فەرماندەی بەرخودانی نسێبین: کاوە*

کاتێک دەتگوت 'من دەچم تا دوژمن بوەستێنم، کێ لەگەڵمدا دێت؟' هاوڕێیانی شوێنی دەکەوتن. لەکوێ شەڕی دژوار هەبوو کاوە لەوێبوو. هەرگیز شەڕڤانەکانی بە تەنیا جێنەدەهێشت.

تۆ چیای ئێمەبوویت، دەشتی بێهاوتامان بوویت. ئاواتی زۆرت هەبوون. تۆ ئەو چیا بێهاوتایانەی ئێمەبوویت کە قارەمانی ئەم وڵاتەیان لە ئامێز گرتووە. تۆ باگۆک بوویت، وەک گڕکانێکی خۆڕاگریی لەبەردەم نسێبین بوویت. تۆ عومەریان بوویت.

ئەی شارە ناوازەکەی نسێبین، تۆ قارەمانانت بە ئاوازی ئازادی گەورەکردبوو. لە تامەزرۆیی و ئاواتی ئازادی، وەک شەپۆلی گڕکانەکان قارەمانان بەرەو دەشتەکان کەوتبوونە رێ، بەتایبەت بەرەو تۆ..

کاوە هاتبوو بۆ هەوارگەی تۆ.

پێشەنگایەتی هەموو هاوڕێیانی خۆی کردبوو.

بەپێداگری و رژدبوون لەسەر تێکۆشانی ئازادی هاتبووە نسێبین.

تۆ کاوە بوویت.

تۆ تامەزرۆی ئەمە بوویت و ئیتر ئەو رۆژە هاتبوو کە چاوەڕێت دەکرد. بەم هەستەوە خۆی گەیاندبووە نسێبین و سڵاوێکی لەم جۆرەی لێکردبوو.

سەرەتا لە شەهید گەلهات، کۆچەرا و دواتریش ئەلیاق.

پێشەنگەکان لە بەرخوداندا کاریگەرترین فاکتەرن. بەشداری و هەڵوێستی پێشەنگەکان رەوتی بەرخودان دیاری دەکەن. لەو رووەوە دڵمان ئاسودەبوو. لە دژی هەموو نەمرودەکان تۆ ببویتە کاوەی هاوچەرخی چەکدار بۆ ئێمە.

کاوە دەستبەرداری ئاسەنگەری ببوو، دەستی دابووە چەک.

بڕوایەکی بێکۆتاییمان بەوە هەبوو.

کێ دەیتوانی ئیتر پشتمان لە زەوی بدات؟ لە دژی خەزەبی نەمرودەکان کە هەموو جۆرە قڕکردنیەکیان سەپاندووە، کاوە مەشخەڵی بەرخودانی گەشتر بکردایە و ئاگری رۆژی ئازادیمانی لە باگۆک و لە عومەریان دابگیرساندایە.

کاوە لە ناوچەی خەلفەتی لە رحا لە گوندێکی قەراخی چەمی فورات لەدایکبوو. لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی روویان کردە ئەوروپا بەشداری لە کار و خەباتی گەنجان لە ئەوروپادا کرد. بە ئاواتی چیا ئازادەکانەوەبوو، لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ئەوروپاوە رووی کردە چیاکانی کوردستان.

بەماوەیەکی کەم خۆی پێشخست. ساڵی ٢٠١٢ پەڕیەوە بۆ باکوور و لە بۆتان گیرسایەوە. پایزی هەمان ساڵ بەرەو باگۆکی مێردین ئەرکدار کرا.

کاوە بە باڵا بەرزەکەی و چاوە گەورەکانی سەرنجی هەموانی رادەکێشا. ئەو قسانەی نەیتدەوانی دەریانببڕێت بە تەنبورەکەی گوزارشتی لێدەکردن. ئەو کاتەی تەنبوری دەژەند، پەنجەکانی لەگەڵ نۆتەکاندا یەکیدەگرت. نەیدەتوانی هەم گۆرانی بڵێت و هەم تەنبور بژەنێت. بەڵام ئەمەی لە کۆتا قەدەغەدا لە رێگەی 'بیر ئای دۆغان'دا تێپەڕاند.

تاسەر دڵسۆزی هاوڕێیانی بوو. کەس نەبوو ئەوی خۆش نەوێت. کەس نەیدەبینی کە لە شوێنێک بوەستێت، بەردەوام لە جوڵەدابوو. یەک بە یەک گەڕەکەکانی بەسەردەکردەوە، جێگەی هەموو بەربەست، خەندەق و سەنگەرێکی دیاری دەکرد، لەگەڵ بەڕێوەبەریدا گفتوگۆی دەکرد، گەنجانی کۆدەکردەوە، یەک یەک دەیناسین و کۆبوونەوەی لەگەڵدا دەکردن.

کاتێک دەیگوت 'دەچم دوژمن بوەستێنم، کێ لەگەڵمدا دێت هاوڕێیانی هەر هەموویان بەدوایدا دەچوون. لەکوێ شەڕ دژواربوایە کاوە لەوێبوو. هەرگیز شەڕڤانەکانی خۆی بە تەنیا جێنەهێشت. لە هەموو سەنگەرەکاندا جۆش و خرۆش و زیندووبوونێک جیاوازی دەخستە ناو هاوڕێیانیەوە. بەهۆی هەڵوێستی خۆی و بەشداربوونیەوە بۆ هەموان لە ٧ ساڵ تا ٧٠ ساڵەوە دەبووە سەرچاوەی ورە.

بە هەڵوێستی شکۆمەندانەی خۆی، بە دوربینەکەی، بە چەکەکەی بەردەوام جیاواز بوو. رەنگ و جەوهەری خۆی بە شێوەیەکی تەواو ناوازە نیشان دەدا. بە وتە متمانەبەخش و پڕ ورەکانی لە هەموو شوێنێک کەموکوڕییەکانی چارەسەر دەکرد، بە بێ ئەوەی هاوکارییەک پێشکەش بە هاوڕێکانی بکات، لەوێ نەدەڕۆیشت.

سەردانی هەر سەنگەرێکی دەکرد، هێزی پێدەبەخشین. هەربۆیە هەموان زۆریان خۆشدەویست. وەک ئەوەی شێوەی زیندووی عەگید بوو.

کاوە فەرماندەی بەرخودانی نسێبین بوو. بە هەڵوێستی سەربەرزانەی خۆی و هاوڕێیەتی خۆی، دەناسرا. نەسرەوتووبوو، جێگەی خۆی لە دڵی هەموواندا کردبووەوە. بەردەوام هەواڵی دەدا زیاتر بکات. لەم بەرخودانەدا تەنیا یەک ئامانجی هەبوو. نسێبین نەکەوێت و قۆناغەکە بگۆرێت.

کاوە شەهیدببوو. نازانرێت کە هەواڵی شەهیدبوونەکە قەبوڵکرابوو یان نا. تاکە شتێک دەزاندرا ئەوەبوو رێبازەکەی بوو لە دڵی مرۆڤەکاندا.

*کاوە چەکدار (ڤەقاس تومەن) لە ئایاری ٢٠١٦ لە کاتی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا لە نسێبین شەهیدبوو.

هـ . ب