فەرماندەی یەژاستار: دەبێت وا لە دوژمن بکەین نەتوانێت یەک هەنگاویش بنێت

هێزل ئۆزگور فەرماندەی یەژاستار وتی، ئەگەر هەڤاڵان هونەرەکەیان بەکار بهێنن، دەتوانین دوژمنی فاشیست لەم خاکەدا بشکێنین. دەبێت وا لە دوژمن بکەین نەتوانێت هەنگاوێک بنێت. پێویستە ئۆپەراسیۆنی "کلیل"ی ئەوان بکەینە کلیلێک بۆ کردنەوەی دەرگای ئیمرالی.

هێزل ئۆزگور یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار لە ڕێگەی ئامێری پەیوەندیەوە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دژ بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا قسەی بۆ تیمە گەڕۆک و بەرەنگارەکانی گەریلا لە سەنگەرەکانی شەڕ و بەرگریدا کرد.

"دوژمن شۆک بووە"

پەیامەکەی هێزل ئۆزگور فەرماندەی یەژاستار:

"ماوەی ٢٦ ڕۆژە هێرشی داگیرکاری بەردەوامە. لە ١٤ی مانگەوە بە هێرشی هەوایی و فڕۆکە و بۆردومان و ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچەکە ئەنجامدا. ئێمە ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی دەستیپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە دەزانین. دەوڵەتی فاشیستی تورک  لەبەر ئەوەی بڕوای بە تەکنەلۆژیای شەڕیی خۆی هەیە هەوڵ دەدا سەرەتا بە لێدانی گورز ناوچەکانمان داگیر بکات، بەڵام ئەوەی بۆ نەچوویە سەر، بۆیە وەزیری بەرگرییان ناچار بوو لێدوانێک بدات و خۆیان وا نیشان دا وەک ئەوەی پلانی یەکەم و دووەم و سێیەمیان هەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو ئۆپراسیۆنەیان بە ناوی چنگی قوفڵ، کە ئەو شەوە دەستپێکرد، نەیتوانی سەربکەوێت ناچار بوون ئەو لێدوانە بدەن. ئەوەی ئەو ئەنجامەی دروست کرد، بەرخۆدانی هەڤاڵان و وەڵامدانەوەیان بوو لە دژی هێرشەکان.

بەڕاستیش هەڤاڵان گورزی زۆر قورسیان لێدان. قوڵبوون و ئامادەکاریی هەڤاڵان پێش ئۆپەراسیۆنەکە باش بوو. بە دڵنیاییەوە  کەموکوڕیش هەبوو، ئێمە هەر لە ناو خۆماندا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، بەڵام بە ڕاستی لە یەکەم هەنگاودا دوژمن لە خاکی زاپ و ئاڤاشین دا زۆر شۆک بوو. ئەوان بۆ خۆیان دانیان بەوەدا نا. هەر پێش دانپیادانەکانیان ئەردۆغان و خولوسی ئاکاری فاشیست بە خێرایی خۆیان گەیاندە خاڵی فەرماندەیکردن و چاودێریکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لە چەلێ و لەگەڵ فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنەکە کۆبوونەوە. لەوێ وتیان، هەوڵ دەدەن خۆیان بپارێزن، چونکا "شەهیدیان هەبووە" و بەو شێوەیە بۆ خۆیان دانیان پیادانا. بەپێی ئەو زانیارییانە، کە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بە دەست گەیشتوون، ژمارەیەکی زۆر لە سەربازە بریندارەکان و هەروەها چەندین تەرمی سەرباز لە نەخۆشخانەکان دان و لە نەخۆشخانەکاندا هیچ شوێنێک و قەرەوێڵەیەک نەماوە بۆ بریندار و کوژارەکانیان.

لەناخی دڵەوە پیرۆزبایی لە ئازایەتی و بەرخۆدانی هەڤاڵە قارەمانەکانمان دەکەین. بەتایبەتی لەکەسایەتی هەڤاڵان شارستان و مزگین، کە لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەوە شەڕیان کرد و شەهید بوون، لە سایەی وەڵامدانەوەیان بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە و ئەو ڕۆحە و ئیرادەیەی ئافراندیان، کەشێکی زۆر جیاوازی بەرخودان و بەرگری خوڵقا و گورزی قورس لە دوژمن درا. ئێمە هەمیشە قەرزاری ئەو هەڤاڵە شەهیدانەین و بەڵێن دەدەین، کە ئەمساڵ دەکەینە ساڵی سەرکەوتن.

