داعش هێرشی کردە سەر گوندێکی شارەبان و ١٢ کەس کوژران و ١٥ کەسی تر بریندار بوون

چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکی پارێزگای دیالە لە عێراق و لەو هێرشەدا بەلانیکەمەوە ١٢ کەس کوژران و ١٥ کەسی تریش برینداربوون.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، هێرشەکە لە گوندی ڕەشاد لە ناوچەى شارەبان (مێقدادییە) لە پارێزگای دیالە ئەنجامدراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو هێرشەی داعشدا ١٢ کەس، کە زۆربەیان هاوڵاتی مەدەنین کوژراون و ١٥ کەسی تریش برینداربوون.

هێرشبەرەکان هەڵهاتوون و هێزە ئەمنییەکان رەوانەى ناوچەکە کراون.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە توێتێکدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دەستیپێکردووە.

ژ.ت