دایكانی ئاشتی شاری سنە مەراسیمێكیان بۆ شەهید رێزان جاوید رێكخست

دایكانی ئاشتی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەمەراسیمێكدا سۆز و پەیمان و بەڵێنەكانیان لەگەڵ هیوا و ئاواتەكانی فەرماندە رێزان جاوید نوێ كردەوە.

لەپێنجه‌مین رۆژی مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی شهید رێزان لەمەهاباد، دایكانی ئاشتی لەشاری سنە بەبەرێوەبردنی مەراسیمێك لەو شارە یادی فەرماندە شەهید یوسف رەبانی ناسراو بەرێزان جاویدیان بەرز راگرت.

٢١ دایكی ئاشتی شاری سنە بەلەئامێزگرتنی وێنەكانی شەهید رێزان رێز و خۆشەویستیان بۆ تێكۆشانی شەهید و بەدرۆشمی"شەهید نامرن"، یادیان بەرز راگرت و بەو شێوەیەش دایكانی ئاشتی ئەوەیان دووپات كردەوە كە شەهیدان تاجی سەرمانن و شەهید رێزان هەمیشە لەدڵ و گیانماندا بەزیندوو دەمێنێتەوە.

جێگای ئاماژەیە شەهید رێزان جاوید یەكێك لەپێشەنگانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و هاوسەرۆكی پێشووی كۆدار رۆژی شەشی ئاب لەهێرشێكی فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەشاری قامیشلۆ لەرۆژئاوای كوردستان گەیشتە كاروانی نەمران.

هـ . ب