دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە سێ هەزار کەسی لە گرێ سپی نیشتەجێ کردووە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی شوباتدا زیاتر لە سێ هەزار کەسی لە گرێ سپی داگیرکراو نیشتەجێ کردووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە سیاسەتەکانی گۆڕانی دیمۆگرافی ئەو ناوچانەی داگیری کردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە گەیشتووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣ هەزار پەنابەری سووری لە تورکیای هێناوەتە ناوچەی داگیرکراوی گیرێ سپی و لەوێ نیشتەجێی کردووە.

 سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە کە دەوڵەتی تورک بەشێک لەو ئاوارانەی ڕادەستی چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" کردووە هەتا لە ماڵی کۆچبەرەکاندا نیشتەجێیان بکەن.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوه ئاماژه بەوەش دراوە که ئەو ئاوارانه ی له تورکیا دیپۆرتی گرێ سپی کراون، خەڵکی حما، حەڵەب، لادێیەکانی دیمەشق، دێرەزور و ناوچەکانی دیکەی سوریان.

دەوڵەتی تورکیا لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٢٢ــەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٥ هەزار پەنابەری ڕەوانەی گرێ سپی کردووە.