گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی ئه‌و درۆنه‌ی په‌ده‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه خرابوه‌خواره‌وه
گه‌ریلا تیڤی دیمه‌نی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی په‌ده‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه رۆژی ٤ی ئایار له هه‌رێمی گاره خرابووه‌خواره‌وه.
گه‌ریلا تیڤی دیمه‌نی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی په‌ده‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه رۆژی ٤ی ئایار له هه‌رێمی گاره خرابووه‌خواره‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"٤ی ئایار له كاتژمێر ١٧:٣٠دا له پاره‌گایه‌كی په‌ده‌كه‌وه له ناحیه‌ی باكرمانی ناوچه‌ی ئاكرێ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان (درۆن) هه‌ڵسێنرا و به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی گه‌ریلاكان له هه‌رێمی گاره نێردرا. ئه‌و درۆنه كه بۆ چاودێری سه‌ربازی ره‌وانه‌كرابوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرایه‌خواره‌وه. شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه درۆنه‌كه له ٥ی ئایاردا له كاتژمێر ٠٤:٠٠دا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دوو جار به خه‌ستی بۆردومان كرا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی درۆنه‌كه به ته‌واوه‌تی له‌ناوببرێت".
هـ . ب