دەیانەوێت سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر محەمەد تونچ ئەندامی گروپی ئاشتی دا بەسپێنن

داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک داوایکردووە، سزاپ ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر محەمەد شیرین تونچ ئەندامی گروپی ئاشتی دا بسەپێنرێت.

محەمەد شیرین تونچ ئەندامی گروپی ئاشتی، کە جێگری سەرۆکایەتیی  گشتیی دەبەپەیە، بە تۆمەتی ڕاپەڕاندنی کارەکانی دەبەپە و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک سکاڵای لە دژ تۆمار کرا و دانیشتنی دادگایکردنەکە لە لقی ٨ی دادگای سزا قورسەکاندا لە ئامەد بەڕێوەچوو.

داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک، ڕۆیشتنی تونچ بۆ دەرەوەی وڵات و بەشداریکردنی لە ئەنجومەنی گشتیی کەجەدە دا بە تاوان زانی و بەو هۆیەوە داواکاری گشتی دوایکرد، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ تاوەکو ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر تونچدا بەسپێنرێت.

دەستەی دادگا بڕیاریدا تاوەکو دانیشتنی داهاتووی دادگا محەمەد شیرین تونچ لە ژێر کۆنترۆڵی دادگادا بێت و بڕیاریشە ١٥ی تشرینی دووەم دانیشتنی داهاتووی دادگا بەڕێوەبچێت.

ژ.ت