له 17ی ئاداری 2019دا بۆ شه‌رمه‌زاركردنی گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان زیندانی په‌كه‌كه‌یی زولكوف گه‌زه‌ن كه ماوه‌ی 17 رۆژ له مانگرتن له خواردندا بوو، له گرتووخانه‌ی جۆری ئێفی ژماره 2ی ته‌كیرداغ چالاكی گیانبازی ئه‌نجامدابوو و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنابوو.
له رێوره‌سمی ناشتنی ته‌رمی گهزهندا پۆلیسه‌كانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په هێرشیان ئه‌نجامدابوو. ته‌رمه‌كه‌یان له ئیسته‌نبوڵه‌وه رفاندبوو بردبوویان بۆ ئامه‌د. له ده‌ره‌وه‌ی خواستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان به زۆره‌ملێ به خاكسپاردبوو.
پۆلیسه‌كان به بنه‌ماڵه‌ی گه‌زه‌نیان وتبوو، ‘ 15 خولهك كاتتان پێده‌ده‌ین، یان ئێوه ته‌رمه‌كه به خاكبسپێرن، یان ئێمه به خاكی ده‌سپێرین‘.
پۆلیسه‌كان چه‌كیان له شهیحمو گه‌زه‌ن باوكی زولكوف گه‌زه‌ن راكێشابوو و وتبوویان، ‘ئه‌و ته‌رمه لێره لاببه‌ن‘. دوای به‌خاكسپاردنی جه‌نازه‌كه له‌و كاته‌ی نزای بۆ ده‌كرا، پۆلیسه‌كان وتبوویان ‘بڵاوه‌ی لێبكه‌ن‘ و هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌كه كردبوو.
پارێزه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه له باره‌ی پۆلیسه‌كان و كاربه‌ده‌ستانی والیگه‌ری سكاڵای ئه‌نجامدانی تاوانیان تۆمار كردبوو. به‌ڵام والی ئامه‌د رێگه‌ی به لێپرسینه‌وه نه‌دابوو. بنه‌ماڵه‌ی گه‌زه‌ن تانه‌یان له دادگایه‌كی باڵاتر تۆمار كردبوو.
فه‌رمانگه‌ی دۆسیه‌ی كارگێڕی یه‌كه‌مین له دادگای كارگێڕی دیلۆك تانه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و بڕیاریدا كه ده‌بێت والیگه‌ری ئامه‌د چاو به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی لێپرسینه‌وه‌دا بخشێنێته‌وه و دۆسیه‌كه‌ی بۆ والیگه‌ری ره‌وانه كرده‌وه.
هـ . ب