بڕیارە سبەی پزیشکانی ئۆندەر کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ببەستن

سەردانەکان بەردەوامن بۆ لای سیری سورەیا ئۆندەر کە ژیانی لە مەترسیدایە. بڕیارە سبەی پزیشکانی ئۆندەر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ببەستن.

چارەسەری جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، سری سورەیا ئۆندەر لە نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتنگەیل لە شیشلی لە ١٢هەمین ڕۆژدا بەردەوامە. سەردانەکان بۆ لای سیری سورەیا ئۆندەر کە ژیانی لە مەترسیدایە، بەردەوامن.

سەردانیکەران لەلایەن بنەماڵەی ئۆندەر و ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی پەروین بوڵدان و سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و پەرلەمانتارانی دەم پارتییەوە پێشوازییان لێ کرا.

سەرۆکی ئامەدسپۆر بورچ بەیسال، جێگری سەرۆک فازڵ ئۆگورلو و سەلمان ئەرگون ، بەڕێوەبەرانی یانەکە و سەرۆکی پێشووی ئامەدسپۆر سەڵاحەدین یەڵدرم، چەندین کەسی تر سەردانیان کرد. سەرۆکی ئامەدسپۆر بورچ بەیسال ئەو درێسەی کە ناوی سری سورەیا ئۆندەر لەسەری نووسرابوو، بەخشییە عەلی برای ئۆندەر.

پەرلەمانتاری جەهەپەی ئامەد سەزگین تانریکولی و سەرۆکی شارەوانی بیۆغلو ئینان گونەی، ئیبراهیم تاتڵیساس، برای هونەرمەند شاکیرۆ تەوفیق دەنیزیش سەردانی ئۆندەریان کرد.

بڕیارە سبەی پزیشکانی ئۆندەر، دەربارەی ڕەوشی تەندرووستی ئۆندەر کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ببەستن