دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان: بێوەستان خاوەنداری لە ئۆجالان بکەین
دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان دەستخۆشی لەو کەسانە کرد کە ١٠ی تشرینی یەکەم خاوەنداریان لە ئۆجالان کرد و داوای کرد چالاکیەکان بەردەوام بن.
دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان دەستخۆشی لەو کەسانە کرد کە ١٠ی تشرینی یەکەم خاوەنداریان لە ئۆجالان کرد و داوای کرد چالاکیەکان بەردەوام بن.
دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان چالاکیەکا جەماوەریەکانی ١٠ی تشرینی یەکەم رۆژی ئازادی ئۆجالانی بەبیرهێنایەوە و وتی، "١٠ی تشرینی یەکەم لە کوردستان و هەموو جیهان بە داواکاری گەل بۆ ئازادی ئۆجالان و ڕژانە ناو گۆڕەپانەکان و دروشمی 'لە ئیستادا ئازادی بۆ ئۆجالان' تێپەڕی.
دەنگمان گەیشتە ئیمڕالی
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە لە ئەمریکا، ژاپۆن، ئەوروپا، ئوسترالیا، کەنەدا، ئەمریکا و چوار پارچەی کوردستان بە سەدان هەزار کرد بە بۆنەی '١٠ی تشرینی یەکەم رۆژی ئازادی ئۆجالان' ڕژانە ناو شەقام، کۆڵان و گۆڕەپانەکان و پانکارت و دروشمیان بۆ ئۆجالان بەرزکردەوە. دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان وتی، "دۆستانی کورد لە دەوری دروشمی ' کاتی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانە' کۆبوونەوە و بە پانکارتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و ستاتۆ بۆ کوردستان' و بە بەرزکردنەی پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد، بە ڕێپێوان و میتینگ و چالاکیەکانیان، دەنگی خۆیان گەیاندە ئیمڕالی."
دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان دەستخۆشی لەو کەسانەی کرد کە ١٠ی تشرینی یەکەم لە کۆڵان و گۆڕەپانەکان بوون و خاونداریان لە ئۆجالان کرد و وتی، "بە بڕوای تا بەڕێز ئۆجالان ئازاد دەبێت" ئێمە داوا لە هەموو کەسێک دەکەین بەردەوامی بە چالاکیەکانیان بدەن، لەبەرئوەی ئۆجالان بەتەنها دەنگ و ڕەنگی کوورد نییە، هەروەها دەنگ و ڕەنگی بە ملیۆنان مرۆڤی چەوساوەیە.
١٠ی تشرینی یەکەم ئێدی وەک ڕۆژی جیهانی ئازادی ئۆجالان لە مێژوودا تۆمار کرا. بەم بۆنەیەوە سڵاوی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز و ئۆجالان و هەموو هەڤاڵانی زیندانی ئیمڕالی دەکەین.
بە چالاکیە هەمیشەییەکانمان خاوەنداری لە ئۆجالان بکەین
دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان لە کۆتاییدا وتی، "تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئێمە و دۆستەکانمان لەسەر هەڵوێستی خۆمان بەردەوام دەبین. ئێمە وەک دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە ئەم خاوەنداریە بە چالاکیە جیاوازەکان بەردەوامی پێبدەن. خاوەنداریکردن کە ڕێبەر ئاپۆ بەواتای پاراستنی ئازادی و داهاتووی ئێمە دێت. تێکۆشان بۆ ئازادیا ئۆجالان بە واتای تێکۆشان بۆ ئازادی خۆمان دیت."
ف.ق