دەنگدانەوەی هەڵمەتەکە لە چیاکانی کوردستاندا

قسەیەکی پێشینانی فەرەنسی هەیە دەڵێت؛ "باوەڕداری بەهێز چیاکانیش دەهەژێنێت". گەریلاکانی ئازادی کوردستان وێڕای هەموو سەختییەکان بە باوەڕدارییانەوە دووژمنیان هەژاند.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە لەمساڵدا ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١٥ی ئابیان پێرۆز کرد. ئەم جۆشوخرۆشەش دەرنجامی ئەوەیە لولەی تفەنگی گەریلا هەموو کاتێک ڕوو لە دووژمنە. پێشوازیکردنی لەم شێوەیە لە ٤٠ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتەکە جێگەی مۆراڵ و مانادارییەکی مەزنە. بەتایبەت بینینی جۆش و بڕیارداری گەریلا جێگەی دڵخۆشی و مۆراڵ وەرگرتنە.

هەڵمەتی ١٥ی ئاب کە بە هەنگاوی یەکەمی خۆیەوە ڕزگاربوون لە تاریکی و گۆڕینی چارەنووسی گەلی کوردی هێنایە ئاراوە، وا ٤٠ ساڵی تێپەڕ کرد. لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر ئەم بنەمایە پێشکەووتن، لە ساڵوەگەڕی هەڵمەتی مێژوویدا لە سەر ڕێچکەی فەرماندەی نەمر، فەرماندە عەگید سەرکەووتنی گەورە تۆمار دەکەن. ئەم هەڵمەتە بەرخۆدانێکی مێژووی بوو کە بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی ئازادی کوردستان هاتەئاراوە، گەلی کوردیی لە قڕکردن ڕزگارکرد و وایکرد لە نێوو مێژوودا هەبوونی خۆی بپارێزێت.

ڕیبەر ئاپۆ ئەو کاتەی هەڵمەتەکەی دەستپێکرد، کوردبوون لە لێواری لەناچووندا بوو، هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ کوردی لە چاڵی تاریکی دووژمن ڕزگارکرد. ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی دەستنیشانکرد کۆمەڵگەیەک کە باوەرداری لەدەستدابێت، تەنها بە سەرکەوتن بەسەرخۆیدا دەتوانێت لە لەناوچوون ڕزگاری ببێت. هەر بۆیە بۆئەوەی ئەم هەڵمەتە ببێتە خاوەنی پێگەیەکی ئایدۆلۆژی و فەلسەفی چەندین هەوڵی دا.  گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە هەڵمەتێکی ئاوا مەزنەوە دەستیان پێکرد، لەمڕۆدا گۆڕانکاری گەورە دێننە ئاراوە، قۆناغی ئازادییان گەیاند بەم ئاستە و کارێکییان کرد پلە بە پلە بەرفراوانتر ببێت. بەهۆی مەیلی هێزەکانی گەریلا بۆ دروست خوێندنەوەی پرۆسەکە و وەڵامدانەی هێرشەکان لە کات و ساتی خۆیدا، هەڵمەتەکە هەموو کاتێک بەردەوامە.

هەڵمەتی ١ی حوزەیران، قۆناغی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ٢٠١١ و قۆناغی بەرخۆدانی٢٠٢١ی گارە کە لە لە ساڵی ٤ـەمینیدا گورزی کوشندەی لە دوژمن وەشاند، بەرخۆدانە فرەلایەنەکانی گەریلا نمونەیەکی ڕوونی ئەم سەرکەوتنانەیە.

هەڵمەتی ١ی حوزەیرانیش لەم ڕووەوە دەتوانرێت وەک هەنگاوی دووەمی ١٥ی ئاب هەڵسەنگێنرێت. لەبەرئەوەی ئەم هەڵمەتە لەو سەردەمەدا لە دژی تەسفیەکاری ناوخۆیی و دەرەکی وەک بزوتنەوەیەک هەنگاو و بەرخۆدانی دەستپێکرد و بووە ڕووحی هەنگاوێکی گەورەی هەڵمەتەکە. هەنگاوی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ٢٠١١ کە بە پێشەنگایەتی شەهید ڕەشید سەردار، شەهید ئازاد سیسەر و شەهید چیچەک بۆتان ئەنجامدرا، بوو بەو هەڵمەتەی کە تێکۆشانەکانی گەریلای لە چیاکانەوە گەیاند بە دەشتایی، گوند و شارەکان. ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ڕێبەر ئاپۆ یەکەمجار بە پێشەنگایەتی ئەو قارەمانە نەمرانە لە پراکتیکدا ئەنجام درا و دووژمنی لەناوبرد. لە کاتەی ڕۆحی هەڵمەتەکە لە ناو گەریلادا بە ئاستی پێشکەوتووەوە بە گوێرەی هەڵمەتەکە یەکانگیربوو، کاریگەرییەکی گەورەی دروستکرد، بە پێچەوانەی بزوتنەوەکانی پێشووەوە، وایکرد تەڤگەری ئازادی کوردستان لەسەر بنەمایەکی بەهێز هەنگاوبنێت.

