'دوژمن لەبەرامبەر گەریلا تێکشکاوە'

کاژین بروسک گەریلای یەژەئاستار لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا قسەی کرد و وتی، " بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکرا و کیمیایی پیشانی دەدات کە دوژمن لە بەرامبەر گەریلا تێکشکاوە."

کاژین بروسک گەریلای یەژەئاستار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ و بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کرد.

کاژین بروسک راشیگەیاند کە دوژمن بۆ ئەوەی گەریلا و گەلی کورد لەناو ببات هەموو دەرفەتەکانی بەکار دەهێنێت و وتی، " بە تایبەتی ئەمساڵ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ساڵانی رابردوو لە عەفرین و سەرێکانی دوژمن چەکی کیمیایی بەکارهێنا. لە شەڕدا  بەکارهێنانی مادە کیمیاییەکان قەدەغەیە. لە بەرامبەر تیمێکی گەریلا بە سەدان تەقەمەنی، چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو بەکار دەهێندرێت. بەڵام تێکۆشان و فیداکاری گەریلا هێرشەکان دوژمن تێکدەشکێنێت.

ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەوروپا، هێزە نێودەوڵەتیەکان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بێدەنگن. لە هەڵەبجە چەکی کیمیایی بەکارهێنرا و ٥ هەزار کورد شەهید کران. کاریگەری چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکیش لەسەر جەستەی مرۆڤەکان و سروشت نازانرێت. دوژمن کە ناتوانێت بەرخۆدانی گەریلا بشکێنێت، واقی وڕماوە و نازانێت چی بکات. زانییان کە ئیدی کۆتاییان پێهاتووە. دەوڵەتی تورک لە بەر ئەوەی تێکشکاوە لە بەرامبەر گەریلا، چەکی کیمایی بەکار دەهێنێت. بەڵام پێویستە بزانێت کە ناتوانێت گەریلا و پەکەکە لەناوببات. هەموو کاتێک لە چیایانە دەبین."

' دەوڵەتی تورک لە ئیرادەی گەلی کورد دەترسێت'

گەریلا کاژین ئاماژەی بە شەڕی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کرد و وتی، " لە هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەڕێکی قورس هەیە. دوژمن  لەلایەن بە چەکی کیمیایی هێرش دەکات و لەلایەکی دیکەوە هێرش دەکاتە سەر گەل. کە باکوری کوردستان بە هەزاران کەس لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە رژانە نێو شەقامەکان. دەوڵەتی تورک کە لە ئیرادە و هێزی کورد دەترسێت، دەیەوێت گەل بچەوسێنێتەوە. گەل و گەریلا لەدژی هێرشەکان پێویستە پێکەوە تێبکۆشن. وەک گەریلایەکی یەژەئاستار ، لێرەوە سڵا لە گەلە قاڕەمانەکەمان دەکەن. پێویستە کە گۆمانی نەبێت، ئێمە هەموو کاتێک خاک و گەلەکەمان دەپارێزین."

ف.ق