درۆنێک لە هەولێر کەوتە خوارەوە

لەڕێگەی درۆنێکەوە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کرایە ئامانج، بەڵام پێش گەیشتنی بە ئامانجکەی خرایە خوارەوە.

ئەمشەو گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لەڕێگەی درۆنێکەوە بنکەی هێزەکانی ئەمریکای لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کردە ئامانج، بەڵام پێش گەیشتنی لەلایەن سیستەمی بەرگری بنکەکەوە خرایە خوارەوە.

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوەکەی دووپاتی کردەوە، ئەم هێرشە بەهۆی پشتیوانی ئەمریکا بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل ئەنجامدراوە.