بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسو بەم جۆرەیە:
ئەو شەڕە تایبەتەی بەرامبەر بە هەدەپە دەکرێت لە بنەڕەتدا دوو لایەنەیە. شتێکی دژبەیەک کە لەلایەن شرۆڤەکارانەوە دەوترێت ئەوەیە بۆچی پارتیەکی تورکیەیی و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ رابردوو و لەلایەکی دیکەشەوە رەخنەی ئەوە دەگیرێت کە هەدەپە زۆر لۆکاڵی و ناوچەیی ماوەتەوە و رووی گوتارەکەی لە تورکیا نییە. بەر لەهەموو شتێک سەبارەت بەو شرۆڤانەی دەڵێن هەدەپە لە کوردایەتی دوور کەوتووەتەوە، هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە دیموکراتیکەکانی لە تورکیا کرد و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی پێشووی، ئامنجی سەرەکی چییە؟
لە هەپەوە تا هادەپ و دەتەپە، لە هەڵبژاردنەکاندا هەموو کات دیموکراتە شۆڕشگێڕەکانی تورکیاش خۆیان کاندید کردووە. لەبەر ئەوەی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان خاوەنی کاراکتەرێکی نەژادپەرست نییە، هەڵوێستێکی بەم جۆرە هاتووەتە ئاراوە. چەپی دیموکراتی تورک بەردەوام خۆیان کاندید کردووە بەتایبەتی لە گەورەشارەکانی تورکیا. ئەمەش وەک سیاسەتەکانی بزوتنەوە و پارتە دیموکراتیکەکانی کورد بە کرداری دەبوو. لەم رووەوە کاندیدبوونی بەربژێرە چەپە دیموکرات و سۆسیالیستەکان لە رێگەی هەدەپەوە دەستیپێنەکرد. بەڵام فەلسەفە و رامانی دامەزراندنی هەدەپە لەسەر سترایژ و سیاسەتێکی بەرفراوانبوو. ئەو ستراتیژە تەنیا ئەوە نەبوو کە هەندێک دیموکرات و سۆسیالیستی تورکیا لە چوارچێوەی پارتێکدا ببنە پەرلەمانتار. وەک لە وەڵامەکانی پێشووشدارامانگەیاند، ئامانجەکە ئەوەبوو کە بزوتنەوە و ئەزمونی دیموکراتیکی کورد و هەموو زانیارە دیموکراتیک و چەپگرەکانی تورکیا لە ناو ئەو پارتەدا کۆببنەوە و تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوەببەن. لەم رووەوە وەک تەنیا پارتیەکی کورد نا، بەڵکو لەپێشەوە پارتیەکی چەپ و سۆسیالیست و کۆمەڵگا جیاجیا ئەتنیکی و ئایینیەکانی، وەک پارتێکی هەموو هێزە دیمکراتیکەکان هاتە سەر شانۆی مێژوو. پارتێکی کوردانە، بەڵام هەر بە تەنیا پارتی کوردان نییە. پارتی هەموو چەوساوە و لایەنگرانی دیموکراسیە. لەبەر ئەوەی لە سەر بنەمای دیموکراتیکبوونی تورکیا، ئەم پارتە کە کورد و عەلەوی بەتایبەتی و هەموو بندەستان و رەنجدەران بە گشتی، دەگەیەنێتە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک.
کاتێک ئەو پارتە دروستبوو، بۆ لەناوبردنی هەدەپە کەمپینێکی رەشکردن و ناوزڕاندن بەڕێوەدەچوو و دەیانوت، بۆچی بەخۆی ناڵێت کە پارتێکی کوردانم و بانێتە پارتێکی کوردان. لەم رووەوە ئەو قسانەی باس لەوە دەکەن کە پارتێکی کورد نییە نوێ نین.لەلایەکی دیکەوە دەزگای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی ئەمەی دەکرد، لەلایەکی دیکەشەوە لەسەر دەستی لایەنگرانی نەتەوەپەرستی سەرەتایی پەدەکە پرۆپاگەندەی بەم جۆرە دەکران، بەڵام بە دژواری ئافراندنی ئەو هزر و بوارە سیاسیەی کە لە سەری دامەزرا، دەکرایە ئامانج. ئەوانەی سوودیان لە کوردبوون نەدەبینی، لەپێناو کوردبووندا هیچ قوربانیەکیان نەداوە و پەدەکە کە کوردبوون وەک حوکمڕانی بەسەر دوو شار دەبینێت، هێرش و ئانتی پرۆپاگاندەی بەم جۆرەیان دەکرد. کاتێک هەدەپە لە هەڵبژارنددا نەیتوانی ئەو ئامانجانە بپێکێت کە بۆخۆی دەستنیشان کردبوون، هەم ئەو دوو لایەنە و هەمیش شەڕی تایبەتی میت ئەو رەشکردنەیان زیاتر کردووە. بەمەش بەتایبەتی دەیانەوێت هەدەپە و بزوتنەوەی ئازادی کورد لاواز بکەن. ئەو قسانەی دەڵێن خاوەنداری لە داواکاری کوردان نەکراوە، نەک بۆ بەهێزبوونی هەدەپەیە، بۆ ئەوە نییە کە لاوازی و کەموکوڕی هەدەپە نەهێڵێت. ئەوانە ناوزڕاندن و قسەی ناڕاستن.
خۆی لەخۆیدا هەدەپە رەخنەی لێدەگیرێت. رەخنە و رەخنەدا داینەمۆی پێشکەوتنن. بەڵام ئەو قسانەی دەڵێن هەدەپە لەپێناو ئازادی گەلی کورد تێناکۆشێت، هێرشێکی شەڕی تایبەتە. پرۆپاگەندەی رەشکردنە. وەک ئەوەی مرۆڤ ٤٠ جار بە کەسێک بڵێت تۆ شێتی ئەویش باوەڕ بەوە بکات کە شێتە، لە سەر ئەو لۆژیکە وا دەڵێن. لە باکووری کوردستاندا لە ناو کەسی یاساییدا هیچ بزوتنەوەیەکی سیاسی بوونی نییە کە هێندەی هەدەپە داکۆکی لە تێکۆشانی گەلی کورد بکات. لەبەر ئەوەش بە هەزاران لەوان خراونەتە زیندان و هەموو رۆژێک گوشاری قورس لەسەریانە. لەبەر ئەوەی گەلی کورد دەست لە تێکۆشانی ئازادی هەڵناگرێت، هەموو ئەمانەدەکرێن. ئەم تێکۆشانە رێگری لێدەکرێت. سەرباری ئەوەی راستیەکی بەم جۆرەمان لەلایە، کاتێک دەڵێن داکۆکی لە کوردان ناکەن ئەمە بێ ویژدانییە. لە راستیدا نالۆژیکیە و ئەقڵ نایگرێت کە مرۆڤ شتی لەو جۆرە بێنێتەبەرباس و لەبارەی ئەوەوە گفتوگۆ بکەن. ئەمانە دەیانەوێت هەدەپە لەبەرچاوی گەلی کورد لاواز بکەن، بەڵام مانگ لە ژێر هەوردا نامێنێتەوە. گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی کورد نە لە ناوخۆ و نە لەدەرەوە خۆیان بە دەستەوە نەداوە. بە بێ دوو دڵی شکۆی کوردایەتی، ژیانی ئازاد و دیموکراتیک و هەموو مافەکانی ئەویان پاراستووە. کاتێک ئەو قسەیەش دەکرێت، دەردەکەوێت ئامانجی ئەو لایەنانە جییە. بە هۆی هێرشەکانی کەمپینی شەڕی تایبەتەوە هەندێک کەسی وڵاتپارێز و دروستیش باوەڕ بەوە دەکەن. ئەوانیش دوای ماوەیەک بۆیان دەردەکەوێت کە راستیەکە بەو جۆرە نییە. لەبەر ئەوەی دوای ماوەیەکی کورد دەردەکەوێت کە ئەو قسانە ئۆپراسیۆنی چەواشەکردن و بەلارێدابردنی سەرنجی مرۆڤە.
دەوڵەتی تورک لەگەڵ پەدەکە هەوڵ دەدات تێکۆشانی ئێمە لاواز بکات
هەدەپە پارتیەکی کوردانە بەڵام بەتەنیا هی کوردان نییە. پارتیەکی نەژدپەرست نییە. لە راستیدا دەیانەوێت هەدەپە لە هێڵی تێکۆشانی ٥٠ ساڵە داببڕێنن و بیخەنە سەر رێگەی نەژادپەرستی کە کورد تیایدا شکست دەهێنێت. ئەمە ئەستەمە. ئەو کاتە سەرچاوەکانی هێزی خۆی لە دەست دەدات. لەپێشەوە گەلی کورد شکست دەهێنێت. ٥٠ ساڵە کورد بە هۆشمەندی و تێکۆشانی وڵاتپارێزی دیموکراتیک و دوور لە نەژادپەرستی سەرکەوتوون. بەم جۆرە چوونە ناو گەلانی شکۆمەندی دنیا. لە رێگەی ئەم هێڵەوە قەفەسی جینۆسایدیە پارچە پارچەکرد. دەوڵەتی تورکی قڕکەر و هێزەکانی شەڕی تایبەت، لەگەڵ پەدەکەی هاوکاریان دەیانەوێت تێکۆشانی گەلی کورد لەناو ببەن.
