فەرماندە ئورهان پێشەنگ و پێشڕەو بوو

هەڤاڵ ئورهان یەکێک بوو لەو پێشەنگانەی کە تەمەنی خۆی پێشکەش بە شۆڕش کرد. وەک هەڤاڵ، شەڕڤان و شوێنپێهەڵگری ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیمانە کە ئامانجەکانی پێکبهێنین کە هێندەی دڵی گەورە و پاک بوو.

هەڤاڵ ئورهان بینگۆل (عەلی دینچەر) یەکێک بوو لەو بەها ڕاستەقینانەی کە پێویستە باسبکرێ و بیزانیین. نەک بە تەنها لە بەهاکانی ئازادی گەلی کورد بوو، لە هەمانکاتدا بەهای مرۆڤایەتی بوو. بەهایەک بوو کە پێویستە هەموو مرۆڤایەتی پێیبزانێت؛ خاوەنداری لە ئامانج و هیواکانی بکات. یەکێک بوو لەو پێشەنگانەی کە هەموو تەمەنی خۆی بە فیدای شۆڕش کرد.

هەڤاڵ ئورهان تەمەنێک لە ناو شۆڕشدا بوو. تایبەتمەندی هەرە سەرەنجڕاکێشی ئەوەبوو کە بەو هەموو کاتەی لە نێو شۆڕشدا بوو ئەو جۆشوخرۆشەی ڕۆژانی دەستپێکی لە دەستنەدابوو. بەڕاستیش لە هەموو سات و جێگەیەکدا جۆشی شۆڕشگێڕی تێدا دەژیا. تایبەتمەندیەکی دیکەی گرنگی بە هێزبوونی هەستی وڵاتپارێزییەکەی بوو. وڵاتپارێزێکی ڕاستەقینە بوو.

عاشق بە چیا بوو

لە هەموو گۆڕەپانەکانی شۆڕشدا تێکۆشینی کرد، بەڵام دڵخوازی چیا و گەریلایەتی بوو. بە شێوەیەکی ناوەکی لەگەڵ چیادا یەکانگیر ببوو. گەر لە دوونیادا کۆتا هەناسە بمابایەتەوە ئەوا ئەو لە چیادا هەڵیدەمژی. گەر کۆتا هەناسە مابێت بۆ هەڵمژین، گەر خوێن بڕژێندرایە ئەوا دەبوایە لە چیادا بووایە. ئەم شتە لە هەموو بارودۆخێکدا لە قوڵایی ئەودا زیندبوو؛ لە هەموو جوڵە، هەڵوێست، هەڵسەنگاندن و قسەیەکیدا ئەو هەستەی پیشان دەدا. ئاشق بە چیا بوو. هەر وەک چۆن ئەوەی هاوسەرگیری کردبوو، وە منداڵیشی هەبوو، هەموو سیستەمی خست بە لایەکدا و وەک ڕاکەرێکی ماراسۆنی پێ بە پێ چیاکانی کوردستانی تەی دەکرد.

پەکەکەیەکی بێ سازش بوو

هیچ کاتێک ڕێپێوانەکەی ئاسایی نەبوو. لە هەر جێگەیەک بووایە، کاتێکیش بە تەنها بوو ئەندامێکی دڵسۆزی پەکەکە بوو. سازش لەو دڵسۆزیەیدا نەبوو. کەموکوڕی تێدا نەدەبینرا. بۆیە خاوەنی هێڵێکی پڕ لە تێکۆشانی پارتایەتی بوو. لە ئەرزڕوومەوە کە هەرێمی هەرە دژواری باکووری کوردستانە تا جوگرافیا ئاساییەکانی زاگرۆس، لە چیاکانەوە تا دەشت و شارەکان لە هەموو جێگەیەک پەکەکەیی بوو. پێوانەی هەبوو، لەژیاندا بە پێوانەبوو. یەکگرتنی هەبوو لەگەڵ پێوانەکانیدا. هەر بۆیە خاوەنی کاردانەوەی ئایدۆلۆژی بەهێزبوو.

دەروێشێکی ڕاستەقینە بوو

سادەبوون یەکێک بوو لە تایبەتمەندیەکی دیکەی هاڤاڵ ئورهان. لە ڕاستیشدا خاوەنی کەسایەتییەکی دەروێش ئاسا بوو. خاوەن کەسێتییەکی پاک بوو. لە ماڵ و سامانی دونیادا نەک بە تەنها لە ڕووی مادییەوە هەرەوەها لە ڕووی رۆحیشەوە خۆی پاککردبووەوە. لە هەموو کات و جێگەیەکدا جگە لە دڵە پاک و ژیانێیەکەی شتێکی دیکەی نەبوو.

هەموو کاتێک خاکی  بوو

خاکی بوو. خاوەنی کارەکتەرێکی خاکی بوو، هەموو کاتێک لە پێش هەڤاڵانی نوێ، گەنجان، پیرەمێرد، ژن، پیاو هەموو کاتێک لە هەموو دۆخێکدایە لە پێش هەموویاندا خاکی بوو. بەهای دەدا بە هاوڕێتییەکانی، لە هەموو ڕوویەکەوە خزمەتی بە هاوڕێکانی دەکرد. لەگەڵ هەموو خاکیبوونەکەیدا هەڵگری دیسپلینێکی شۆڕشگێڕی بوو. هیچ کاتێک سازشی لە ڕوانگە بنەڕەتییەکانی ژیانی خۆی نەدەکرد. کەسێتی خۆی دیسپلین کردبوو. ژیانی هەڤاڵ ئورهان وەڵامی پرسیاری 'پێویستە چۆن بژین' بوو. لە هەر جێگەیەک بووایە لە ناو هەڤاڵانی خۆیدا ئەو تایبەتمەندییەی دەئافراند.

فەرماندەیەکی پێشەنگ بوو

یەکێک بوو لە هاوڕێیانەمان لە هەر جێگەیەک بووایە کاریگەری لەسەر درووستەکردین، دەیان ساڵیشی بەسەردا تێپەڕێت دەکرێت باسی هەڵوێست، ژیان، هاوڕێیەتی، پێوانە، کاردانەوە و تێکۆشینی ئایدۆلۆژی ئەو بکرێت. لە چیاکانی کوردستان، لە ئەرزڕووم و بەتایبەتیش لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هەموو بستێکدا شوێنپێی ئەو هەبوو. پێشەنگ و فەرماندەیەکی ڕاستەقینەمان بوو.

هەموو کاتێک یادی ئەو بە حورمەت و پێزانینەوە ڕادەگرین. لە هەموو ساتێکی تێکۆشانماندا یادی دەکەینەوە. لە چیاکانی کوردستاندا لە هەر هەناسەیەکدا پشکی ئەو بەشدار بکەین. بۆ بەئەنجام گەیاندنی خەونەکانی بە بڕیارتر و گەورەترەوە تێبکۆشین.