فڕۆکەیەکی چاودێری لەسەر ئاسمانی کەمپی مەخمور دەسووڕێتەوە

فڕۆکەیەکی چاودێری، لە سەرلەبەیانیەوە، لەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) دەسووڕێتەوە.

بەپێی زانیاریەکان، فڕۆکە چاودێریەکە لە سەرلەبەیانیەوە لەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسووڕێتەوە.

نازانرێت فڕۆکەی کام وڵات و لایەنە.

دوایین جار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، مالێکی لە نێو کەمپەکە بۆردومان کردبوو. لە هێرشەکەدا مادەیەک بەکارهێنرابوو کە ژمارەیەک زۆر لە دانیشتوانی کەمپەکە بەهۆی هەناسەتوندیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرابوون.

ف.ق