دارستانەکانی چەولیک ئاگریان تێبەردرا

دارستانەکانی دەورووبەری گوندەکانی جافران، قانیان و فەرخانی سەر بە ناوەندی چەولیک بەهۆکارێکی نادیار ئاگریان تێبەربووە.

پێش ئێستا و زۆر جار دارستانەکانی چەولیک و ناوچەکانی تری کوردستان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی تورکەوە و لەکاتی ئۆپراسیۆن و بۆردومانەکانیاندا ئاگریان تێبەردرابوو.

بەهۆی ئەو ئاگرانەوە لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە تاوەکو ئێستا لە باکوور و باشووری کوردستان زیاتر ١٠٠ هەزار هێکتار (٤٠٠ هەزار دۆنم) بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ دانراو و سیستماتیک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە سوتێنراوە.

ژ.ت