داگیرکەران ٩٠ جار لە زەمین و ئاسمانەوە گۆڕەپانەکانی گەریلایان بۆردومان کرد

سوپای تورکی داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی گەریلا. داگیرکەران دوو جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٦ جار بە هەلیکۆپتەر، ٦٥ جار بە تانک، کاتیوشا و چەکی قورس، ١٧ جار بە چەکی قەدەغە و فسفۆڕ گۆڕەپانەکانی گەریلایان بۆردومان کرد.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"سوپای تورکی داگیرکەر بە هەموو ئەو تەکنەلۆژیایەی لەبەردەستیدایە و بە فسفۆڕ و بۆمبی قەدەغە هێرشدەکاتە سەر هێزەکانمان کە ئێستا لە دۆخی بەرگرییدان. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە سەر بنەمای پاراستنی رەوا، وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە. ئەو هەرێمانەی کە هێزەکانی ئێمەی تێدایە ٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، ٦٥ جار بە تانک، کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران. جیالەوانە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گەریلا ١٧ جار بە تۆپ کە فسفۆڕیان تێدابوو و هەروەها بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

زانیاری لەسەر هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی زاپ؛

داگیرکەران کە رۆژی ٢٤ی شوبات کاتژمێر ١٢:٠٠ هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانی ئێمە لە نزیک گوندی سیدای سەر بە شێلادزێی ئامێدی رووبەڕووی چالاکی خۆپاراستنی هێزەکانمان بوونەوە و بە سابۆتاژ لە داگیرکەران درا.

لە ٢٤ی شوبات کاتژمێر ١٠:٠٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانی هێزەکانمان لە دەوروبەری هەڕێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، هێزەکانمان بەبەمەستی خۆپاراستن بە چەکی قورس بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە.

لە ٢٥ی شوبات کاتژمێر ٠٥:١٥ داگیرکەران کە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، هێزەکانمان بۆ خۆپاراستن بە چەکی قورس وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە.

لە ٢٥ی شوبات کاتژمێر ٠٧:٠٠ داگیرکەران کە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، هێزەکانمان بە خۆپاراستن بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە:

لە ٢٤ی شوبات سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە نزیک گوندی سیدای سەر بە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی ١٧ جار بە تۆپی فسفۆڕ و بۆمبی قەدەغە لە رێگەی تانکەوە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ٢٤ی شوبات گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە ٢ جار لە رێگەی فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا.

لە ٢٤ی شوباتدا سەنگەرەکانی بەرخودان لە هەرمی بەرخودانی کوڕەژارۆ و سەنگەرەکان لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی شەش جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

لە ٢٤ی شوباتدا سەنگەرەکانی بەرخودانی هێزەکانمان لە نزیک هەرێمی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و هەرێمی چەمچۆ و گوندی سیدای سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ٦٥ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب