چالاکیی مانگرتن لە مەخمور بە بەشداریی دەستەى ٢٤هەمین بەردەوامە

لە کامپی پەنابەرانی مەخمور چالاکیی مانگرتن بە بەشداریی دەستەى ٢٤هەمینی مانگرتوو بەردەوامە. ئەمڕۆ دەستەى ٢٣هەمین لە مەراسیمێکدا چالاکییەکەى رادەستی دەستەى ٢٤هەمینی مانگرتوو کرد.

چالاکیی مانگرتن لە رێکخراوی بنەماڵەى شەهیدان لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردووە و لە ٤٧هەمین رۆژدایە و ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا دەستەى ٢٣هەمی مانگرتوو چالاکییەکەی رادەستی دەستەى ٢٤هەمی مانگرتوو کرد.

مەراسیمەکە لە کەسایەتیی شەهید ڤیان سۆران و شەهید بێکەس دا بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد.

هەولێر ئادانمش چالاکوانی گەنجی ژن بە ناوی دەستەى ٢٣هەمی چالاکوانانی مانگرتووەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، لە پیلانگیڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رادەستی تورکیا کرا و وتیشی، "رێبەر ئاپۆ ٢٢ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی دیلکراوە. هەڵمەتى 'کات کاتی ئازادییە' وەک دووەمین هەنگاو بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەوەش لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە لە زیندانەکاندا چالاکیی مانگرتن دەستیپێکرد و ئەو چالاکییە بە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەتەوە.

ئێمەش وەک گەنجانی کامپی مەخمور بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانیان و خاوەنداریکردن لە شکۆمان پێشوازیمان لەو چالاکییە کرد و بەڕێوەمان برد. داوای ئێمە بۆ هەموو گەنجانی وڵاتپارێز لە هەموو بەشەکانی کوردستان ئەوەیە کە خاوەنداری لە شکۆی خۆیان رێبەر ئاپۆ بکەن. وەک گەنجانی مەخموور تاوەکو رێبەر ئاپۆ بە شێوەیى جەستەیی ئازاد نەبێت بەردەوامی بە چالاکییەکانمان دەدەین".

مەراسیمەکە دوای خوێندنەوەى چالاکوانانی مانگرتووی دەستەى ٢٤هەمینی مانگرتوو کۆتایی پێھات.

ژ.ت