دیندار هەموانی بۆ بەشداری لە رێپێوانی گەملیک بانگهێشت کرد

پەرلەمانتاری هەدەپ لە بازنەی وان، مەحمود دیندار داوای لە لایەنگرانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی کرد کە ١٨ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر بەشداری لە رێپێوانی گەملیکدا بکەن.

خەڵکی وان لە ئامادەکاریدان بۆ بەشداری لە رێپێوانی گەملیک کە بڕیارە ١٨ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت و پێشبینی دەکرێت لە وانەوە ژمارەیەکی زۆر بەشداری لەو رێپێوانەدا بکەن.

پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی وان، مەحمود دیندار قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و بەبیری هێنایەوە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە بە شێوەیەکی نایاسایی لە زینداندایە. وتیشی: "لە قۆناغە ناڕوون و لێڵەدا کە ئێمە داهاتوومان لێدیار نییە، ئەو کاراکتەری ئاشتی دەچەسپێنێت عەبدوڵا ئۆجالانە. ماوەی سێ ساڵە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، لەبارەی تەندروستی ئەوەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە. لەبەر ئەوە ئێمە گەلەکەمان نیگەران و نائاسودەین. فراکسیۆنی هەدەپە پەیوەندی بە وەزارەتی دادەوە کردووە و داوای دیداری پێشکەش کردووە، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە".

دیندار ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان لەپێناو تەوای هەرێمەکە، ناوچە و شارەکان درێژە پێدەدەن و داوای لەلایەنگرانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی کرد کە بەشداری لە رێپێوانی گەملیکدا بکەن و وتی، "گەلەکەمان جارێکی دیکە لە دژی گۆشەگیری، خاوەنداری لە ئاشتی دەکەن. ئێمە بە خەباتێکی بەهێز گۆشەگیری تێکدەشکێنین. ئێمە هیواخوازین کە حکومەت رێگریی لە رێپێوانەکەمان نەکات. ئەمە داواکارییەکی دیموکراتیکە. گەلەکەمان ئێستا دەیەوێت بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە تەنیشت خۆیەوە ببینێت. ئەمە سروشتیترین و رەواترین مافە".

هـ . ب