دوو کتێبێک لەبارەی ئازاری ئێزدیان لە ئیتاڵیا ناسێندران

لە ئیتاڵیا دوو کتێب لەبارەی ئازاری ئیزدیان ناسێندران.

کتێبی ' لا مۆنتاگنا سۆلا' (شاخ بە تەنیایە) کە مایکڵ ریچ، نوسەر چیارا و بەریتان نووسیویانە و رۆمانی " شەنگالە کادار ئۆیۆما" (تاوەکو شەنگال مەخەوە) ناسێنران.

لە رێورەسمی ناساندنی کتێبەکاندا، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرا و بانگەوازی بەشداری رێپێوانی جەماوەریکرا کە ١١ی شوبات لە رۆما ئەنجام دەدرێت.

گروپێک لە سەندیکاکانی جۆر بە جۆرم، رۆژنامەنووسان، رۆشنبیران و کاریکاتۆریست، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی بەرەو کوردستان (ڤیرسۆ ئیل کوردستان) سەردانی کەمپی مەخمور و شەنگالیان کرد. رێگەنەکرا سەردانی کەمپەکە بکەن.

بە تەنیا شاندەیەکی دوو کەسی توانی هاوکاری پزیشکی بگەیەننە کەمپی مەخموور. ٤ رۆژیش رێگە نەدرا کە شاندەکە بچێتە شەنگال، بەڵام لە کۆتاییدا شاندەکە چووە شەنگال. دوای سەردانەکە لە زۆر جێگە کتێبەکان ناسێنران.

ف.ق