بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان درەنگانێکی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ناوچەکانی کورتەک، بۆکریسکان، زێوکە، ئیندزێ، لێوژە، بەردقەڵشیو، قەڵاتوکان و چیای بێرمکەیان بەچڕیی بۆردوومان کردووە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە و تائێستاش زانیاریی لەبارەی زیانەکانی بۆردوومانەکانەوە بەدەستنەگەیشتووە.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی گوندەکانی ئیندزە، لێوژە، زەنگەلین، کونەکۆتر، ماونان، گەلی تەوەرەش-ی بناری قەندیل و چەند گوندێکی سنووری وەرتێیان کرد.
ف.ق