"شەڕی مان و نەمانە"

نابێت ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنها بە هێرشێک بۆ سەر زاپ و ئاڤاشین بزانین، ئەم ئۆپەراسیۆنە خۆی تەنها دژی ئێمە نییە، بە میتۆدی فاشیستانە هێرش دەکەنە سەر هەموو هەڤاڵانمان لە زیندانەکاندا، هێرش دەکرێتە سەر گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هێرشەکان بۆ پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژکردن ئەنجام دەدرێن. ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکوژرێن، دایکانمان بەسەر زەویدا ڕادەکێشن، بۆیە ئەم شەڕە شەڕێکی سەرتاسەری و هەمەلایەنەیە لە دژی هەموو کورد. پێش هەموو شتێک شەڕە لە دژی ڕێبەرەکەمان شەڕێک بەڕێوەدەچێت. چاوپیکەوتنەکانی ڕێبەرمان لەگەڵ بنەماڵەکەى و پارێزەران بە پاساویی بێ بنەما ڕاگیراوە.

هەوڵدەدەن پەیوەندی لەگەڵ هەموو شوێنێكی دنیا داببڕن. بەمەش بەواتای شەڕێكی دەروونی، سیاسی و ئایدئۆلۆژیە لەبەرامبەر بەرێبەرمان بەرێوە دەچێت. تاكانە هێزێك كەلەبەرامبەر بەوە بووەتە ئاستەنگ و رێگرە لەوەی زەرەرێك لەرێبەرمان بدەن، گەریلایە. لەبەر ئەوەش بەرێبەرایەتیمانیان ووتبوو"ئێمە سەرەتا كۆتایی بەئەوانەی دەرەوە بهێنین، دوایی كارمان بەتۆ دەبێ". لەبەر ئەوەش قۆناخی، ئێستاكە، قۆناخێكی قەیرانئاوییە. دەبێت لەهەموو لایەكەوە هەستیار و هۆشیار بین. دەیانەوێت هەموو شوێنەكانمان گەمارو بدەن و پاشانیش كۆتایی بەگەریلا بهێنن و پاشانیش هێرشی رێبەرایەتیمان بكەن. لەبەر ئەوەشە كە ئێمە بەم شەڕە دەڵێین، شەڕی مان و نەمان.

ئێمە دەتوانین دۆژمنی فاشیست لەسەر ئەم خاكەوە شكست پێ بهێنین

بۆ شكست پێ هێنان بەم دۆژمنە دەبێت ئەم شەڕە كۆرت مەودا نەبینین و شەڕێكی درێژخایەن بگرینە دەست، ئەم شەڕە، شەڕی رۆژێك نیە، شەڕێكی درێژ خایەنە. هێڵی خیانەت و نۆكەر هەموو دەرفەتەكانی خۆی خستووەتە گەڕ و رێگەی لەبەردەم توركان كردۆتەوە هێرشی كۆڕەژارۆ بكەن. لەبەر ئەوەش ئێمە بەتەنیا لەدژی دۆژمنێك نا، بەڵكۆ ئێمە لەبەرامبەر بەتەكنیكی ناتۆ و هێڵی خیانەت شەڕ و تێكۆشان بەرێوە دەبەین. لەشەڕی ئۆكرانیادا لەمانگێكدا شارێكیان ژێر و روو كرد. لەحەفتەیەكدا خۆیانیان گەیاندە پایتەختی ئۆكرانیا. بەڵام لێرەدا دۆژمن ماوەی بیست و شەش رۆژە نەیتوانیووە هەنگاوێك پێشڕەوی بكات. ئەمەش ئەنجامی بەرخۆدان و رێبازی لێدان و تێكۆشانی هەڤاڵانە. پێش هەر شتێك ئەو هەڤاڵانەی لەتۆنێلەكانی شەڕدا بەهۆی بەشداربوون و رێبازی بەكاریگەریان لەلێدانی دۆژمن سڵاو و پیرۆزبایان لێدەكەم. هاوكات تیمەگەڕۆكەكانی هەرێمەكە كە رێگەیان نەدا دۆژمن نزیكی تۆنێلەكانی شەڕ ببێتەوە و شەڕ بكەن، رەنجێكی گەورەیان دا، سڵاوم بۆ یەكەبەیەكەیان هەیە. ئەمساڵ زیاتر لەهەموو كاتەكانی تر كە توانیمانە لەچالاكیەكاندا ئەنجام بەدەستبهێنین، چالاكی تیمە گەرۆكەكانی گۆڕەپانەكانن كە رێگەیان بەدۆژمن نەداوە، سەربازانیان دابەزێنن. هەموو ئەو هەڤاڵانەی لەو تیمانەدا جێگە دەگرن بەهۆی چالاكیە سەركەوتووەكانیانەوە پیرۆز دەكەین.