رێبەر ئاپۆ باسی لە کوردبوونی ئازاد لە ئامەد و کوردبوونی هاوکار و داردەست لە هەولێر دەکرد. لە چوارچێوەی ئەوەی لە لایەن رێبەرایەتیەوە دانراوە، دەیانەوێت کە کوردبوونی ئازاد کە ناوەندەکەی لە ئامەدە، لە رێگەی کوردبوونی ناو پەدەکە پاکتاو بکرێت. لەبەر ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا ئەو سەرکەوتنەی دەخوازرا بە دەستنەهات، رەخنەکانی ئێمە و گەلەکەمان لە خۆمان دەکەنە دەرفەت و لە بەرامبەر ئەو کوردبوونەی کە ناوەندەکەی ئامەدە هێرش ئەنجام دەدەن.
بە دڵنیاییەوە لە هەموو هەڵبژاردنێکدا لایەنی پڕۆپاگەندەیەک کە پێش دەخرێن بوونیان هەیە. لەم هەڵبژاردنەدا لەناوبردنی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە وەک ئامانج دانرابوو. ئەمە بەو واتایە نایات کە گەلی کورد داواکارییەکانی بۆ ئازادی و دیموکراسی پەراوێز خستووە.لە رێەی راگەیەندراو بۆ رای گشتیی و کۆبوونەوەی جیاجیاوە ئەوە خراوەتەڕوو، هۆکارەکانی سیاسەتی لەناوبردنی دەسيڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە دیارن.لەبەر ئەوەی ئەم دەسيڵاتە هێرش دەکاتە سەر هەموونی کورد، زمان، کولتور، ناسنامەی و دەستکەوتەکان و داواکارییەکان بۆ ژیانی ئازاد و دیموکراتیک، بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە زۆر بە دژواری هێرش دەکات، سیاسەتی پاکتاو کوردان بەڕێوەدەبات. بۆمەگەر جگە لە لەناوبردنی ئەم دەسيڵاتە، رێگەیەکی دیکە بۆ پاراستنی کوردان هەیە؟ نەک هەر دوژمنی کوردایەتیە؛ دەیوێت لەناوی ببات. هەربۆیە لەم هەڵبژاردنەدا کردنە ئامانجی ئاکەپە-مەهەپە درکی پێدەکرێت. ئەمە کوێی هەڵەیە؟ بۆ پاراستنی زمانی کورد، ناسنامە و ژیانی ئازاد و دیموکراتی و گەیشت بە قەوارەیەکی سیاسی و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی، ئەو هەڵوێستە گیرایەبەر. دەبێت کەس بەو جۆرە لێکدانەوە نەکات کە لەسەر رەخنەی راست و دروست کە گیراون، هەڵەکانی خۆیان وەک راستیەک بسەپێنن.
ئەوەش کە هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیا قازانجی نەبووە، فریودانە. بەگومان دەبێت هاوپەیمانی دیموکراتیک زیاتر بەرفراوان بکرێت. لەبەشە ئیسلامییەکەدا ئەوانەی هۆشمەندی دیموکراتیکیان هەیە، واتە ئەوانەی تێگەیشتنی دیموکراتیکیان لە ئیسلام هەیە دەبێت لە هاوپەیمانێتیەکەدا جێیان بکرێتەوە. ئێمەش لەگەڵ ئەو رەخنانەداین کە لەبەشداریکردنی هەندێک لایەندا بەرتەسک دەبێت. بەر لە هەڵبژاردن ئەوەمان وتبوو. گەڕانەوە بۆ دواوە چییە! ئەگەر رەخنەی بەمجۆرە پەیوەست بە ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵدەسەنگێندرێت، زۆر هەڵەیە. لەبەر ئەوەی هەدەپە بەر لە تێپەڕاندنی بەربەستی هەڵبژاردن لە رێگەی کاندیدی سەربەخۆوە دەچووە ناو هەڵباژردن و ئەوپەڕی ٣٥ پەرلەمانتار هەڵدەبژێردران. ئەو ژمارەیە وێڕای ئەو پێکهاتانەی لەگەڵ هەدەپە یەکیان گرت گەیشتە سەرووی لەسەدا ١٣.٥ و ٨٠ پەرلەمانتار دەرچوون. بەڵام دوای هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران لە ئەنجامی هێرشی دژوار و هەڵبەت لە رێگەی فرت و فێڵی هەڵبژاردنی ١ی تشرینی دووەم لەسەدا ١٠ ی دەنگەکان و ٥٩ پەرلەمنتار بەدەستهێنران. ئەم راستیە دەیسەلمێنێت کە هەدەپە پارتیەکی پڕ پێکهاتەیە و قازانجکردنە لە رێگەی پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ هەندێک هێزی سیاسی. بەر لە ٧ی حوزەیران کاتێک هەدەپە وەک پارتی بڕیاری چوونە ناو هەڵبژاردنیدا، ئەوانەی ئەویان وەک ستراتیژی نوێی تێکۆشان نەدەبینی بە وتنی؛ بۆ ئەوەی لەگەڵ هەندێک کەس لە تورکیا یەکبگرێت و پەرلەمانتار دروست بکات بۆ ئەو مەترسیە دەداتە بەرخۆی؛ لە راستیدا لە ترسی ئەوەی لە ژێر بەربەستدا بمێنێتەوە کورسی بەدەستنەهێنن لە دژی ئەوە دەوەستانەوە کە وەک حزب بەشداری هەڵباژردن بکات. لە راستیدا ئەم لێکدانەوە ناتەبایانە لەگەڵ ئەوانەی ئەمڕۆ کە دەڵێن هاوپەیمانی قازانجی نەبوو، هەمان مامەڵە و هەڵسوکەوت دەکەن. پێشتریش لە هێزە دیموکراسیەکانی تورکیا هەندێک دەبوونە پەرلەمانتار، لەگەڵ هەدەپەش لەسەر بنەمای دیموکراتیکردنی تورکیا ستراتیژێکی نوێیان هێنایە ئاراوە. پارتە سیاسیەکانی پێشوو و تێکۆشانییان لە هەدەپەدا بە شێوەیەکی ناوخۆیی درێژە بە هەبوونی خۆیان دەدات. واتە بە وتنی کەسانی پێشوو، شاردراوەتەوە.
دەبێت هێزە دیموکراتیکەکان لە تورکیا تێکۆشانی هاوبەش بەرەوپێش ببەن
بێگومان هاوپەیمانێتیەکی کوردستانیش هەیە. ئەمانە هاوپەیمانی بەو جۆرە نین کە مرۆڤ ئەوانە بخاتە بەرامبەری یەکتر یاخود لەبری یەکتر دایانبنێت. بەڵام هۆ هەموو هاوپەیمانێتیەک هاوکاری تێگەیشتنێکی دیار و یەکێتی پێویست دەبێت. وەک چۆن لە تورکیا لەگەڵ هەموو ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن سۆسیالیست، چەپ، دیموکراتیک هاوپەیمانی ئەنجام نادرێت، ئەوە لە کوردستانیش نابیت. ئایا چۆن دەکرێت لەگەڵ ئەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر تێکۆشانی ٥٠ ساڵە، تێکۆشانێک کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، هاوپەیمانی ساز بکرێت! پارتەکانی سەر بە پەدەکە خۆی لە خۆیدا نایەنە ناو هاوپەیمانێتیەوە. دەزانین کە هەدەپە لەبارەی هاوپەیمانی کوردییەوە هەستیارە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە دەبەپە هاوپەیمانی کوردستانی ساز بکات، ئەوانیش دەبێت لە گەڵ هەدەپە تێبکۆشن یاخود هاوپەیمانی دروست بکەن. هەدەپە تەنیا پارتیەکی کوردان نییە، با ببێتە پێکهاتەیەکی هاوپەیمانی کورد. دەبەپە هاوپەیمانی کوردی ساز دەکات. ئەوە کارە راستەکەیە. دەبەپە پێکهاتەی هەدەپەیە. کوردان لە ناوهەدەپەدا، ئەو کوردانەن کە لە سەر هێڵی دەبەپەن.
مامەڵە و هەڵسوکەوتێکی ئێمە کە هاوپەیمانی کورد ساز بکات و هاوپەیمانی لە تورکیا بچوک بکاتەوە، لە هێڵی دەبەپەدا نییە. ئەوە مامەڵەیەکی هەڵەیە. یەک لە ئەرکە بنجینەییەکانی بزوتنەوەی کوردیش، بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی هاوبەشە لەگەڵ هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کۆلۆنیالیزم و کۆمەڵکوژی لە دژی بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورد. یەک لەو ئاستە گرنگانەی گەلی کورد پێی بگات ژیانی ئازاد و دیموکراتیک، ئەمەیە. هەموو کەس دەزانێت کە بزوتنەوەی ئازادیی کورد لەپێناو یەکێتی کورد هەوڵێکی گەورەی گرتووەتەبەر. بەتایبەتی لەبەر ئەوەی سیاسەتێکی راست گیراوەتەبەر، لەپێناو یەکێتی گەلی کورد پەرەسەندنێکی گرنگ هاتووەتە ئاراوە. دەزانرێت کە لە باکوری کوردستان لە نێوان لەسەدا ٧٠-٨٠ یەکێتیەک سازکراوە. بێگومان دەبێت ئەوە زیاتر بەرەوپێش ببرێت.