ڕێگەی تێگەشتن لە بەرخۆدانەکانی ئێستای گەریلا بە تێگەشتن لەم ڕاستییەوە دەبێت. ئەو پێشکەوتنەی گەریلا لە ناو ئەم سێ ساڵەی کۆتاییدا ئەنجامی داوە، بەقەدەر هەموو پێشکەوتنەکانی ئەم ٢٠ ساڵەی کۆتایی دەبێت. ڕۆح و خواستی تێکۆشان کە بەرخۆدانەکانی گەریلا دەیئافرێنیت، جۆش و مۆراڵێکی گەورە دەدات بە مرۆڤ. نەبینین و نەبیستن و تێنەگەشتن لەم ڕاستییە، لە دڵ و دەرونێکی کوێرەوەیە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە باوەڕێک لە ئازادی و ڕۆحی فیدایی ئاپۆییەوە تێدەکۆشن، جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب بە جۆشوخرۆشێکی گەورەوە پیرۆز دەکەن، پێرۆزی هەرە گەورەش بە گورز لێدان لە دووژمن دێننە ئاراوە و ئەم پێرۆزکردنەیش بەردەوامە. بە پیرۆزکرنەکان لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا، دەبینین ئەو تۆوەی ٤٠ ساڵ بەرلەئێستا لە ناو خاکی کوردستاندا سەری دەرهێنا، لە ئێستادا گۆڕدراوە بۆ دارێکی بڵند قەدیی سەربەرز.

گەریلا هەموو ڕۆژێک لەژێر بۆردوومانی سەختدا بە بڕیاردارییەوە چالاکی ئەنجام دەدەن، لە هەمان کاتدا بە تاکتیکی شەڕی تایبەت دووژمن تێکدەشکێنن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەم ساڵانەی دوایدا دەڵێت لە کوردستان و تورکیادا گەریلا بنەبڕکراوە، تەنانەت دوو کەسیش ناتوانن پێکەوەبن. خواستێتی ژینگەیەکی لەو شێوەیە بخوڵقێنیت ئیدی گەریلا هەرگیز ناتوانێت لە هیچ جێگەیەک بجوڵێتەوە و بەم شێوەیە دەیەوێت پەیوەندی نێوان هێزەکانی گەریلا و کۆمەڵگە لەباربەرێت. بەڵام شتێکی لەبیرکردووە؛ هێزەکانی گەریلا بوونی خۆیان لە هەر بستێکی چیاکانی کوردستان بە گورز لێدانیان لە دووژمن پیشان دەدەن. هەر بۆیە ئەم دووژمنە لە قسە تێناگات بەڵکو بەشەڕ تێدەگەینرێت. چالاکییەکان لە قسەڵۆکی دووژمن زۆر باشتر دەرنجام بەدەست دەهێنێت. بۆیە پیرۆزبایی و چالاکیەکانی ١٥ی ئابی ئەمساڵ نیشانەیەکی ڕوونی ئەم ڕاستییەیە. بڕیارداری و ئاستی بەرزی ئایدیایی لە پیرۆزباییەکاندا هێمای ڕوونی ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی و دڵسۆزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە تێکۆشانەکاندایە.

هەر ئەو ڕۆحێتەیە کە ماوەی ٤٠ ساڵە دووژمن هێرشی دەکاتە سەر و ناتوانێت لەناوی بەرێت. قسەیەکی پێشینانی فەرەنی هەیە دەڵێت؛ "باوەڕی بەهێز چیاکانیش دەهەژێنێت". گەریلاکانی ئازادی کوردستان وێڕای سەختییەکان بە باوەڕداری بەرزیانەوە دووژمنیان هەژاند. بە باوەڕداری خۆیەوە، بە ڕۆحی تێکۆشانییەوە بە ئەنجامی گەیاند، باوەڕدارییەک کە لە شێوەی نیە لە جیهاندا و ناشبێت. پێویستە گەلی کورد بەم باوەڕەوە، بەم ڕۆحەوە بجوڵێتەوە و بەرامبەر ئەم قارەمانانە دڵسۆزبێت. ئاهەنگی شۆڕش لە لوتکەی چیاکانی کوردستاندا کراوەتەوە و پێویستە بە هەموو جێگەیەکدا بڵاوببێتەوە و گورزێکی مێژووی لە فاشیزم بدات. پێویستە بزانرێت، هەتا ئاهەنگی شۆڕش گەورەتربێت، ئەوا دووژمن بچوکتر دەبێت و لەناودەچێت.