دەبێت ئەمساڵ بەمسۆگەر، بكەینە ساڵی سەركەوتن. ئاكەپەش ئەم شەڕە وەكو شەڕی مان و نەمان دەبینێت. رایەدارانی دەوڵەتی تورك لەهەر لێدوان و راگەیەندراوێكی خۆیاندا دەڵێن"نابێت ئێمە بەرەو پاشەوە هەنگاو بنێنین". خۆی لەخۆیدا ئەگەر سەربكەوتبانا دەیانووت"ئێمە بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنین". ئەم شێوە لێدوان و راگەیەندراوانە نیشانی دەدەن كە چەندە تەنگەتاو بوونە. لەبەر ئەوەش ئەگەر هەڤاڵان هەموو هۆنەر و تەكتیك و لێزانی خۆیانیان بەشێوەیەكی سەركەتوو بێ دوودڵی بەكار بێنن، ئەوا دەتوانین دۆژمنی فاشیست لەسەر ئەم خاكەوە بشكێنین و لەگۆڕی بنێین. دەبێت وەهایان لێبكەین كە نەتوانن هەنگاو هەڵێنن و وانەیەكی مێژوویان فێر بكەین. دەبێت ئێمە ئۆپەراسیۆنی"كلید" كە دەستیان داوە پێ، بكەینە كلیدێك كە دەرگای ئێمرالی پێ بكەینەوە.

دەبێت هەڤاڵان خۆیان پاراستنی خۆیان بكەن و نەبنە ئامانجی تەكنیكەكانی دۆژمن. دەبێت هەم لەدۆژمن بدەین و هەمیش خۆمان بپارێزین. ئەگەر نەزانن گەریلا لەكوێن و كەی هێرشیان دەكەنە سەر، ئەو كاتە دەكەونە پێگەی پاراستنەوە. تا ئەو كاتە دەستپێشخەری لەدەستی ئێمەدا بێت، ئەوا دۆژمن نەزانێت لەكوێوە شەقامێك لەژێر گوێ بكەوێ و هەمیشە لەپێگەی پاراستندا بمێنێتەوە. ئەوەی كە هەمیشە لەپێگەی پاراستندا بێ، مەحكوومە بە شكست. دەبێت فرۆكەی شەڕكەر، سیخۆری و كەشف، ئۆبیس و تۆپی دۆژمنیش زۆر بن، ئەمە بۆ ئێمە شتێكی نوێ نییە و ئێمە بۆ ئەمانە هەموویان رێگە چارەمان دۆزیووەتەوە. لەبەرامبەر بەتۆنێلەكانی شەڕ تەقەمەنی بەكاردێنن، چەكی كیمیاوی بەكاردێنن. ئەم رێبازەیان پێشتریش بەكارهێناوە. ئێمە لەو هێرشانە ئەزموونمان دەرخستوون. لەبەر ئەوەش هیچ رێگریەك لەپێشماندا نەماوە. لەبەر ئەوەش لەو باوەڕەداین كە هەڤاڵان زیاتر بەشێویەكی ئاكتیڤتر و لێزانانەتر و هۆشیار شەڕی ئەمساڵ بەرێوە ببەن. بیست و شەش رۆژە ئەم شەڕە بەردەوامە و ئەمەش پێشتراست دەكاتەوە. بەرخۆدانی تیمە گەڕۆكەكان لەهەرێمەكە و بەرخۆدانی تۆنێلەكانی شەڕ بە رۆحی هێرشەوە هەموو هەڤاڵان و هێزەكانمان سڵاو دەكەم و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.

ژ.ت / ح.خ