وتنی ئەوەی کە هەدەپە وەک پێویست داکۆکی لە مافی گەلی کورد ناکات، راست نییە. بێگومان راستە کە لە تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و کۆلۆنیالیستدا لاوازی هەبووە. ئەگەر ئەو تێکۆشانە بە شێوەیەکی کاریگەریش نەکرێت کە گەلی کورد مافەکانی بەدەسبهێنێت، ئەوە نابێتە بابەتی وتن کە گەلی کورد مافەکانی بەدەستبهێنێت و قەوارەیەک مسۆگەر بکات. هەربۆیە لەو رووەوە چەندەش رەخنە بگیرێت لە جێدایە. دەبێت هۆکارەکانی ئەوەی تێکۆشان بە شێوەی کاریگەر ئەنجام نادرێت، تێپەڕێندرێن. هێڵی هەدەپە راستە؛ بەرگی کرداری بە بەردا ناکرێت، کاتێک وترا کە دەبێت کەموکوڕییەکان تێپەڕێندرێن رەخنە ئەو کاتە واتا و نرخی دەبێت. ئەو رەخنانەی بۆ بەهێزکردنی هەدەپە دەگیرێن راتن. بەڵام ئەو قسانەی کە دەکرێن لەبارەی ئەوەی با هەدەپە دەست لە فەلسەفەی دامەزراندن و هزری خۆی هەڵبگرێت پاڵنەرێکی دیکەی رەخنە نیشن دەدات. هەوڵ دەدرێت بەو جۆرە نیشان بدرێت کە ئەو رەخنانە لە ناو گەلەوە دەگیرێن. ئەوەش جگە لە ئۆپراسیۆنی شەڕی تایبەتی میت و پەدەکە هیچی تر نییە. هەندێک لە مرۆڤەکانمان کە بە نیەتی باشەوە ئەوە بڵێنەوە، ئەو راستیە ناگۆڕێت.
هەڵسەنگاندنانەوە رووبەڕووی چین؟
هەدەپە پارتێکە کە پێشنیاز لە بارەی چارەسەرکردنی پرسە بنچینەییەکانی تورکیا دەخاتەڕوو. لەلایەکی دیکەوە هەموو دیموکراسی کوردستان و تورکیای لە خۆیدا بەرجستە کردووەتەوە. پارتێکە کە دەیەوەێت کێشە بنجینەییەکانی تورکیا لە سەر بنەمای دیموکراتیکبوونی تورکیا چارەسەر بکات. بابەتی چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا، ئاوێتەی یەکن. بەهۆی راستی تورکیاوە هەردووکیشیان لە هەمان پرۆسە و کاتدا دەستەبەر دەبن. بێگومان دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی، بابەتێک نییە تەنیا بە هەدەپە بهێندرێتەدی. زۆر ئاست و کاراکتەر بوونیان هەیە. ئەگەر مرۆڤ وایدابنێت کە تەنیا بە هەدەپە و بە تێکۆشانەکەی، ئەوە چارەسەر دەکرێت، ئەمە خۆخەڵەتاندنە. هەدەپە پارتیەکە کە بانگەواز ئاراستەی سەرتاسەری تورکیا دەکات. لەو رووەوەشەوە بە دامەزراندنی خۆی بووەتە تورکیایی. بە بەرنامە و سیاسەتی خۆی ئەوەی پێکهێناوە. لەو بارەوە کێشە بوونی نییە. بە دڵنیاییەوە لە پراتیکدا کێشە هەیە. لەلایەکی دیکە بە گوێرە دۆخی سیاسی سەردەم، هەندێک سەردەم سەرەتا دێنە ئاراوە. مرۆڤ ناتوانێت ئەو بابەتە بەو جۆرە هەڵبسەنگێنێت کە هەدەپە لە هێڵی خۆی دابڕاوە. لەو رووەوە بۆ نمونەی پرسی کورد، پرسی عەلەویەکان، پرسی ژنان، پرسی رەنجدەران و هەندێک پرسی بنچینەیی دیکە ماوە ماوە زیاترپێش دەخرێن. مرۆڤ ناتوانێت ئەو بابەتە بەو جۆرە هەڵبسەنگێنێت کە ناوچەیی ماوەتەوە یان سیاسەتی بەرتەسک پەیڕەو دەکات. ئەوەی گرنگە مامەڵەی سیاسی گشتییە و ئەگەر لە سیاسەتەکانی ئەواندا قەتیسبوون و هەرێمیبوونێک هەبێت، ئەو کاتە دەکرێت بدرێتە بەر رەخنە.
سەبارەت بە بانگەوازکردن لە تورکیا ئەرکی زیاتر دەکەوێتە سەر شانی هێزە دیموکراسیەکانی دیکە لە تورکیا کە لە ناو پێکهاتەی هەدەپەدان. لە گۆڕەپانەکانی وەک ئانادۆلی ناوەراست و دەریای رەش دەبێت هێزەکانی دیموکراسی تورکیا، دیموکرات و سۆسیالیستەکان زیاتر چالاکی بکەن. ئەوانەی دەڵێن نابێتە تورکیایی، لۆکاڵی دەمێنێتەوە لە بنەڕەتدا ئەوان پرسی کورد وەک بنچینەیی ترین پرسی تورکیا نابینن. ئەوانەی کە پرسی کورد بە پرسێکی تورکیا دادەنێن، ئەوانەی کە پرسی کورد بە سەرەتای بنچینەییترین پرسی تورکیا دادەنێن، دەتوانن لەبارەی هەدەپەوە هەڵسەنگاندنی بەم جۆرە بکەن. ئەو دۆخە مایەی تێگەیشتنە. بەڵام کاتێک مرۆڤ لە سەر فەلسەفە و هزری هەدەپە ئاگادار بێت، ئەو رەخنەیە بە گوێرەی هێڵی هەدەپە نییە، بە گوێرەی مامەڵەکردنی سیاسیانە یان ئایدۆلۆژیانە دەتوانرێت دابنرێت.
زۆرترین سۆسیالیستەکان لەگەڵ کورداندا بوون
دەوڵەتی تورکی فاشیست کە کۆمەڵکوژی بەسەر کورددا جێبەجێ دەکات، سیاسەتی رێگری لە یەکگرتن و کۆبوونەوەی هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا لەگەڵ کوردی زۆر بە گرنگ دەزانی. لەو رووەوە گوشارەکانی بۆسەر ئەو هێزە دیموکراسیانە چڕتر کردەوە کە لە تێکۆشاندا شان بە شانی کورد وەستان. لەم سۆنگەیەوە دەبێت مرۆڤ گرنگی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی چۆن ببینێت؟
دەوڵەتی تورک لە کۆمەڵکوژکردنی کورداندا بەدوای دوو سیاسەتەوەیە. ئەویش بۆ تەواوکردن و بە ئەنجام گەیاندنی کۆمەڵکوژکردنی کورد، دابڕاندنی کوردستان هەم لە تورکیا، هەمیش لە جیهان بۆ ئەوەی بە تەنیا بیهێڵێتەوە. کاتێک لە دژی قڕکردنی کوردان تێکۆشان بۆ هەبوون و ئازادی بکرێت، دەبێت باش درک بەو راستیە بکرێت. بۆ ئەوەی مرۆڤ تێکۆشانی ئازادی کورد بە سەرکەوتوویی بەڕێوەببات، دەبێت مرۆڤ ئەو دابڕاندن و گۆشەگیرییە دوو لایەنە تێکبشکێنێت. بەس نییە کە مرۆڤ بڵێت با دنیا من ببینێت؛ بەرەی تورکیا من ببینێت. وەک هێزە سیاسییەکانی کوردیش دەبێت ئێمە لەم بابەتەدا سیاسەت دروست بکەن و ئەنجام بەدەست بهێنن.
دەوڵەتی تورک هەم رێگریی لە هەبوونی کورد لە کایەی سیاسی بە ناسنامەی خۆیەوە دەکات، هەمیش رێگریی لە کۆبوونەوە و کاری هاوبەشی سۆسیالیست و هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا و کورد دەکات، ئەوەش بۆ کۆمەڵکوژکردن زۆر بە گرنگ دادەنێت. هەم بە توندوتیژی مامەڵە لە گەڵ تێکۆشانی رێکخستنکراوی کوردان دەکات، هەمیش سۆسیالیستەکان و هەموو هێزە دیموکراسیەکان کە بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی کوردان دەکەن، وەک دوژمن سەیریان دەکات. بۆ ئەوەی خواستێکی لەو جۆرە لەلای هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا دروست نەبێت، ئامرازی زەخت و هەمیش هەنگاوی شەڕی تایبەت جێبەجێ دەکات. کاتێک لە د. حیکمەت کڤیلجملی دەپرسن کە بۆچی پرسی کوردیان نەخستووەتە بەرنامە و پەیڕەوی خۆیانەوە، رایدەگەیەنێت کە باجی وەها دۆخێک زۆر قورسە و ئەو پرسە کێشەی 'پەیڕەو نییە'. وتنی 'ئەو کێشەیە کێشەی پەیڕەو نییە' سەرنجڕاکێشە. تیپ بە هۆی ئەوەی لە کۆنگرەکەیدا باسی لە کێشەی کورد کردبوو، دوای کودەتای ١٢ی ئاداری ساڵی ١٩٧١ داخرا.
