چیفتیورەک: نەبینە مایەی دڵخۆشی دوژمن

پەرلەمانتاری وانی پارتی چەپی سەوز سینان چیفتیورک رایگەیاند، کە کادر و جەماوەری هەدەپە لە گوندەکانەوە تا ناوەندی شارەکان بە وردی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵدەسەنگێنن و وتی، "دەبێت زمانی تۆمەبەخشینەوە و زمانێک کە بەدڵی دوژمنە بەکارنەهێندرێت".

پەرلەمانتاری وانی پارتی چەپی سەوز سینان چیفیورک لەبارەی قۆناغی نوێ و رۆڵی ئاکەپە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

چیفتیورەک باسی لەوەکرد کە سەرۆککۆمار ئەردۆغان جارێکیتر دەیەوێت هەم رۆڵی دەسەڵاتداری و هەم رۆڵی ئۆپۆزسیۆن بگێڕێت و وتی، "دەیەوێت ئۆپۆزسیۆنی تایبەت بە خۆی دروست بکات، بەڵام بە هۆی قەیرانی ئێستای سیاسی و ئابوری ئەستەمە بتوانێت ئەوە جێبەجێ بکات".

ئەگەر دەیەوەێت با لەگەڵ گەلی کورد رێکبکەوێت

چیفتیورەک بە بیری هێنایەوە کە ئەردۆغان لە مەراسیمی سوێندخواردنەکەیدا وتوویەتی، "ئەگر دڵی هەندێک شکاوە و زویر بوون با بێن و رێکبکەوین" و ئەوەی خستەڕوو کە گەلی کورد ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا باسی لە ئاشتی کردووە. چیفتیورەک دەستنیشانی کرد کە ئەگەر ئەردۆغان دیەوێت با لەگەڵ گەلی کورد رێکبنەوێت دەبێت ئەمانە بکات:

"دەبێت ئەرکی سەرۆک شارەوانییەکان بگەڕێنێتەوە. سۆیلو بۆ جیهانی ئاسکراکردبوو کە بە چ شێوەیەک قەیوومیان دانبوو.

دەبێت ٧٩ رۆژنامەوانی زیندانی ئازاد بکرێن.

دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری دژواری سەر بەڕێز ئۆجالان بهێندرێت.

کۆتایی بە سیاسەتی هەڵاواردن و جیاکاری بهێندرێت،  کە بەرامبەر خەڵکی عەلەویمان پەیڕەودەکرێت و دەستبەجێ داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێن.

تا ئەوانە جێبەجێ نەکرێن بێواتایە کە باس لە ئاشتی بکرێت. بوونی وەزیری بە رەچەڵەک کورد لە ناو ئەنجومەنی وەزیراندا گرنگ نییە".

برایەتی بەم جۆرە نابێت

چیفیورەک ئەوەی خستەڕوو کە ئەردۆغان وتەی ' بە بەهێزکردنی برایەتی هەزار ساڵە' هەوڵیدا پەیام بۆ کوردان بنێرێت و بەم جۆرە بەردەوام بوو، "بەڵام برایەتی بەم جۆرە نابێت. ئەگەر دەیەوێت ببێتە برا دەبێت ئەو کاتە لە دەستوری هەمیشەییدا هەبوونی گەلی کورد قەبوڵ بکات. پەروەردە بە زمانی زگماکی بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و ئەوە رابگەیەندرێت. ئەردۆغان دەڵێت 'لە وڵات ئاشتی، لە جیهان ئاشتی' ئەمەش لە کاتێکدایە ئەردۆغان لە دوو بەشی کوردستان لە پێشەی داگیرکەریدایە. ئەگەر ئاشتی دەوێت ئەو کاتە دەبێت هێزە سەربازییەکانی لە هەرێمەکانی کوردان بکشێنێتەوە".

ئامرازێک بە دەست جیهانی رۆژئاواوە

چیفیورەک ئەوەی خستەڕوو کە بە تایبەتی روسیا هیج وڵاتێکی دیکتاتۆر و سەرەڕۆ لە رۆژهەڵات کێشەیان لەگەڵ ئەردۆغاندا نییە، هەموویان لە یەک پێڕن و وتی، "هاتن و پیرۆزباییان کرد. جهانی رۆژئاوا بەرژەوەندی هەیە و لە بەر بەرژەوەندییەکانی ئەگەر بەرامبەر بە ئەردۆغانیش سارد بن لە دەسەڵاتەکەی زویر نین. بە تایبەتی لەسەر پرسی کۆجبەران، دەسەڵاتی ئەردۆغان بە کەڵک و بە سود دەبینێت بۆ بەرژەوەندییەکانی. کاتێک مرۆڤ سەرنجی قەیرانی سیاسی و ئابوری بدات، قۆناغی هەنوکەیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (ئای ئێم ئێف) هەیە و ئێمە ئەنجامەکانی لە ماوەکانی داهاتوودا دەبینین".

ئێمە گفتوگۆ دەکەین بەڵام نابینە مایەی دڵخۆشی دوژمن

چیفتیورەک بەبیری هێنایەوە کە لە بارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە گفتوگۆ و مشتومر لە ئارادایە و وتی، " ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ١٤-٢٨ی ئایار لەناو کادر و جەماوەری هەدەپەدا بە بەرفراوانی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. لە بناغەوە، لە گوندەکانەوە تا شارەکان دەبێت ئێمە گفتوگۆ بکەین لەبارەیەوە. دەبێت ستراتیژ و تاکتیکی سیاسەت هەڵبسەنگێندرێت. کاتێک ئەوە کرا دەبێت کەس و کەسایەتیەکان نەکرێنە ئامانج. کێ دەبێت با ببێت دەبێت زمانی تۆمەتبەخشینەوە بەکارنەهێدریت. سیاسەتی کورد کاتێک باس لە کەموکوڕییەکانی خۆی دەکات دەبێت زمانێکی بەو جۆرە بەکاربهێنێت کە دوژمن پێی دڵخۆش نەبێت. دەبێت ببێتە مایەی هەڵگرتنی هەنگاوێک بۆ گەلەکەمان".

هـ . ب