چارەنووسی پێنج کۆڵبەری کورد کە لە وان بوونەتە ژێرهەرەسی بەفرەوە دیارنییە

لەو ٥ کۆڵبەرەی کە لە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان کەوتوونەتە ژێرهەرەسی بەفرەوە هیچ زانیارییەک نییە.

لە ناوچە سنووریەکانی نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان وناوچەی ئیلباکی پارێزگەی وانی باکووری کوردستان، ڕۆژی ١٨ی کانوونی دووهەم ٩ کۆڵبەرکەوتنە ژێرهەرەسی بەفرەوە.

لە هەرێمی گوندکێ سوواڵتێ کە دەکەوێتە خاڵی سفری سنووری نێوان سنوورە دەستکردەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان ٩ کۆڵبەر کەوتنە ژێرهەرەسی بەفرەوە.

کەسوکاری ئەو کۆڵبەرانە کە لە ژێرهەرەسدا ماوونەتەوە بە ئامانجی رزگارکردنیان ڕوویان لە ناوچەکە کردووە بەڵام بەهۆی مژێکی زۆرەوە ناتوانن بچنە شوێنی رووداوەکە.

ک-ش