من دەزانم رێکخراوی سۆسیالیست و دیموکراتی جیاجیا لە تەنیشت پێکهاتەکانی هەدەپە و تێکۆشانی ئازادی کوردان وەستاون، رووبەڕووی هێرشی چەندە ستەمکارانە دەبنەوە. ئێستا هەدەپە و پارتەکانی نزیک لە کوردان، لە ژێر گوشارێکی دژواردان. ژمارەیەکی زۆر لە کادر و لایەنگرانیان لە زینداندان. هێرشی ستەمکارانە لە دژی ئەو پارتانەی کە پێکهاتەی هەدەپەن بەردەوامە. دەزانین کە هەربەوهۆیەوە ویستیان سۆسیالیستی هێژا ئاکن بیرداڵ کە گەڵ تێکۆشانی ئازادیی کورداندایە بکوژن. ئێستاش گوشاری زۆر دەکەن بۆ ئەوەی رێگە نەدەن سۆسیالیست و دیموکراتەکانی تورکیا بچنە پاڵ تێکۆشانی ئازادیی کوردان. ئێمە دەزانین کە هەندێک لایەنی چەپگر، سۆسیالیست و ئەوانەی بەخۆیان دەڵێن دیموکرات، بۆ ئەوەی نەکەونە بەر رقی دەوڵەت، خۆیان لە تێکۆشانی ئازادیی کورد دوورگرتووە.
لەو رووەوە ئەوانەی دەیانەوێت بێنە لای تێکۆشانی ئازادیی کوردان، بە هاوبەشی تێبکۆشن، هەڵبەتە هەڤاڵی تێکۆشانی کوردانن و ئەو رێزەی کە شایەنی بن مرۆڤە لێیاندەگرێت. ئەوانەی لەگەڵ کوردانن و زۆرترین باجی مانەوەیان لەگەڵ کوردان دەدەن لەئێستادا سۆسیالیستەکانن. کێ خۆی لە تێکۆشانی ئازادیی کوردان نزیک کردووەتەوە و کورد خۆی لەوان دوورخستووەتەوە! لە رۆژئاواش بە سەدان گەنجی سۆسیالیستی لە هەر چوار لای جیهانەوە هاتوون؛ خۆیان گەیاندووەتە تێکۆشانی ئازادیی وکرد و شەهیدبوون. لەرێگەی پڕۆژەی هەدەپە، بە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە هەدەپە پێشەنگایەتی دەکات، درز و قەڵەشتێکی گەورە کەوتە سیاسەتی دەوڵەتی تورک بۆ رێگری لە پشتیوانی و کاری پێکەوەیی هێزە دیموکراسییەکان و سۆسیالیستەکان لەگەڵ تێکۆشانی ئازادیی کوردان، ئەمەش پلاتفۆڕم و سەکۆیەکی تێکۆشانی دیموکراسی هاوبەشی سازکردووە.
دەبێت مرۆڤ ئەوە بەنرخ ببینێت؛ هەدەپە پارتێکە کە لە پێکهاتەی جیاجیا دروست کراوە. هاوپەیمانی رەنج و ئازادیش، هاوپەیمانێتییەکە کە هێزە سۆسیالیست و چەپگرەکان کە لەناو هەدەپەدان، دایانمەزراندووە. شتێکی ئاساییە کە ئەو هاوپەیمانێتیە لە هەڵبژاردنیشدا پێکەوە هاوکار بن. بە زیندوویی و دینامیک هێشتنەوەی هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیاش، بۆ تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کوردان شتێکی بەنرخە.
هەربۆیە مرۆڤ ئەوانە لە دژی هاوپەیمانی قسە دەکەن و دەیانەوێت لەبەر یەک هەڵبوەشێندرێن، لە بنەڕەتدا لە چوارچێوەی ئەجیندای تورکیادا دەیانبینێت. ئەوانەی ئەقڵیەتیان وەک پەدەکەیە، بۆ ئەوەی رێگە لە بەردەم مەیلی نەتوەپەرستی بکەنەوە و پراتیکی خۆیان کە ناتوانن تێبکۆشن، بشارنەوە، لە دژی ئەو هەنگاوانەی لەگەڵ هێزەکانی دیموکراسی و سۆسیالیستدا دەنرێن، کەمپینی ناوزڕاندن بەڕێوەدەبەن. هەربۆیە، هێرشەکان پەیوەست نین بەوەی کە رۆڵی هاوپەیمانێتیەکان لە تێکۆشاندا چییە؛ هێرشێکە بەشێوەی ئایدۆلۆژی و سیاسی ئەنجام دەدرێت. ئەو رەخنە راستەقینانەی لە کەموکورتییەکانی هاوپەیمانی دەگیرێن و کەمپینی ناوزڕاندن لە دژی دیموکراسی هاوپەیمانی، دەبێت مرۆڤ لەیەکیان جیابکاتەوە. دەوڵەتی تورک لە رێگەی میت و ئامرازەکانی شەڕی تایبەتی دیکەوە، هەوڵ دەدات کاریگەری بکاتە سەر هێزەکانی دیموکراسی و لایەنە دیموکراسییەکان لە تورکیا بۆ ئەوەی لە بزوتنەوەی ئازادیی کورد دووربکەونەوە. بەشێکی گرنگ لەو لایەنانەی خۆیان لە بزوتنەوە و تێکۆشانی ئازادی کورد دوور دەگرن، لە ژێر کاریگەرییەکی لەو جۆرەدان. ئەوانەشی لە لەژێر ناوی کوردایەتی روانگەی نەرێنیان بەرامبەر بە هاوپەیمانی هەیە، دەبنە بەشێک لە هەمان سیاسەت.
بە کورت و کرمانجی کورد و هێزەکانی ئازادی بیانەوێت لە دیموکراتیکبوونی تورکیا و دەستەبەر کردنی ئازادیی کورداندا بەرەوپێش بچن و گەر قەوارەیەکی بەم جۆرە بەدەستبهێنن، دەبێت گرنگی بە دیموکراسی هاوپەیمانی هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیا بدەن. مرۆڤ دەتوانێت سیاسەت و تێکۆشانی ئازادی دروستی کورد بەم جۆرە بەرەوپێش ببات.
کاتێک ئازادی گەشتر بێت ئەو کاتە دیموکراسیش گەشتر دەبێت
نیوەی پەرلەمانتارانی هەدەپپە ژنن. لەم پرۆسەیەی هەڵبژاردندا بینرا کە ژنان زۆر لە پێشەوەن. هەرگیز باس لەم سەرکەوتنەی هەدەپە ناکرێت، کاریگەری زۆربوونی نوێنەرایەتی ژنان لەسەر تێکۆشان جۆن دەبێت؟
بەڵێ راستە، باسی سەرکەوتنی ژنان لەم هەڵبژاردنەدا ناکرێت. بەردەوام باس لەو ئامانجانە دەکرێت کە مرۆڤ نەیتوانی خۆیانی پێبگەیەنێت. ئەو ئامانجانەی پێکراون، باسیان لێناکرێت. بەتەنیا هەوڵی زەقکردنەوەی کەموکورتیەکان دەدرێت، بەم جۆرە هەوڵی دروستکردنی کەشێکی نەرێنی و بێ ورەیی دەدرێت.
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا هەڵوێستی کوردان دیار بوو. هەڵوێستی خۆیان لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بە ئاشکرا دەربڕی. بەشێکی زۆریش کە نەچوون و دەنگیان نەدا ئەوانیش لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەن.
پێکهێنانی نوێنەرایەتی یەکسانی پارتی چەپی سەوز، نەک هەر بەتەنیا بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردان، بۆ دیموکراتیککردنی تورکیاش بەرەوپێشچوونێکی گرنگە. نوێنەرایەتی یەکسانی ژنان، پرسێکی چەندایەتی نییە، بەڵکوو چۆنایەتیە. دیموکراسیش کە لە بنەڕەتدا پرسێکی چۆنایەتی بێت، ئەو نوێنەرایەتیە یەکسانە لە دیموکراسیدا بەرەوپێشچوونێکی زۆر گرنگە. مەیدانداری و تەحەدایە بۆ دواکەوتوویی فاشیزم.
ئاشکرایە ئەگەر ژنان لە ناو کۆمەڵگادا بێگاریگەر بن و ئازاد نەبن دیموکراسی راستەقینە پێکنایات. دەبێت مرۆڤ ئەو پێوەرە بنچینەییەی دیموکراسی لەبەرچاو بگرێت. خۆی لە خۆیدا لە تورکیاش ئەگەر بە راستی دیموکراسی بەرەوپێش نەچێت، پرسی کورد چارەسەر نابێت. پەیوەندی نێوان بەرەوپێشچوونی ئازادی ژنان و دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەربوونی پرسی کورد، پەیوەندییەکی راستەوخۆیە.
تێکۆشانی ئازادی کوردان، نوێنەرایەتی یەکسان و کاریگەر لەناو کۆمەڵگادا تا زیاتر بەرەوپێش بچێت ئەوا چارەسەری پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک نزیک دەبێتەوە.
ئازادبوونی ژنان و نوێنەرایەتی ئەوان بە شێوەی یەکسان بە هەنگاوێکی دیموکراتیکی دواتر و ئازادبوون ناکرێت کە مرۆڤ بیانخاتە بەرامبەر یەکتر. رێگەی ژیانی ئازاد و دیموکراتیک لێرەدایە، یاخود کلیلەکە بە دەست ژنانەوەیە.
لەم هەڵبژاردنانەدا نوێنەرایەتی یەکسان دەستەبەر بوو، بەڵام ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن دیموکرات، رۆشنبیر و ئازادیخواز باسی ئەو بەرەوپێشچوونە گەورەیە ناکەن. نوێنەرایەتی یەکسان هەر لە خۆیدا بە تەنیا شۆڕش و بەرەوپێشچوونێکی گەورەیە.
