر نیشاندا. جانان ئۆراڵ شاهیدی دڕندایەتی دەوڵەتی تورک بوو، بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٥دا لە شڕناخ و شارەکانی تری کوردستان. دوای شەهیدبوونی حاجی لوقمان بیرلیک و لە هەمان ساڵدا ڕۆشت بۆ چیا ئازادەکانی کوردستان و بەشداری ناو هێڵەکانی گەریلا بوو.

هاڤینی گەریلای یەژا ستار دوایی مانەوەیەکی زۆر لە هەرێمی بەستا بەشداری خەبات بوو، دواتر ڕۆشتە هەرێمی حەفتانین و یەکەمین پەروەردەی گەریلایی وەرگرت. هاڤین گابار بە یەکەم پەرەوەردەی خۆی یەکسەر خۆیی بە ژیانی چیا و گەریلای ڕاهێنا، خەباتی دەکرد بۆ ئەوەی بگات بە ناسنامەی ژنی ئازاد. هاڤین گابار بۆ ئەوەی شایستەیی کار و خەباتی شەهیدانی هاوڕێی بێت بە بڕیار و باوەڕدارییەکی گەورەوە تێدەکۆشی. هەرکارێکی لە ئەستۆ بگرتاییە بەزیرەکی بێ کەموکوڕیەوە ئەنجامی دەدا. گەریلای یەژا ستار هاڤین گابار بەو ئایدیا و پەرەوەردە سەربازییەی وەریگرتبوو، هێڵی فیدایی شەهید زیلان، بێریتان، دەلال ئاماد، ڕۆژبین و سارا گۆیی جێبەجێدەکرد.

هاڤین بۆ ئەوەی لە دژی تورکی داگیرکەر بجەنگێت ڕۆشتە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بەشداری چەندین چالاکی کرد و گورزی قورسی لە دوژمن خست. هاڤین کە لە هەموو بارودۆخێکدا فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیی کردبوو بە بنەمانی ژیانی خۆی. لە هێلی فیدایی سارا، ڕوکەن، زیلان و دۆغا لە دژی دڕندەکانی عوسمانی دەجەنگا. بە بەشداریی و تێکۆشانەکانی بوو بە نمونەیەک بۆ هاوڕێیانی. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا لەگەڵ هاوڕێکەی دەلیل تۆلهەلدان شەهیدبوو. گەریلا هاڤین گاباری خاوەن ژیانی حەقیقەت و پڕمانا، وەک میللیتانێکی بێهاوتایی هێڵی پەکەکە و پاژک ناوی خۆی لە مێژووی بەرخۆدانی کوردستاندا نووسیەوە.