دەوڵەتی ئێران ٣ کۆڵبەری بریندار کرد

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێران، ٣ کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندار بوون.

بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران، ٣ کۆلبەر بریندار بوون.

ناوی کۆڵبەرە بریندارەکان بریتییە لە: مەهدی سیمایی خەڵکی سەقز، ئارمان محەمەدی خەڵکی سنە و میهران خەڵکی کامیاران.

ڕاگەیەندرا کە کۆڵبەرە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.