ئەوانەی دەڵێن ئێوە بابەتەکە گەورە دەکەنەوە، لە هێڵی ئازادی ژنان، ئازادی ژنان و گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونی گەورە – کایەی سیاسیش لە نێودا- کە بەدوای خۆیدا دەیهێنێت تێناگەن. ناتوانن خۆیان لە کۆدەکانی هۆشمەندی پیاوسالار رزگار بکەن.
هەرکات جڤاک بە شۆڕشی دیموکراتیک هەستا، تێکۆشانی ئازادی زیاتر دەبێت، لەگەڵ پەرەسەندنی ئازادی ژن، تێگەی شۆڕش قووڵتر دەبێتەوە و چیتر شیاوی شکاندن نابێت، دەبێت ڕێبازی ژنی ئازاد کە لە کوردستان گەشە دەکات، وەک هێزی بنەڕەتی ئازادی و پشتیوانی گەلی کورد ببینرێت، ئەوانەی باس لە ئازادی کورد دەکەن دەبێت ئەم ڕاستییە ببینن و بەشداربن لەم پەرەسەندن و تێکۆشانە، ئەوانەی خاڵێکی نەرێنیان لە هەڵبژاردن بینی و گۆڕیان بۆ گوتاری نەرێنی دژی هەدەپە قەت باس لەم ڕاستییە ناکەن، بەڵكو فەرامۆشی دەکەن، چونکە دەیانەوێت ئەم سەرکەوتنە و کاریگەرییەکەی لەسەر تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بشارنەوە.
ژنان تەنها هێزی کورد و تێکۆشانی کوردستان نین، بەڵکو هێزی هەموو جیهانن، ئەم هێزە خاوەنی هاوسۆزی و پشتیوانی ئازادیخواز و هێزە دیموکراتیکەکانی هەموو جیهانە. ئەوانەی نایانەویت ئەم شکۆ و هێزە ببینن وا ژنی کورد پێشکەشی گەلی کوردی کردووە، لە ڕاستی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی تێناگەن، لەژێر کاریگەری ئایدۆلۆژیای پیاوسالاری و لایەنە سیاسییەکاندان.
نوێنەرایەتی یەکسان لە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان گرنگترە
بەدیهێنانی نوێنەرایەتی یەکسانی ژنان گرنگترە لە ٥-١٠ کورسی پەرلەمان، نەبینینی ئەمە، واتە نەبینینی ڕووداوەکان لە گۆشەی ئازادی و دیموکراسییەوە. ئەوانەی ئەمە نابینن، دیاردەکان لەسەر بناغەی وەسفی کەسێتییەکان نانرخێنن. بەدیهێنانی نوێنەرایەتی یەکسان خۆی لە خۆیدا شۆڕشێکە. دەبێت ئەنجامە جڤاکی و سیاسی و کەلتوورییەکانی ئەم شۆڕشە بە گرنگ بزانین. ئەوکاتەی سیستەمی شەڕی تایبەتی تورک هێرش دەکاتە سەر تێکۆشانی ئازادی ژنان، بەشێک لەوانەی خۆیان بە ڕۆشنبیر و دیموکراتیک چاو لەم ڕاستییە دەپۆشن و کەسێتی ڕاستەقینەیان دەردەخەن. بێگومان دەبێت خەڵک بەگشتی لەمە بڕوانن و درکی پێ بکەن و ڕەچاوی بکەن، بەڵام ئەوانەی بەگشتی لێی ناڕوانن، تەنها لایەنە نەرێنی و کێماسییەکان دەبینن، ئەوانە نایانەوێت ڕێبازی ئازادی ژن لەنێو هەدەپە گەشە بکات؛ بەڵکو دەیانەوێت بیگۆڕن بە زیهنیەتی پیاوسالاری و نەژادپەرستی لەشێوەی زیهنیەتی پەدەکە.
ئەنجامەکانی نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەمان ڕۆژ بە ڕۆژ دەردەکەون، بەجۆرێک لە هەموو شوێنێک لەدەوری کۆدەبنەوە، تەنانەت دژەکانیشیان کۆدەکاتەوە لەدەوری دۆزەکەی. لە ئێستەدا، تاکە پێکهێنەری ئەرێنی لە پەرلەمانی تورکی بریتییە لە پارتی چەپی سەوز و هێزە ژنانەکەی.
هەدەپە و ئیدارەکەی ڕاگەیاندراوێکیان پەیوەست بە ئەنجامەکان لەپاش هەڵبژاردن بڵاوکردەوە، بڕیاریاندا بە بەستی کۆنفرانسێک بۆ نرخاندنی ئەنجامەکان، ئەم بڕیارە چۆن دەبینن، دەڵێن دەبێت گۆڕانکاری هەبێت، بەڕای ئێوە ئەم گۆڕانە پێویستە؟
ئەم بڕیارەی هەدەپە بۆ بەستنی کۆنفرانس لەسەر بناغەی ڕەخنە و خۆڕەخنەکردنی کەموکورتییەکان کە بوونە مایەی شکست لە بەدەستهێنانی ئەنجامە خوازراوەکان و بنیاتنانەوە، بێگومان هەدەپە بەهێزتر دەکات، هێشتا نازانرێت ئاخۆ بارەگاکانی هەدەپە دادەخرێت یان نا، بەڵام ئەم کۆنفرانسە و پێکهاتەی نوێ کارا دەبن لە جێبەجێکردنی پراکتیکییانەی فەلسەفەی بونیاد و بیرکردنەوەی هەدەپە.
هەدەپە گۆڕانی گەورەی بەدیهێنا لە زیهنیەتی کوردستان و تورکیا، پارتێکی نوێ و گەنجە لەڕووی هۆشیاری و بیرکردنەوە، فەلسەفە و پرەنسیپە ئایدۆلۆژییەکانی لەم بوارەدا بەهێزە، دەکرێت ببێتە وەڵامگۆی پێویستییەکانی گەلانی کوردستان و تورکیا، گۆڕانی ڕادیکاڵی کرد، بۆیە لە هەڵبژاردنەکانی یەکەم گەلانی کورددستان و تورکیا ڕێبازەکەیان گرتەبەر، سەرەڕای هەموو فشارەکان هێشتا بەردەوام و خۆڕاگرە. بەڕاستی دووبارە بووە سیمای دیاری هەڵبژاردنەکان لە زۆر ڕەهەندەوە، ئەمە تایبەتمەندیی ئەم پارتەیە.
گۆڕان لە بیرکردنەوە و فەلسەفەی بنیاتنان پێویست نییە. بێگومان لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا، دەوڵەتی کۆڵۆنیاڵیستی تورک هێرشی قڕکردن لەدژی ئەنجام دەدات، لەگەل هێرشە ئایدۆلۆژییەکان لەژێر کاریگەری پەدەکە لەژێر ناوی ناسیۆنالیزمی کوردی. دژی ئەم هەڵوێستە تێکۆشان و بەرخۆدان هەبووە، بێگومان ئەم هەڵوێستە دەپارێزێت. بەڵام کێشەی ترسناک هەیە لە جێبەجێکردنی کارای ئەم بیرۆکەیە، پێویستە پشت ببەستێت بە بونیاد و ڕێکخستنی هەدەکە و تەدەکە، لەپێناو تێکەڵبوونی جڤاکی لە تورکیا و کوردستان و کرانەوە بەڕووی فراوانترین بەشەکاندا. دەبێت هەدەکە و دەتەکەش کاراتر بن. هەدەپە کە پشت بە جڤاکی ڕێکخراو دەبەستێت، لە دیموکراسی ڕادیکاڵ و جڤاکییەوە سەرچاوە بگرێت. ڕێکخستنی گەنجا و ژنان و کرێکاران لە گەڕەک و مەجلیسی شارەکان گەشە دەکەن، هەدەپە دەبێتە ڕێکخراوی سیاسی وەڵامگۆی جڤاکێکی ڕێکخراوتر، دەبێتە ڕێکخستنێکی نامەرکەزی پشتبەستوو بە جڤاکی دیموکراتیک، وەک ڕێکخستنێک لە خوارەوە بۆ سەرەوە، نەوەک هەر لەنێو هەدەپە، بەڵکو ڕێکخراوی ژنان و گەنجان و کرێکاران و ئیکۆلۆژی و جڤاکە ئایینی و باوەڕە جیاوازەکان و ڕێکخراوە دیموکراتیک و ئازادی و یەکسانی و دادپەروەرییەکانیش ڕێکدەخرێن. هەدەپە دەبێتە پارتی سیاسییان، لە سەرەوە بۆ خوارەوە نابێت، بەڵکو لە خوارەوە خۆی ڕێکدەخات و جڤاکەکانی ڕێکخراو دیموکراتیک دەبن. ئەمە ڕێگەیەکە بۆ پێشنیارکردنی بیرۆکە و فەلسەفەی بنیاتنان. بێگومان هێرشەکان ترسناکن، بەڵام بەپلەی یەکەم، ژنان و گەنجان و گەلی کورد و کرێکاران هێزێکی دینامیکییان بەخشی، دەرفەتێکیان دایە ئەم بونیادە و پەرەسەندنی تێکۆشان لەسەر ئەم بناغەیە. وەک ڕێکخراوێک نەیتوانی بەم ڕێگەیە بچێتە پێش، بەهۆی ڕێباز و هەڵوێستی نەرێنی چینی ناوەڕاست و بەشێک لە ڕێکخستنی حزبی. ئایدیای توانای بەهێزکردنی هەنگاوە شۆڕشگێڕییە مەزنەکان لە هەموو بوارەکان، بەگوێرەی سروشتەکەی پراکتیکی نەبووە، ڕەنگە هۆشیاری و بیرکردنەوە و سیاسەتەکەی ڕاست بن، بەڵام ئەگەر بونیادی ڕێکخراوەکەی بەو جۆرە نەبێت، ئەوە توانا و وزەی ئەم هۆشیاری و بیرکردنەوە و سیاسەتەکە ناجووڵێت. پێویستە مرۆڤ بەشێوەیەکی سەرەکی بەدوای کێشە و گۆڕانکارییەکان بگەڕێت، کەس ناتوانێت بڵێت کێشە لە فەلسەفە و بیرکردنەوەی دامەزراندنێتی، ئەوانەی وەها دەڵێن، دەیانەوێت ڕێبازەکە لە جەوهەرەکەی دووربخەنەوە و لاوازی بکەن، بۆیە دەیانەوێت ئامادەسازی بکەن بۆ بیرکردنەوەی و سیاسەتی مایەپووچەکەی خۆیان، هەروەها ناتوانن هیچ بە گەلی کورد و گەلانی تورکیا ببەخشن.
