وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) زاگرۆس هیوا له باره‌ی دوو گه‌ریلا به ناوه‌كانی ئاتیلا چیچه‌ك (هه‌نك) و عه‌لی شێر (حسێن یه‌ڵدرم) كه له تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئهرمنیاوه ده‌ستگیركران و راده‌ستی توركیا كرانه‌وه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی ئهلنههاری عه‌ره‌بی كرد. زاگرۆس هیوا وتی، "ئه‌مه له مێژووی گه‌لی ئه‌رمه‌نیدا خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه".
زاگرۆس باسی له‌وه‌كرد، كه هاوڕێكانیان له تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ كاتێك له چه‌می ئاڤاڕه‌ش ده‌په‌ڕینه‌وه، به‌هۆی دۆخی كه‌شوهه‌وا و ته‌مومژه‌وه رێگه‌یان لێتێكچووه و وتی، "كتوپڕ چوونه‌ته به‌رده‌م پاسه‌وانانی سنووری ئه‌رمینیاوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئهرمهنیهكانیان وه‌ك دۆست بینیوه بێ ئه‌وه‌ی تووشی شه‌ڕ ببن، له‌گه‌ڵیان كه‌وتوونه‌ته گفتوگۆ، به‌ڵام ده‌ستگیركراون و له ئه‌ریڤان خراونه‌ته زیندانه‌وه".
زاگرۆس هیوا له‌سه‌ر شێوازی دادگایی كردنیشیان ئه‌م زانیارییه‌ی رایگه‌یاند، "له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌رمینیا دۆسیه‌ی كرده‌وه و پارێزه‌ریشیان بۆ دانابوون. دوای دوو دانیشتنی ٨ ساڵ سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. هه‌ر دوو هاوڕێكانمان مانیان گرت. به‌هۆی هه‌وڵی پارێزه‌رانه‌وه و هه‌ندێك كه‌سایه‌تیه‌وه دۆسیه‌كه برایه دادگای باڵا، له‌وێ له ٢٨ی شوبات سزای ٨ ساڵ زیندانه‌كه لابرا، بڕیار درابوو كه ئه‌و دوو هاوڕێیمان ئازاد بكرێن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی چه‌ته‌ئاسا رفێنران".
په‌یوه‌ست به چۆنێتی رفاندنی ئه‌و دوو گه‌ریلایه‌ش وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه زاگرۆس هیوا وتی، " به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان كه‌وتووه په‌رله‌مانتارێك به ناوی به‌ڕێز كنیاز له كۆتای كورد كه سه‌ر به پارته‌كه‌ی پاشینیانه، له‌دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد و دامه‌زراوه جیاجیاكانی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ر دووكیان له ئه‌رمینیان و ته‌ندروستیشیان باشه، به ناوی شكۆی ده‌وڵه‌ته‌وه سوێندیان خواردبوو و به‌ڵێنیاندابوو ئازادیان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه له باره‌ی دۆخ و هه‌لومه‌رجی ئه‌و دوو هاوڕێیه‌مان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هیچ زانیارییه‌كمان رانه‌گه‌یاند".
زاگرۆس هیوا ده‌ستنیشانی كرد، كه راسته‌وخۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌رمه‌ن نه‌بووه و وتی، "له رێگه‌ی دۆستانی پارێزهرمانهوه، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی حكومه‌ت و هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه كوردییه‌كان و دامه‌زراوه‌كان و له رێگه‌ی كه‌ناڵه دیاره‌كانی حكومه‌ت له په‌یوه‌ندیدابوون".
زاگرۆس هیوا له كۆتاییدا رایگه‌یاند، "كورد و ئه‌رمه‌ن له‌سه‌ر یه‌ك جوگرافیا ده‌ژن و له مێژوودا ده‌وڵه‌تی تورك سته‌م و كوشتاری به‌سه‌ردا هێناون، خاوه‌ن یه‌ك چاره‌نوسی هاوبه‌شن. هه‌ر بۆیه‌ش رێگه ناده‌ین خیانه‌تی حكومه‌تی پاشینیان زیان به چاره‌نوسی هاوبه‌شی گه‌لی كورد و ئه‌رمه‌ن بگه‌یه‌نێت. راده‌ستكردنی هاوڕێیانمان له‌لایه‌ن حكومه‌تی پاشینیان به رژێمی فاشیستی تورك، نه‌ك وه‌ك خیانه‌ت له گه‌لی كورد، به‌ڵكوو وه‌ك گه‌وره‌ترین خیانه‌ت له مێژووی ئه‌رمه‌ن ده‌بینین. ئێمه ده‌زانین كه نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی گه‌لی ئه‌رمه‌نی خیانه‌تێكی به‌م جۆره قه‌بوڵ ناكه‌ن. ئه‌رمه‌نیه‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان به روونی له باره‌ی راده‌ستكردنه‌كه له رێگه‌ی میدیاوه باس كرد. ئه‌و خیانه‌ته زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌رمه‌نی ناگه‌یه‌نێت، به پێچه‌وانه‌وه ببێته یه‌ك له هۆكاره‌كانی دیكه بۆ به‌هێزكردنی تێكۆشانمان له دژی فاشیزم".
هـ . ب