دەوڵەتی تورک بە ئەشکەنجەی دڕندانە هاووڵاتییەکی کوشت

سەربازانی دەوڵەتی تورک لە سنووری سوریا - تورکیا هاوڵاتیەکیان بە ناوی ڕزوان عید نێعمان ئەل ئەحمەد تەمەن ٤٠ ساڵ بە ئەشکەنجەی دڕندانە کوشت.

ڕزوان عید نێعمان ئەل ئەحمەد تەمەن ٤٠ ساڵ لەگەڵ ٢ هاوڕێیدا هەوڵیدا بوو لە گوندی عەرادە لە ناوچەى زرگان لە سنوور   بپەڕێتەوە بۆ تورکیا، بەڵام لەگەڵ دوو هاوڕێکەیدا لەلایەن سەربازانی تورکەوە دەستگیرکرابوون.

نێعمان ئەل ئەحمەد و هاوڕێکانی لەلایەن سەربازانی تورکەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دران. نێعمان بەهۆی ئەشکەنجە زۆر قورسەکانی سەربازانی دڕندەی سوپای تورکی فاشیستیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە گیانی لەدەستدا.

تەرمی نێعمان ئەل ئەحمەد لەسەر سنوور فڕێدرابوو و لەلایەن هاووڵاتییان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەى شەهید خەبات لە دربێسی تاوەکو رادەستی بنەماڵەکەى بکرێتەوە.

دەوڵەتی تورک ساڵانە لەسەر سنوورەکانی سوریا – تورکیا سەدان هاووڵاتیی بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجە دەکات و دەیان هاووڵاتی دەکوژێت. تاوەکو ئێستا چەندین وێنە و ڤیدیۆ لە دڕەندەی و کوشتاری سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرامبەر بە هاووڵاتییانی هەژار و بێدەرەتان بڵاوکراوەتەوە.

ژ.ت