"گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان قەبووڵ ناکات"
سەڵاح ساڵەیی سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی دەلێت: "لە سایەی سیاسەتی ئەردۆغان فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆسەر تورکیا زیاتر دەبێت و ئابوری تورکیا بەرەوە داڕمان دەڕووان".
سەڵاح ساڵەیی سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی دەلێت: "لە سایەی سیاسەتی ئەردۆغان فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆسەر تورکیا زیاتر دەبێت و ئابوری تورکیا بەرەوە داڕمان دەڕووان".
مامۆستا سەڵاح ساڵەیی چاودێری سیاسی و سیاسەتمەداری شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات، دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و زیاتر هەنگاونان بەڕەوە دکتاتۆریەتی سیستەمی حکومڕانی لە تورکیا لەسایەی حوکمڕانی ئاکەپە و ئەردۆغان، هەروەها قوولبوونەوەی قەیرانەکان و زیادبوونی مەترسییەکانی هێرش و داگیرکەری زیاتر لە ناوچەکە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەند پرسێکی دیکە، ناوبراو بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا.
بە پیلانگێری ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوت
سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی تورکیا، سەڵاح ساڵەیی سیاستەمەدار و چادێری سیاسی، ووتی: "سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکان پیلانگێرییەکە دەرئەنجامی ململانیەی دوو هێزی جیهانی ڕوسیا و ئەمریکایە، لەم پیلانگێرییە بۆ سەرکەوتنی ئەردۆغان هێزە تاریکپەرستەکانی ئێخوان و چەتەکانی ئەردۆغان لە سوریا کە ملێۆنان سوری بەشداربوون تا دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی ئەردۆغان کۆتایی بێت".
گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان قەبووڵ ناکات
سەبارەت بە بەردەوامی ئەردۆگان لە سیاسەتی دیکتاتۆریەتی و بەردەوامی پێشەڵکارییەکانی لە ناوچەکەدا، ئەەو چاودێرە سیاسیە ڕایگەیاند: "مەترسییەکانی دەرئەنجامی دەرچوونەوەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکان زۆرە بەڵام گۆڕانکاری ناوچەکەش چیتر دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان بەسەر ناوچەکەدا قەبووڵ ناکات، وە هێزە دیموکراتەکان و ئۆپەزسێۆن دەتوانن کۆتایی بۆ پێشەڵکارییەکانی ئەردۆغان بهێنن، وە گەلی کوردیش لە باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان هەوڵێکی پێشکەوتووخوازی زۆری لەگەڵدایە، ئەردۆغان چیتر ناتوانێت پیلانگێرییەکان وەکو پێشووتر دژی کورد پێشبخات، لەئیستاشدا شەقامی تورکیا دوو بەشە و خەڵکانێکی زۆر گومانیان لە ئەنجانی هەڵبژاردن هەیە وە پێشبینی دەکرێت خۆپیشاندان دەستپێبکاتەوە".
بە سەرکەوتنی ئەردۆغان هەژمارناکرێت
هەروەها سەڵاح ساڵەیی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتیشی: "ئەم دۆخەی ئیستا بە سەرکەوتنی ئەردۆغان هەژمارناکرێت، چونکە خەڵکانێکی زۆر لە تورکیا ناڕازین لە ئەردۆغان ئەمە زەنگێکە بۆ کۆتایی هاتنی ئەو دکتاتۆریەتەیت کە دەیەوێت دەسەڵاتی عوسمانی بگەڕێنێتەوە ناوچەکە، وە دڵنیام گەلی کورد لە باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان کۆتایی بە عەقڵیەتی دکتاتۆریەتی ئەردۆغان دەهێنن".
دەبینین فشاری زیاتر دەخەنەسەر تورکیا و ئابووری ئەو وڵاتە بەرەوە داڕمان دەڕووان
سەڵاح ساڵەیی هۆشداریدا لە چربوونەوەی فشارەکانی ئەمریکا و ووڵاتانی رۆژئاوایی بۆسەر تورکیا بەهۆی سیاسەتە دکتاتۆریەتیەکەی ئەردۆغان، ئاشکرای کرد: "هەندێک بەرژەوەندی ئەمریکا وایکردبووو کە زۆر پێشەڵکاری تورکیا قەبووڵ بکات، بەڵام ووڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا ئەو ڕاستیەیان بۆ ئاشکرابووە کە ئەم دیکتاتۆرە هەوڵدەدات سنوری خۆی ببەزێنێت و درێژە بە پێشەڵکارییەکان بدات، وە دەبینین فشاری زیاتر دەخەنەسەر تورکیا و ئابوری تورکیا بەرەوە داڕمان دەڕووان و قەیرانەکانی خەڵکی زیادی کردووە، خەڵکی چیتر ناتوانن بەرگەی سیاسەتی ئەردۆغان بگرن".
دەرفەتێکی باش هاتۆتە پێشەوە بۆ گەلی رۆژئاوای کوردستان
لە کۆتایدا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە هەلێکی لەبارد دێتەوە ئاراوە بۆ زیاتر پشتیوانی کردنی گەلی کورد لە باکور و رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی پشتیوانی کردن لە ئەزموونی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن ووڵاتانی رۆژائاواییەوە و ڕایگەیاند: "لەئیستادا دەرفەتێکی باش هاتۆتە پێشەوە بۆ گەلی رۆژئاوای کوردستان چونکە ووڵاتانی پێشکەوتوو خوێندنەوەیەکی باشیان بۆ رۆژئاوای کوردستان هەیە و بەهەمان شێوە بۆ باکوری کوردستانیش، بۆیە پێویستە سوود لە هەر گۆڕانکارییەکی ناوچەکە وەربگیرێت، دڵنیاشم پرسی نەتەوەییمان لە رۆژئاوای کوردستان بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت و کۆتایی بە عەقڵیەتی دکتاتۆریەتی ئەردۆغان دەهێنێت".
هـ . ب