دەبێت هەدەپە خۆی وەک پارتی گەنجان و ژنان و کرێکاران و دیموکراتیخوازان ڕێکبخات، پێشتر ژنان و گەنجان کاریگەری گرنگیان هەبووە لەسەر پارتەکان لەسەر بناغەی پارادایمی جڤاکی دیموکراتیکی ئیکۆلۆژی ئازادی ژنان و ئەو هەدەپەیەی دواتر دامەزرا. هەردەم ئەم ڕێبازەیان دەپاراست، دەبوونە بزووێنەر و هێزی باڵادەستی تەڤگەرە سیاسییە دیموکراتیکەکان، بەم چەشنە ڕێگەیان دەگرت پارتەکە مۆرکی مەرکەزی و بیرۆکراتی هەڵبگرێت. دووبارە جڤاکە دیموکراتیکەکان وەک ڕێکخراوێکی تر، یارمەتیدەرە تا تەڤگەری سیاسی دیموکراتیک جووڵە بکات لەسەر هێڵی ڕێکخستن و خەباتی دیموکراتیکی ئازادیخواز و ڕادیکاڵ. ڕێکخستن دەتوانێت ئەم ڕۆڵە بگێڕێت، کەموکوڕییەکانی ئەم بوارەب دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ڕاستییەی ژنان و گەنجان و ناوەندە جڤاکییەکانی تر خۆیان نەکردە جڤاکێکی ڕێکخراوی کارا، بەهۆی ئیدارەی بیرۆکراتیک و مەرکەزییەتی حزبییەوە، بە مانایەکی تر، پێویستە تەڤگەری ژنان و گەنجان ڕۆڵ بگێڕن لە چالاککردنی تەڤگەرە سیاسییە دیموکراتیکەکان لەڕێگەی ڕێکخستنەوە.
پێویستە بنیانتنانەوەی بکرێتە بناغەی سیاسەتی دیموکراتیک بە پشت بەستن بە جڤاک و کارکردن لەگەڵ جڤاک. گرنگە جڤاک و بونیادی ڕێکخستنی پەروەردە بکرێتەوە لەسەر بناغەی فەلسەفەی دامەزراندن و بیرۆکەی ئەم حزبە، بە یارمەتی ئەکادیمیا سیاسیە دیموکراتیکەکان، بەم ڕێگەیە دەتوانرێت بونیادی ڕێکخستنی پارتەکە بەهێز بکرێت و چالاکانە تر کاربکرێت. هەروەها وا دەکات ڕێکخستنی پارتەکە و گەل هەڵە سەرەکییەکە بناسنەوە، بەبێ ئەوەی کاریگەربن بە پرۆسەیەکی ئایدۆلۆژی، هەڵەکە دەناسنەوە و ڕاستی دەکەنەوە.
دەبێت بەگوێرەی هەڵبژاردنی سەرەتایی و ڕوانین و پەسەندکردنی گەل کاندیدەکان هەڵبژێردرێن، خەڵک دەتوانن کاندیدی گونجاو هەڵبژێرن، گەل هەرگیز ڕەخنە لەم هەڵوێستە ناگرن. بایەخدانی گەل بە پارتی سیاسی دیموکراتیک کەم دەبێتەوە. لە هەڵبژاردنەکانی دوایین ڕای گەل وەرنەگیرا و کاندیدەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ گەل هەڵبژێردران، ئەمە هەراسانی کردن. هەڵبژاردنی کاندیدی دامەزراوە عەلەوییەکان لەڕێگەی بەشەکانەوە پێویستییەکی سیاسییە بۆ هەدەپە، پاش هەڵبژاردنی زۆرینە لەڕێگەی هەڵبژاردنی سەرەتایی و دەنگدانی گشتییەوە، پشکی ئەندامەکان و هێزەکانی هاوپەیمانییەکە وەک پێویستییەکی سیاسی بۆ هاوپەیمانییەکە دەبینرێت، ئەم پشکانە بۆ چەند دەیەیەک کێشە نەبووە، گرنگە بایەخ بدرێت بە تایبەتمەندییە لۆکاڵییەکان و چوارچێوەکانی جێبەجێکردنی، بەمانایەکی تر، پێویستە تەڤگەر و پارتە دیموکراتیکەکان، پێش هەموو شتێک، لەگەڵ گەلدا بڕیار لە کاندیدەکان بدەن و لە هەڵبژاردنەکان پێشکەشی بکەن، هەروەها گەل بکرێتە بناغەی دەستنیشانکردنی ئیدارەی ناوچەکان و شارەکان و شوێنەکانی تر، پێچەوانەوەی ئەوە، خەڵک بەگوێرەی فەلسەفە و بیرۆکەی دامەزراندنەکەی ناجووڵێنەوە.
هاوسەرۆکان ڕایانگەیاند لە کۆنگرەدا خۆیان کاندید ناکەن، بەڵام لەم قۆناغە نوێیەدا بەشدار و هاوکار دەبن، ئەمە هەڵوێستی ڕاستە، هەریەک لە هاوسەرۆکان هەوڵی زۆریاندا بۆ بەهێزکردنی و سەرخستنی پارتەکە، بەشدارییان مەزن بوو، بێگومان هەردەم لەگەڵ گۆڕاندا دینامیک و جۆشوخرۆش و بەشداری نوێ دێنە پێش. بەدڵنیاییەوە، هەدەپە دەرکەوت پارتی سەرکردەکان نییە. ئاشکرایە ئەوان مکوڕن لەوەی ئیدارەی گشتییان یەکانگیر بێت لەگەڵ هێڵە دیموکراتیکەکەیان. هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی یەکسانی ژنان مۆرکی دیموکراسی دەبەخشێتە بەڕێوەبردن. بە چاوپۆشی لەوەی هاوسەرۆکان کێ دەبن، هەدەپە سەرکەوتوو دەبێت و خاوەنی ڕێبازی ئایدۆلۆژی و سیاسی بەهێز دەبێت، هەروەها دەبێتە وەڵامگۆی کێشەکان، ئەگەر لەسەر ئەم هێڵە بەردەوام بن و خەباتکەن، بێگومان سەردەکەون.
دەبێت مرۆڤ باش لە سیستەمی شەڕی تایبەت تێبگات
ڕەنگە زۆرجار باست کردبێت، بەڵام بۆ ئەوەی گەلی کورد و ڕای گشتی و هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا باش تێبگەن، کێ لە پشت ئەم هێرشانەیە، ئامانجیان چییە؟
دەبێت مرۆڤ لە سیستەمی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک تێبگات، بەتایبەت گەلی کورد، ئەگەر لەمە تێنەگەن، ناتوانن هەبوونیان بپارێزن، چ جای بتوانن ئازاد بن، ئەگەر تەڤگەری ئازادی کوردی ماوەی ٥٠ ساڵە تێدەکۆشێ و پەرەسەندنی بەخۆوە دیوە، هۆکارەکەی ئەوەیە، ڕێبەر ئۆجالان سرووشتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی ناسیوە.
دەوڵەتی تورک، پاشماوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییە، پاش ٦٠٠ ساڵ لە ئیمپراتۆریەت، داڕمانەکەی هاوکات بوو لەگەڵ سەردەمی دەوڵەت_نەتەوە، ئیتر چینە حوکمڕانەکانی تورکیای نوێ دیاریکران، هەر لە پەیدابوونیەوە لە حاڵەتی دەوڵەتێکی مەزندا بوو لەگەڵ کەلتووری ئیمپراتۆرییەت. سیاسەتی نەتەوەیی سەرەکی تورکاندنی کورستان لەڕێگەی چەوسانەوەی کوردەوە پیادەکرا، هەروەها پاش ئەوەی کۆمەڵکوژی ئەرمەن ئەنجامدرا، کۆمەڵکوژکردنی کورد ئاسان نەبوو، خاوەنی ژمارە و جوگرافیای مەزنتر بوون، بۆیە ڕوویانکردە سیاسەتی قڕکردنی کەلتووری زۆرەملێ و پیادەکردنی فشاری جەستەیی. بەجۆرێک سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی دەوڵەتی تورک لەسەر کۆمەڵکوژی کورد بنیاتنراوە، بێگومان پەیماننامەی لۆزان بووە چوارچێوەیەکی سیاسی و نێودەوڵەتی بۆ ئەم کۆمەڵکوژییە سیاسییە.
