ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌مانه كردووه:
"به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان و چالاكییه به ئه‌نجامه‌كانیان كه به رۆحێكی فیدایی ده‌یكه‌ن، به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌رده‌وامه. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له زاپ، ئاڤاشین، مه‌تینا و هه‌فتانین گورزی قورسان له داگیركه‌ران داوه. له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانماندا ١٢ داگیركه‌ر سزادراون، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنراوه، درۆنێك تێكشكێنرا و ٤ كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ١٦ جار به چه‌كی كیمیایی و بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی، ٥ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٨ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به سه‌دان جاریش به تانك، هاوه‌ن، كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كرد.
چالاكییه‌كان و ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامدراون به‌م جۆره‌ن:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له ئاڤاشین:
له ٢٧ی ته‌مموز كاتژمێر ٢٣:٠٠ كاتێك هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی ویستی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی مه‌رڤانۆسدا بچێته زاپ هێزه‌كانمان گورزیان له هه‌لیكۆپته‌ره‌كه وه‌شاند.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٨ی ته‌مموز كاتژمێر ١٠:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به چه‌كی سوك و نارنجۆك له داگیركه‌ران درا كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ پێشڕه‌وی بكه‌ن. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران هه‌نگاوێك كشانه‌وه.
له ٢٨ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١٢:٠٠ هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عادل له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به‌ره‌وپێش بێن و گورزیان لێوه‌شاندن.
له ٢٨ی ته‌مموز كاتژمێر ١٣:٠٠ داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عادل له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ پێشڕه‌وی بكه‌ن هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس و تاكتیكی نیشان شكێن له‌وانیاندا و ٣ داگیركه‌ر سزادران. هه‌ر ئه‌و رۆژه كاتژمێر ١٧:٠٠ هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:
تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له ١ی حوزه‌یران له هه‌فتانین چالاكیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام به هۆی هه‌لومه‌رجی شه‌ڕه‌وه تازه توانیان زانیاری بده‌ن. داگیركه‌ران له شاخی كۆخی مه‌لایه‌حیا له هه‌رێمی كه‌شانی هه‌فتانین له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه به تاكتیكی چه‌كی قورس كرانه ئامانج و له‌وان درا. له‌و چالاكیه‌دا كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه له ئامانجه‌كاندرا ٧ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢٧ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٥:٣٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودیان دا. هه‌مان رۆژ كاتژمێر ٢١:٠٠ درۆنێكی داگیركه‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرایه‌خواره‌وه.
له ٢٧ی ته‌مموز كاتژمێر ٢١:٣٠ به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركه‌ران له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی درا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٨ی ته‌مموز كاتژمێر ١٩:٣٠ داگیركه‌ران كه ویستیان تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بۆردومان بكه‌ن، له لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه گولـله‌باران كران. داگیركه‌ران كه گورزیان به‌ركه‌وت چوار كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی كه له گه‌ڵ خۆیان هێنابوویان جێیان هێشت و هه‌لاتن. ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی:
له ٢٧ و ٢٨ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری ، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، كاركه‌ر و شاخی ئامێدی و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئومێد ١٦ جار به چه‌كی كیمیایی و بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی بۆردومان كران.
له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه سوپای توركی داگیركه‌ر له تونێله‌كانی شه‌ڕدا ئه‌نجامیدان ئه‌وه ده‌ستنیشان كرا كه دوكه‌ڵی خۆڵه‌مێشی، سپی و ره‌شی تاریكیان لێ‌دروست بووه، بۆنی ده‌رمانی جڵشۆردنیان لێهاتوه و له كاتی بۆنكردنیدا له قوڕگدا تامێكی تاڵ جێده‌هێڵیت و هه‌ناسه‌ی مرۆڤ توند ده‌كات.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی قورس، هاوه‌ن، كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر:
له ٢٨ی ته‌مموزدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و چه‌مچۆ به ده‌یان جار به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
له ٢٨ی ته‌مموز به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی فڕۆكه‌ی سیخوڕی سوڕانه‌وه.
له ٢٨ی ته‌مموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، شاخی ئامێدی، سیدا و ساجا ٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٨ی ته‌مموز گۆرشه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، سیدا، ساجا، وه‌رخه‌لێ و چه‌مچۆ ٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٢٩ی ته‌مموز له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی شه‌كیف، شاخی شه‌هید ئاخین، شاخی شه‌هید كامه‌رانی خواكورك به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ردا ئاگری هه‌رێمی چه‌مچۆ به‌رده‌وامه".
هـ . ب