چالاکیی چادری بەرخودانی خەڵکی شەنگال لە ٤٧هەمین رۆژدایە

چادری بەرخودانی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٤٧هەمین رۆژدایە. شەنگالییەکان بە بڕیار و پێداگرن، کە ئاسایش و بەڕێوەبەرییەکەى بە بەغدا بدەنە قبوڵکردن.

چالاکیی بەرخودانی خەڵکی شەنگال لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" ماوەى ٤٧ رۆژە بەردەوامە.

هەموو رۆژێک هەموو پێکهاتەکانی شەنگال لە ناوچە جیاجیاکانی شەنگالەەوە دەڕۆن بۆ سەردانی چادری بەرخودان و خاوەنداری لە ئاسایشەکەیان دەکەن.

شەنگالییەکان بە شەودا ئێشکگری دەکەن و لە بەردەم ئاگردا گۆڤەند و شایی دەگێڕن و بە رۆژیشدا لە ژێر چادرەکەدا کۆبوونەوە لەبارەی چالاکییەکەیانەوە بۆ هاووڵاتییان بۆ چالاکوانان و میوانان رێکدەخەن.

شەنگالییەکان دەڵێن، ئێمە هی پێش فەرمانەکە نیین، بۆیە کەسێک ئیرادەیان قبوڵ نەکات، ئێمەش ئەو قبوڵ ناکەن.

ژ.ت