دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باتیفا ٢ ئۆتۆمبێلی بۆردومان کرد
درۆنی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی ئاڤێی سەر بە شارۆچکەی باتیفای زاخۆ، دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنییەکانی بۆردومان کرد.
درۆنی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی ئاڤێی سەر بە شارۆچکەی باتیفای زاخۆ، دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنییەکانی بۆردومان کرد.
درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە گوندی ئاڤێی سەر بە شارۆچکەی باتیفای زاخۆ، دوو ئۆتۆمبێلی کەسانی مەدەنی بۆردومان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا زیانی گەورە بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە و پەنجەرە بەشێک لە ماڵەکانی دەوروبەر شکاون. ئەوەش خراوەتەڕوو کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.