چالاکییەکەی بنەماڵەی شەنیاشار ٨١١ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگرتنی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار گەیشتە ٨١١ ڕۆژ.
چالاکیی ئێشکگرتنی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار گەیشتە ٨١١ ڕۆژ.
خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژرابوون. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو.
بەهۆی داخستنی دادگا لە ڕۆژانی کۆتایی هەفتە، بنەماڵەکە لە ماڵەکەیان لە پیرسوس چالاکی ئێشکگرتنی دادپەروەریان بەڕێوەبرد.
بنەماڵەی شەنیاشار ئەم پەیامەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە:
"پێویستە بە دادپەروەری (مەهاتما گاندی) کۆتایی بە ستەم بهێنرێت. چالاکی ئێشکگرتنی دادپەروەریمان لە ڕۆژی ٨١١ بەردەوامە".