لە دەستووری ١٩٢٤ ـەوە، سیاسەت و دامەزراوەی سەربازی و سیاسی و جڤاکی و ئابووری و کەلتووری تورکیا بۆ قڕکردنی کورد دامەزراوە، بەرپرسانی شەڕی تایبەت لە شوێنە گرنگەکان دانران (کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دادگا، زیندانەکان، ڕۆژنامە و هتد). نابێت کوردەکان لە تێکۆشاندا ئەم سیاسەتە لەبیربکەن و ئەم هەوڵە بۆ تورکاندنی کوردستان پشتگوێ بخەن، ئەگەر نا سیاسەتێکی ڕاست جێبەجێ ناکەن و دەکەونە هەموو تەڵەیەکەوە.
ئەم ئامانجانە لەڕێگەی سیاسەتی ئاساییەوە نایەتەدی، بەڵکو پێویستی بە شەڕی تایبەتە، واتە فریودان و ساختەکردنی ڕاستییەکان. لەم بارەیەوە، نابێت بڕوانینە ڕواڵەتی سیاسەتی دەوڵەتی تورک، دەبێت بزانرێت هەموو هەنگاوێک بۆ قڕکردنی کوردە، لەلایەکی ترەوە، هەموو مادە دەستوری و یاساییەکان پەیوەست بە کوردەوە مانایان نییە، یان هەر بۆ داپۆشینی ڕاستیەکان بەکاردێن، بەم یاسا و دەستوورە ناتوانن قڕکردنی کورد پیادە بکەن، بۆیە بێجگە لە یاسا بەرچاوەکان، یاسای تایبەت بە کورد هەیە، راستییەکەی، بەم هۆیەوە پابەندی دەستوور و یاساکانی خۆیان نابن.
هەڵەیە وا بزانین دەوڵەتی تورک دەستبەرداری ئەم زیهنیەتە دەبێت بەبێ پەرەپێدانی دیموکراسی. تەنها لەڕێگەی تێکۆشانی کارا و دیموکراتیزەکردنەوە زیهنیەتی قڕکردن کۆتایی دێت.
هەڵەیە کورد وا بزانێت دەستبەرداربوون لە تێکۆشان ئاساییە، پرسی کورد بەراورد ناکرێت بە ململانێ و ڕێچارەکانی بەشەکانی تری جیهان، چارەسەری لەو شێوەیە بوونی نیە.
هەڵەیە دان بەڕاستی دەوڵەتی تورکدا نەنێین. بۆ تێگەیشتنی باشتر دەمانچواند بە زایۆنیزم و سیستەمی جیاکاری ڕاسیستی، بەڵام زیهنیەتی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک ئەوەندە کۆنەپارێز و فاشیستە ئەو زیهنیەتانەشی تێپەڕاندووە. ناکرێت بەراورد بکرێت بە ململانێکانی هەرێمی باسک یان ئیرلەندا و ئەریتریا و کۆڵۆمبیا و شوێنەکانی تر. دەبێت بزانرێت چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا گرێدراوە بە دیموکراتیزەکردنەوە. بەم ڕێگەیە، چارەسەری پرسی کورد بە تاکتیک و سازش نابێت، ئەگەر ئەمانە پێشکەوتنێکیان هەبێت بەرەو گۆڕانی دیموکراتیک، ئەوکات دەکرێت وەک هەنگاوی چارەسەر ببینرێن. لەم چوارچێوەیەدا، دەبێت بزانرێت گەلی کورد لەڕێگەی تێکۆشانی کاراوە دەتوانێت ژیانی ئازاد و دیموکراتیک بباتەوە. هۆکاری ڕیشەی بۆ دوژمنایەتی دیموکراسی لە تورکیا ئەوەیە، شکێنەری سیاسەتی قڕکردنە و سودی کوردی تیایە. ڕاستییەکەی، ٧٠ ساڵ پێش ئێستا تورکیا دانی ناوە فرەحزبیدا، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی چەسپاندنی دیموکراسی لە تورکیا، فرەحزبی و هەڵبژاردن زۆرجار دەبنە پاساو بۆ شەڕی تایبەت و داپۆشینی کۆمەڵکوژی کورد.
دەبێت سیاسەتی شەڕی تایبەت پووچەڵ بکرێتەوە
ئەم ڕاستییە پێویستی بەوەیە گەلی کورد لە سیاسەتی کوردی و ڕاستی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک تێبگات، تێکۆشان بکات بۆ شکاندنی ئەم سیاسەتە. بۆ سەرکەوتنی ئەم سیاسەتە دەبێت سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە فریودانی جیهان و ڕای گشتی تورکی و کورد ببینرێت و پووچەڵ بکرێتەوە، ئەوکاتەی سیاسەتی شەڕی تایبەت و گەمەکانیان پووچەڵ دەکرێتەوە، تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد سەردەکەوێت و ئەنجامی دەپێکێت.
شەڕی تایبەت گۆڕاوە بۆ سیاسەتی بەکارهێنانەوەی هوداپار، بێگومان تا ئێستا بەکارهاتووە، لە نەوەدەکاندا، لە بەرخۆدانی پشتیوانی کۆبانێ بەکارهات تا بەشێک لە کورد بکەن بە دوژمنی تەڤگەری ئازادی، لەم ساڵانەی دوایی، دەوڵەتی تورک و پەدەکە پێکەوە بەکاریانهێنا، کاتێک هوداپار لە هەڵبژاردنی ١٤ ی ئایار هاتە هەڵبژاردنەوە، هەندێک گوتیان دەوڵەتی تورک دەیەوێت سیاسەتی کوردی ئەڵتەرناتیڤی هەدەپە لە کوردستان دروست بکات. بێگومان هوداپار بەکاردێت دژی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. بەپێچەوانەوە، هیچ ڕۆڵێکی تری نییە. وەک میحوەرێکی کوردی مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت، ئەوان تەنها ڕۆڵی هاوکاری لەم قۆناغەدا پێ دەبەخشن، دەبێت هەمووان بزانن تاکە ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنی کوردە، ئەو ناڕوانێتە ڕەنگ و باوەڕی کورد، لای ئەو، پێویستە گەلی قڕبکرێت، لەگەڵ تورکاندنی کوردستان، بۆیە چینی باڵادەستی تورکیا ئامادەیە قبووڵی بکات هەموو تورکیا مەسیحی و یەهودییە، ئایا سیاسەتی سەدساڵەی کۆمەڵکوژی گۆڕاوە لە کاتێکدا کوردەکان موسڵمانن؟ کۆماری تورکی ئێستە هوداپار و ئیسلام بەکاردەهێنیت، هەستیارییە ئایینییەکانی کورد دەبینێت و وەک چەکی قڕکردنی کورد بەکاریدەهێنێت، ئەوانەی ئەمە نابینن، تێناگەن چۆن دەوڵەتی تورک هوداپار بەکاردەهێنێت.
پێشتر دراوی بیانی لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنیەکانی تورکیا هەبوون، ماناکەی بەکورتی ئەوەیە، دەوڵەت ڕێگە بە کۆمۆنیزم و شەریعەت و فێڵ و دزی و هەموو تاوانێک دەدات، بەڵام لە جوداخوازی نابوورێت. بە مانایەکی تر، دەوڵەت هەموو شتێکی تری پێ ئاساییە، بەڵام هەبوونی کورد قبووڵ ناکات. دەبێت هەموان بزانن ئێمە دژی ئەم دەوڵەتە شەڕدەکەین. بێگومان پشت دەبەستێت بە کۆنەپارێزترین ئایدۆلۆژیا و سیاسەت و فاشیزم و نامرۆڤایەتی لە جیهاندا. لەناوبردنی ئەم زیهنیەت و سیاسەتە زەحمەت نییە کاتێک تێکۆشانێکی بەهێز و کارا دژی ئەم هێزە دەکرێت، چونکە ڕاستی دەوڵەت بە هەموو جۆرێک ناکۆکە لەگەڵ مێژوو و پەرەسەندنی جڤاکی.
