له چیاكانی كوردستان شه‌ڕ له نێوان گه‌ریلاكانی ئازادی و سوپای توركی داگیركه‌ر رۆژ له‌دوای رۆژ دژوارتر ده‌بێت. ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په هه‌موو تواناكانی ده‌وڵه‌تیان بۆ له‌ناوبردنی گه‌ریلا به‌كارهێناوه. وێڕای ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ، هه‌روه‌ها گازی ژه‌هراوی و كیمیاییش له دژی گه‌ریلا به‌كارده‌هێنن.
گه‌ریلا بۆ تێكشكاندنی ته‌كنیكی دوژمن، رۆژ له‌دوای رێوشوێنی خۆبه‌ڕێوبه‌رانه ده‌گرێته‌به‌ر و تاكتیكی نوێ ده‌خوڵقێنێت.
تاكتیكی نوێ كه مۆری خۆی له قۆناغی ئه‌م دوواییه دا و بووه هۆی ئه‌وه‌ی سوپای داگیركه‌ر له شوێنی خۆی بچه‌قێت، تونێله‌كانی شه‌ڕه.
تونێله‌كانی شه‌ڕ كه ته‌كنه‌لۆجیای سوپای توركیان پوچه‌ڵكرده‌وه، به ماندووبوونێكی زۆری گه‌ریلاكان دروست ده‌كرێن.
تونێله‌كانی شه‌ڕ له رێگه‌ی ئامێره گه‌وره‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی به‌رد و شاخه‌كان سازده‌كرێن و بۆ گه‌ریلا بوونه‌ته شوێنی به‌رخودان.
بۆ دروستكردنی ئه‌و تونێلانه كه دروستكردنه‌كه‌یان پێویستی به ماندوببوون، وریایی و شاره‌زایی هه‌یه، گه‌ریلا بێ پسانه‌وه كارده‌كات.
گه‌ریلا به قوڵكردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌رده‌گه‌وره‌كان ده‌چنه پێشه‌وه. دوای هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و به‌ردانه‌ی له به‌رده‌م گاشه‌به‌رده‌كان ده‌كه‌ون به ئامێری ده‌ستی ده‌رده‌هێنرێن.
له‌وێنه‌كانیشدا ده‌بینرێت، كه گه‌ریلا به ئامێره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن گاشه‌به‌رده‌كان قوڵ ده‌كات و دواتر ئه‌و خۆڵ و به‌ردانه‌ی له‌به‌ری ده‌مێنێته‌وه خاوێن ده‌كه‌نه‌وه.
هـ . ب