چالاکی یەژا ستار لە زاپ: داگیرکەرێک سزادرا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپدا لە چالاکی یەژا ستاردا دژ بە سوپایی داگیرکەری تورک داگیرکەرێک سزادرا.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوە نوسراوەکەیدا ئەم زانیارییانەی لەسەر چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکان بڵاوکردۆتەوە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوایی زاپ

٢٤ی نیسان لە کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەکدا بەچەکی نیو ئۆتۆماتیکی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی گورز لە داگیرکەران خرا.

٢٥ی نیسان لە کاتژمێر ٠٩:٤٠ خولەک بە تاکتیکی نیشانەشكێنی لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی گورز لە داگیرکەران خرا و داگیرکەرێک سزادرا. ئەم چالاکیە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

پێشتر لەسەر هێرشەکانی سوپایی داگیرکەری تورک لە مەتینا زانیاریمان بڵاوکردبوەوە. لە ئێستادا سوپایی داگیرکەری تورک لە هەندێک لە جێگەکانی گۆڕەپانەکانی شێلازێ، کانی ڕەش و یەکمالێی هەرێمی مەتینا جێگیربوون. بە تەکنیکی شەڕ بۆردوومانی گۆڕەپانەکان دەکەن. هێزەکانی پەدەکەش بە ئامانجی ئەوەی کە ئاسایشی ڕێگەیی نێوان یەکمال و شاخی ئامێدی بڕەخسێنێ لە ٣ خاڵدا جێگیربوون. هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیش بە هەرسێ جێگاکەدا تێدەپەڕن.

هێرشەکانی سوپایی داگیرکەری تورک کە ئەنجامی داون؛

٢٤ و ٢٥ی نیسان لە گۆڕەپانی دەرگەل، شێلازێ، سەری مەتینا، بێشیلی و گۆلکایی هەرێمی مەتینا ٢٥ جار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ جار، لە گۆڕەپانی بێپالانی هەرێمی قەندیل ٢ جار، لە گۆڕەپانی لۆلانی هەرێمی خواکوڕک ٢ جار، بە گشتی ٣٢ جار لە لایەن فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەو هەرێمانە بۆردوومانکراون.

٢٥ی نیسان  گۆڕەپانی لۆلانی هەرێمی خواکوڕک لە ڕیگەیی هەلیکۆپتەری جەنگییەوە بۆردوومانکراوە.

‌‌کاروانێکی سەربازیی ٦٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی سەر بە پەدەکە، ویستییان بپەڕنەوە بۆ پێگەکانی گەریلا

ڕۆژی ٢٣ی نیسان کاروانێکی سەربازی ٦٠ ئۆتۆمبێلی سەر بە پەدەکە لە گۆڕەپانی بەردەسپیی خواکوڕک، لە دوایی نیوەڕۆ بۆ ٢ جار ویستییان بپەرنەوە بۆ پێگەی هێزەکانمان. وەک ئاگادارکردنەوەیە بەم هێزانە، فیشەکەی ئاگادارکردنەوە لە لایەن هێزەکانمانەوە دەتەقێنرێت بۆ ڕێگریکرن لە پەڕینەوەی ئەو هێزانە بۆ پێگەیی هێزەکانمان، دوای ئەوەی لە هەردوو جارەکەدا شەڕێکی ماوە کورت ڕوودەدات، ئەو هێزانە ناچار بە کشانەوە دەبن.

هەر لە هەمان ڕۆژدا لە گۆڕەپانی گۆشین هێزێکی سەربازیی بە ٦ ئۆتۆمبێلەوە بە بێ ئەوەی هیچ ئاگادارییەک بدەن ڕۆشتوونەتە گۆڕەپانەکە. بۆیە لەلایەن هێزەکانمانەوە فیشەکی ئاگادارکردنەوە بۆ ئەم هێزانە دەتەقێنرێت و هێزەکان دەکشێنەوە.

لە کاتی ڕوودانی هەردوو ڕووداوەکەدا لە ئاسمانی ئەو گۆڕەپانانە جوڵەکانی فرۆکەی پشکنینی سیخوڕیی تورک زیاد دەکات. دوای ئەوەی هێزەکانی پەدەکە لە گۆڕەپانەکە دەکشێنەوە، لە لایەن فرۆکەی جەنگیەوە گۆڕەپانەکە بۆردوومان دەکرێت، بەڵام هیچ زیانێکمان بەرنەکەوت."