هەدەپە نەیتوانی سیاسەتی شەڕی تایبەت پووچەڵ بکاتەوە
هێرشەکانی سەر هەدەپە توند و فرەلایەنن، ئایا هەڵوێستەکانی دژی هێرشەکانی شەڕی تایبەت بەسە، دەتوانێت بە سیاسەتی خۆی پووچەڵ بکاتەوە...؟
پاش هەڵبژاردنەکان هێرشەکانی سەر هەدەپە لەڕێی ناوەندی شەڕی تایبەتەوە دەکرێت، ناوەندی شەڕی تایبەت بەشێوەی فراوان و ڕێکخراو ڕاگەیاندنی دیجتاڵ بەکاردەهێنێت، سەدان کاری بۆ دەکەن، ئەم ناوەندە ڕۆژەڤ دەستنیشان دەکات، ئامانج و چوارچێوەی باسەکان دەستنیشان دەکات. بۆیە لە ڕاگەیاندنەوە بۆمباران دەکرێت. بەم شێوەیە، دەیانەوێت هۆشیارییەک بخوڵقێنن، بێگومان زۆرێک لەوانەی ئەم ڕاستییە نازانن بڕوای پێ دەکەن و بەو شێوەیە بیردەکەنەوە. هێرشێک بۆ سەر هەدەپە هەیە، هەندێک کەس دەزانن ئەمە دژی هەڵە و کەموکوڕییەکانی هەدەپە نییە بەڵکو دژی بیرکردنەوە و فەلسەفەی دامەزراندنێتی، دەزانن ئەمە ئیشی ناوەندی شەڕی تایبەتە، ئیشی میت و لایەنگرانی ئاکەپە و پەدەکەیە، هەر ئەوان پێشتر هێرشیان دەکردە سەر هەدەپە، ئامانجەکەیان لاوازکردنی خاڵە بەهێزەکانی هەدەپەیە. چونکە ئەوەی دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەوەستێت، ناهێڵێت بگەنە ئامانجەکانیان، تێکۆشانی دیموکراسی بە زیندووی لە تورکیا دەهێڵێتەوە، تەنها هەدەپەیە. دەزانرێت لە ٢٠١٥ ـەوە هێرش دەکرێت سەر ئەم پارتە و ئێستە زیاتر بووە، لەپێناو لاوازکردنی هێڵی ئایدۆلۆژی و سیاسی هەدەپە، لەپێناو بڵاوکردنەوەی ئاژاوە و کێشە لەنێو جەماوەرەکەی، ئەم هێرشانە بۆ هێرشەکانی تر زیادکران. ڕەخنەی گەل، هەڵەکان، لاوازییەکانی تێکۆشان، کەموکوڕی لە هەڵبژاردنەکان، هەموو ئەم پرسانە دەبێت هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و ڕاست بکرێنەوە.
خراپترین جۆری پرۆپاگەندە و شەڕی دەروونی، تێکەڵکردنی درۆ و ڕاستییەکانە، بەم شێوەیە، هەڵەکان دەخەنە مێشکی خەڵکەوە، ئەم هێڕشانەی شەڕی تایبەت، ڕەخنەکانی گەل و خۆمان، هەموویان دەکەنە پاساو لە شەڕە تایبەتەکەیان و لە ڕاگەیاندن باسی دەکەن، بەمەش دەیانەوێت ڕوانگەیەک پێش بخەن و بڵێن ئەمە ڕاستییە.
هەدەپە نەیتوانی هێرشەکانی شەڕی تایبەت پووچەڵ بکاتەوە، هەدەپە دەیتوانی ئەو لایەنە ڕاستییانە قبووڵ بکات کە ئێمە و گەل دەستنیشانمان کرد، بەمەش شەڕڤانانی شەڕی تایبەت بۆ ئامانجی خۆیان بەکاربهێنن، بیانگوتایە هەڵە و کێماسییەکان ڕاست دەکەنەوە. ئەگەر بیانگوتایە ئەمە هێرشی تڕۆڵەکان و شەڕی تایبەتە و دوورە لە ڕاستییەوە، هەڵەکانی ئاشکرا بکردایە، کاریگەری زیاتر دەبوو. بۆ نموونە، پێچەوانەی بۆچوونەکان، هەدەپە مافی کورد ناپارێزێت، بەم ئامانجە تێناکۆشێت، هەدەپە دەیتوانی وەڵامی بەهێزتری ئەم هێرشانە بداتەوە.
ڕەخنەکردن لە سیاسەتی هاوپەیمانی و هەڵەکان لە بوارە جیاوازەکان جیاوازە، هەروەها هێرشکردنە سەر ئەم سیاسەتە جیاوازە، نەبەخشینی وەڵامی باش بە پرسیارەکان دەگەڕێتەوە بۆ کەمی مەعریفەی ئایدۆلۆژی و سیاسی. بێگومان تاڕادەیەک پارێزراوە، بەڵام ئەگەر بکەوێتە ژێر کاریگەری دەوروبەرەکەی ئەوکات دەبێت هەدەپە وەک هەڵە لێی بڕوانێت.
ڕاستتر ئەوەیە، ناوەندە جیاوازەکانی شەڕی تایبەت بازنە جیاوازەکان کە هێرشی ئایدۆلۆژی و سیاسی دەکەن، بەڵام کاری ئایدۆلۆژی و پەروەردەیی هەدەپە لە ناوخۆ و لەنێو جڤاکدا بەس نەبووە لە بەرامبەریدا.
وا دیارە بەشێک لە چاپەمەنییە کوردییەکان کە ناسراون بە چاپەمەنی دیموکراتیک، بەهەمانشێوە کاریگەربوون بە هەڵمەتی شەڕی تایبەت، چەندین شت لەسەر میدیای دیجیتاڵ خرانەڕوو و ڕاستییەکان جیانەکرانەوە، هەڵمەتی شەڕی تایبەت بەردەوام بوو. وا دیارە هەڵمەتی شەڕی تایبەت لەسەر میدیای دیجیتاڵ کاراتر بووە، بەم ڕاستییە بایەخی تێکۆشانی ئایدۆلۆژی و پەروەردەیی دەرکەوت.
شەڕێکی تایبەت دژی تێکۆشانی گەلی کورد هەیە
وەک گوتمان، هەدەپە نرخاندن دەکات، هەندێک لە نرخاندنەکان لەسەر هەدەپە بەشێوەی ڕەخنەی ناوخۆیی هەدەپە هەن، کاریگەری ئەم ڕەخنەیە لەسەر هەدەپە چییە؟
ڕەخنە لە هەڵە و کەموکوڕییەکانی هەدەپە دەگیرێت، هەروەها ئەم ڕەخنانە لە ناوخۆی پارتەکەش هەن، دەبێت ڕێگە بەم ڕەخنەیە بدرێت. ڕێگە بدرێت میکانیزمی خۆڕەخنەکردن بکەوێتە گەڕ. بەمە بەهێز دەبێت. نابێت مرۆڤ لە ڕەخنە بترسێت. ئەم ڕێگەیە لەنێو هەدەپەدا گەشەی کردووە، کەموکوڕییەکانیان خستە بەردەم ڕای گشتی. گوتیان کاردەکەن بۆ کاراکردنەوەی میکانیزمی خۆڕەخنەکردنی نێو پارتەکە و نێو جڤاک. ئەمە گرنگە، پەرەسەندن و زیندووێتی و کارایی پارتەکان وەها دێتە دی. دەبێت مرۆڤ سەرنج بداتە ڕەخنەکان و تێکۆشانی کاراتر بکرێت بەگوێرەی بیرکردنەوە و فەلسەفەی هەدەپە. ئەو وشە و نرخاندنانەی دەبنە هۆی پاشەکشەی تێکۆشان و ناچالاکی و تەسکبینی و جیابوونەوە لە جڤاک، نابێت وەک ڕەخنە ببینرێن.
ئاساییە ڕای گشتی ئاگای لە هەندێک ڕەخنە هەبووە، گەل دەتوانێت بە شێوەی جیاواز ڕەخنە بگرێت، بەڕاستی ئەوەش دەکەن. بەڵام شەڕی تایبەت دژی تێکۆشانی کورد و ڕێکخستنەکانی و دژی گەلی کورد دەجووڵیتەوە. دەبێت مرۆڤ بەردەوام ئاگادار بێت. تێکۆشانی کورد تێکۆشانێکی سیاسی نییە بە سەرپەرشتی پارتێکی سیاسی. تێکۆشانێک هەیە دژی هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت. دەبێت هەموو بونیاد و ڕێکخراوە سیاسییە کوردیەکان کراوە بن بەرامبەر ڕەخنە و خۆڕەخنەکردن. پێویستە ڕەخنەی گەل قبووڵ بکرێت، ئەگەر هەڵە و دەگمەنیش بێت، دەبێت سەرنجی بدرێتێ. خودی دوژمن دەڵێت نابێت ڕەخنەی گەل پشتگوێ بخرێت، دوژمن دەتوانێت ڕەخنەکانی گەل بەشێوەی جیا و نیازی خراپ و بۆ ئامانجی خۆی بەکاربهێنێت.
پێویستە مرۆڤ لەمە تێبگات. نابێت ڕەخنەی دۆست و لایەنگران پشتگوێ بخەن، پێویستە بەڕێوەبەرانی هەدەپە، ڕێگەت بدەن ڕەخنە ڕاستەوخۆ بگریت، لەپێناو ڕاستکردنەوە، گرنگ ئەوەیە، مرۆڤ لەو هەڵوێست و وشانە دووربکەوێتەوە کە دەچنە خزمەتی شەڕی تایبەتەوە، ئەوانەی لەمە تێدەگەن بەشداری لە ڕەخنەدا دەکەن.
هەندێک ڕەخنە لەنێو هەدەپەدا هەن، بەشێوەی ئەرێنی نرخاندنی بۆ دەکرێت لە گفتوگۆکاندا، بەڵام بەشێک لەوانەی بە ڕۆشنبیر و ئەکادیمی و ڕۆژنامەنوس خۆیان دەناسێنن، بە وشە و هەڵوێستەکانی ئەم قۆناغەیان، خزمەت بە شەڕی تایبەت دەکەن. بەتایبەت یەک دوو کەسی ئەم بازنەیە، ڕەخنەیان لە بیرکردنەوە و فەلسەفەی هەدەپە گرت، ئەم کەسانە لەژێر کاریگەری پەدەکەن، یان لەژێر کاریگەری مەیلی پەدەکە بەرەو ناسیۆنالیزمی وردە بۆرژوازی لیبراڵ، ئاشکرایە ئەم کەسانە بەردەوام میوانن لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی سەر بە پەدەکە.
هـ . ب