دلێر ئامەد: هەڵمەتی ١ ی حوەزیران توانای شەڕکردنی گەریلای پیشاندا

دلێر ئامەد، یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە گوتی: «هەڵمەتی ١ ی حوزەیران دووبارە توانای شەڕکردنی گەریلای پیشاندا، سەلماندی گەریلاکان ئامادەن بۆ بەرگری لە هەر چوارپارچەی کوردستان دژی دوژمن».

فەرماندەی هەپەگە، دلێر ئامەد سەبارەت بە هەڵمەتی ١ ی حوزەیران قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF کرد و گوتی:

«هەڵمەتی ١ ی حوزەیران پێگەیەکی تایبەتی هەیە بۆ شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل و گەریلا و گەل، بەتایبەت لە ساڵی ١٩٩٩، لەگەڵ پیلانگێڕیی دژی ڕێبەر ئۆجالان، ئامانجیان لەناوبردنی گەلی کورد بوو، ئامانجەکەی تر لەم پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە، ملکەچبوونی ئیرادەی گەلی کورد بوو لە ژیاندا و سەپاندنی ژیانی کۆیلایەتی بەسەر ئەم گەلەدا. ڕێبەر ئۆجالان پارادایمێکی نوێی دژی ئەمە پێشخست. ئامانج لەم پارادایمە ڕزگارکردنی جڤاکە لە زیهنیەتی حکومەت و گەڕانەوەیە بۆ ژیانی جڤاکی. فاشیستەکان ئازادی جڤاکیان قبووڵ نەکرد و پەنایان بردە بەر هەموو ڕێگە قێزەونەکان، بەڵام نەیانزانی گەلی کورد و گەریلاکان دڵسۆزن بۆ ڕێبەر ئۆجالان. ڕێبەر ئۆجالان شکستی هێنا بەم پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە، چەندین دەرفەتی دایە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم دەرفەتانەی نەقۆستەوە، کەچی دەیویست تەڤگەری ئازادی کورد و گەلی کورد، هەڵمەتی ١ ی حوزەیران شێوازێکی پرۆفیشناڵ بوو دژی ئەم هێڵی پاکتاوکردنە».

ئومێدی گەورەی بونیادنا

دلێر ئامەد گوتی: «گۆڕان لە پارادایمی ڕێبەرێتیمان گۆڕانی لەڕووی ئایدۆلۆژی و فەلسەفی و سەربازییەوە پێکهێنا، هەڵمەتی ١ ی حوزەیران سەرەتای ئەم پێکدادان و نوێگەرییە بوو».

ئامەد لەدرێژەدا گوتی: «دەبێت دان بەوەدا بنێین، ئەو هەڤاڵانمان کە ئەم دەسپێشخەریەیان کرد و گەیشتنە پلەی شەهیدبوون، بریتیین لە: ئەنگین سینجار، عادل بەلکی، سەرخۆبوون ئامەد، ڕوبار مێردین، سورخوێن، نوجان، دەلیلە، گوڵبهار، فەرهاد کورتای. هەڵمەتی ١ ی حوزەیران پرۆفیشناڵی هەپەگە و توانای شەڕکردن و دڵسۆزی بۆ ڕێبەر سەلماند. دەریخست هێزە پیلانگێڕەکان ناتوانن بگەنە ئامانجەکەیان. گەلی کورد بەرپرسیارێتی گەورەی هەڵگرت بەرامبەر گەریلاکان و  ئومێدی گەورەیان بۆ ئایندە بونیادنا. جڤاک خاوەندارێتی لە ئایدیاکەی ڕێبەر کرد، لەڕووی سەربازیشەوە، متمانەی گەریلا زیاتر بوو. ئیتر گەل خاوەندارێتی لە ڕێبەر و گەریلا دەکرد و حسابی بۆ هێزە پیلانگێڕەکان نەدەکرد. هەڵمەتی ١ ی حوزەیران دووبارە توانای شەڕکردنی گەریلای سەلماند، دووپاتی کردەوە، گەریلا ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە هەر چوارپارچەی کوردستان دژی دوژمنان».

هەڵمەتی ١ ی حوزەیران ئێمەی گەیاند بە بەرخۆدانێکی بێوێنە

دلێر ئامەد دووپاتی کردەوە، «ئەگەر ئەمڕۆ بەرخۆدانێکی پرۆفیشناڵ و بێوێنە هەبێت دژی هەموو چەک و تەکنیک و چەکی کیمایی قەدەغەکراو لە خەندەق و سەنگەرەکان، ئەوا فەزڵی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵمەتی ١ ی حوزەیران. هەروەها ئاماژە بوو بە بەرخۆدانە مەزنەکانی مێژووی تەڤگەرەکەمان. یەکەم، بەرخۆدانی مەزن لە زیندانی ئامەد، پاش هەڵمەتی ١٥ ی ئابی ١٩٨٤، چەندی ڕووداو هەبوون و ژمارەیەک هەڤاڵی بەرخۆدانمان شەهیدبوون و بەرەو سەرکەوتن ئاراستەیان کردین. بەڵام تێکۆشان و بەرخۆدان دژی چەکی قەدەغەکراو و تەکنیکی دەوڵەتی فاشیستی تورک، گوزارشتە لە نوێبوونەوە. لە تێکۆشانی گەریلای وڵاتانی ترەوە وانەمان وەرگرت، لە گەریلاکانی ڤیەتنام و چین و کوبا و ئەنگۆلا. بەڵام ئەمڕۆ، ئەو ئاستە پرۆفیشناڵەی پێی گەیشتووین، پارادیمێکە بۆ زۆرێک لە تەڤگەرانی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی و بووە ئومێدێک بۆ لایەنگرانی ئازادی و دیموکراسی. پێویستە لە بایەخی مێژوویی هەڵمەتی ١ ی حوزەیران ببینرێت لە بەهێزکردنی توانای شەڕکردنمان و پرۆفیشناڵێتی. هەڵمەتی ١٥ ی ئابی ١٩٨٤، یەکەمین فیشەکە بەرامبەر تاریکی و کۆڵۆنیاڵیزم و کۆنەپارێزی؛ هەروەها هەڵمەتی ١ ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ گوزارشتە لە تێکۆشان و هەڵوێست دژی پیلانگێڕی، دژی کوردانی خیانەتکار، دژی تاریککردنی پاشەڕۆژی گەلەکەمان».