لە نسێبین ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی
شیار کۆچ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ناوچەی نسێبینی مێردین لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرا.
شیار کۆچ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ناوچەی نسێبینی مێردین لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرا.
شیار کۆچ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ناوچەی نسێبینی مێردین کە لە گوندی مەندەرەی ناوچەی نسێبین نیشتەجێبووە، بە شێوەیەکی خۆبەخش سەردانی ناوچەی بومەلەرزە کرد، بەڵام دوای ئەوەی گەڕایەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەکەیدا دەستگیرکرا.
کۆچ لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری مێردیندا دەستگیرکرا و بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری مێردین گواسترایەوە.
ف.ق