داگیرکەران ئەمجارە لە خیزان دەستیان بە سەر ئۆپراسیۆنی سەربازی کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چەندین گوندی ناوچەی خیزان بەدلیس دەستی بە ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی سەربازی کرد.

زانرا کە دەوڵەتی تورک لە گوندەکانی ئاکونس، گۆڤان، لانیلان، خولەپور، کەکولان، سوراح، پەرتاوان، مەزرا پسیان، گەلی نەمران، دەستا ئۆڤی، دەشتا کاڤلتین و حوزەرانی ناوچەی خیزانی بەدلیس، لە چەندین ناوچەی دیکەش ئۆپراسیۆنی سەربازییان دەستپێکردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان بە سەدان سەرباز و جەردەوان بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کردووە و لە ناوچەکە جموجۆڵی ئاسمانی زیادی کردووە. لە هەمان کاتدا هەلیکۆپتەر چەندین جار دارستانەکانیان بۆردومان کردووە.

سەرچاوە هەرێمیەکان ئەوەیان خستەڕوو کە گوندی حوزەران گەمارۆ دراوە و هاتنەناوەوە و چوونە دەرەوە لەو گوندە لە رێگەی کۆنترۆڵکردنی ناسنامەوە ئەنجام دەدرێت.

ئۆپراسیۆنەکە لەناوچەکە بەردەوامە.

هـ. ب