دانیشتوانی مەخمور پرسەی ئاراسانیان لە سلێمانی بەسەرکردەوە
شاندێک لە دانیشتوانی مەخمور سەردانی خێمەی پرسەی ئاراسانی کرد کە لە سلێمانی داندرابوو.
شاندێک لە دانیشتوانی مەخمور سەردانی خێمەی پرسەی ئاراسانی کرد کە لە سلێمانی داندرابوو.
پەنابەری سیاسی خەڵکی باکووری کوردستان حسێن ئاراسان ٩ی حوزەیران لە بەردەم بینای رێکخراوی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا لە سلێمانی بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە بە سەختی بریندارببوو.
دوای یەک رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و سەرباری هەوڵەکانی پزیشکان بەرەبەیانی رۆژی ١٠ی ئەم مانگە ئاراسان شەهیدبوو و دواتر تەرمەکەی بە مەراسیمێک گواسترایەوە بۆ گۆڕستانی شەهیدان لە قەندیل و لەوێ بە خاکسپێردرا.
لە سلێمانی لە بەردەم بینای رێکخراوی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا خێمەی پرسە بۆ حسێن ئاراسان داندراوە و سەردان بۆ پرسەکە بەردەوامە. شاندێک لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بەمەبەستی بەشداری لە پرسەکە سەردانی خێمەکەیان کرد. ساندەکە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەڤاڵانی حسێن ئاراسان کرد.
پێشبینی دەکرێت تا کاتژمێر ١٧:٠٠ پرسەی ئاراسان بەردەوام بێت.
هـ . ب