فوئاد بێریتان: پرۆژەی کۆدار تاکە سیستمی دیموکراتیکی ئێرانە

"کۆدار سیستمێکی بەو جۆرەیە کە هەموو کەس دەتوانێت بچێتە ژێر چەتریەوە، بە بێ ئەوەی ئازادی تاکەکەسی ئەو بکەوێتە مەترسیەوە. لەبەر ئەوەی کۆدار سیستمی گەلە و تاکە رێگەیە بۆ ئەوە. هەموو رێکخراو، حزب، سەندیکای مەدەنی دەتوانن مۆدێلی کۆدار بەکاربهێنن".

هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) فوئاد بێریتان ئاماژەی بە پڕۆژەی کۆدار بۆ دیموکراتیک کردنی سیستمی ئێران کرد و رایگەیاند: "کۆدار بۆ ئێرانێکی دیموکراتیک گونجاوترین و باشترین مۆدێلە. کۆدار بۆ هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان سیستمێکی دیموکراتیکی فرەلایەن و فرەرەنگە. هەموو ئایین، ئایینزا و پێکهاتەکان لەناو پڕۆژە و سیستمی کۆداردا جێیان دەبێتەوە. مافەکانیان پارێزراوە. ئەمە حزبێک نییە، بەڵکوو دامەزراوەیەکی بەو جۆرەیە کە دەتوانێت فرەرەنگی ئایینی و نەتەوەیی ئێران وێنا بکات و لە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتی و دیموکراتیکردنی وڵاتەکەدا رۆڵێکی گرنگ بگێرێت. سیستمێکی دیموکراتیکی بەو جۆرەیە کە جێگەی هەموو گەلان، ئایین-ئایینزاکان، ژنان، گەنجان، رێکخراوەکان، حزبەکان و هەموو رێکخستنە مەدەنیەەکانی تێدا دەبێتەوە".

فوئاد بێریتان جەختیشی کردەوە کە باشترین سیستم بۆ گۆڕانکاری لە ئێران و باشترین مۆدێلی دیموکراتیک کۆدارە و وتی: "کۆدار سیستمێکی بەو جۆرەیە کە هەموو کەس دەتوانێت بچێتە ژێر چەتریەوە، بە بێ ئەوەی ئازادی تاکەکەسی بکەوێتە مەترسیەوە. لەبەر ئەوەی کۆدار سیستمی گەلە و تاکە رێگەیە بۆ ئەوە. هەموو رێکخراو، حزب، سەندیکای مەدەنی دەتوانن مۆدێلی کۆدار بۆ ئێران بەکاربهێنن".

بێریتان لە سەر رۆڵ و پێگەی ژنانیش لە شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران قسەی کرد و ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:"ئێرانێکی نوێ و دیموکراتیک تەنیا بە ئازادی ژن دەستەبەر دەبێت. هەر تێڕوانینێک جگە لەوە بە واتای دووبارەبوونەوەی سیستمی دەسەڵاتداری پێشووی بێ سوود دێت. هەبوونی ژن لەگەڵ پیاو بنەمای سەرەکی کۆمەڵگایە".

فواد بێریتان دەستنیشانی کرد کە ئێران پێویستی بەوە هەیە لەئێستا بەدواوە ژنان زیاتر لە ناو دامەزراوە و بەڕێوەبەرایەتیەکاندا بەشدار بن و وتی، "هەبوونی ژنان و پێدانی تەواوەتی مافەکانیان بە واتای شۆڕشە. بە بێ ئەوەی مافی ئەوان بدرێت شۆڕش بێ واتایە. هەبوون ژن لە ناو شۆڕشدا واتای ژیانیی هەیە. هەربۆیە دەبێت هەموو حزب، رێکخراو، گروپ و پلاتفۆرمەکان کە جێگە بۆ ژنان نەکەنەوە، بدرێنە بەر رەخنە".

هاوسەرۆکی کۆدار فواد بێریتان سەبارەت بە گفتوگۆ لەبارەی یەکێتی نەتەوە و گەلان لە ئێران وتی، "لە ئێران هزری ئەوەی کە تەنیا نەتەوەیەک هەبێت و ئازادی و مافی نەتەوەکانی دیکە لە بەرچاو بگرێت، لە خۆیدا بنەمایەکی هەڵەیە. ئازادی گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکەوە بەستراوەتەوە. دەیانەوێت ئەوە قەبوڵ بکەن یاخود نا بەڵام ئەمە راستیەکەیە. نەتەوەبوون کۆڵەکەکانی هەبوونی ئەوانە، ئازادییان پێکەوەیە، بۆ ئەوەی بەر بە هەڵاواردن و شەڕی وێرانکەر بگیرێت، تاکە رێگە ئەمەیە. جیا لەوە هەموو بانگەشەیەک پوچەڵ و دژی مرۆڤ و دژی کۆمەڵگایە. شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' هێزی هاوپەیمانێتیەکی لەم جۆرەی بە بەهێزی سەلماند. رێگەی پێنیشانداین، ئیتر ئەرکمانە کە ئەو یەکێتیە ببینین، ئەمە نەبێت سەرناکەون".

بێریتان سەرنجی راکێشا بۆ سەر یەکێتی و یەکگرتوویی پارتە کوردستانیەکان بە ئاماژەدان بەو کۆنفڕانسەی شەشی حوزەیران لە پەرلەمانی ئەوروپا بە دەستپێشخەری پلاتفۆڕمی دیموکراتیکی ئێران بەڕێوەچوو، وتی، "کۆبوونەوەی پارتە کوردستانییەکان زۆر گرنگە. نابێت کە ئێمە هەبوونی گەلەکەمان تەنیا بە هەبوونی پارتەکانەوە سنووردار بکەین. هێندەی پارتەکان، رێکخراوە مەدەنییەکان، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ژینگەپارێزان و سەندیکاکانی کرێکاران گرنگن".

فوئاد بێریتان وتی، "ئێمە وەک کۆدار چەتری هەموو پارت و رێکخراوە مەدەنییەکانین بۆ هەموو هەنگاوێکی دیموکراتی و کرداری ئامادەین. لە رێگەی یەکێتی، لێکتێگەیشتن و هاوسۆزی نێوان هەموو پارت و رێکخراوەکان دەتواندرێت هەنگاوی بەهێز بەرەو ئازادی بنرێت".

هـ . ب