دەوڵەتی تورک چیای گارەی بۆردوومان کرد
ڕاگەیاندرا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چیای گارەی باشووری کوردستانیان بۆردوومان کردووە.
ڕاگەیاندرا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چیای گارەی باشووری کوردستانیان بۆردوومان کردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە ڕۆژ نیوز لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە دەستی کەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی زاپ و مەتینا و گارەی لە باشووری کوردستان بۆردوومان کردووە.
سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە، بۆردوومانەکە هێشتا بەردەوامە. دەربارەی زیانە گیانییەکانی بۆردوومانەکە هیچ زانیارییەکی ڕوون دەست نەکەوتووە.