گەنجانی ئێزیدخان، عەرەب و تورکمان: بە ڕوحێتی گەنجانەی ئاپۆییەوە بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین

گەنجانی ئێزیدخان، عەرەب و تورکمان، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا دەبێت تێکۆشانیان فراونتر دەکەن و وتیان: "بە بڕیاردارییەکی تۆکمە و بە ڕوحێتی گەنجانەی ئاپۆییەوە دڵنییاین لە سەرکەوتن".

یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان دوێنی لە کۆمەڵگای دگۆری شەنگال، سێهەمین کۆنفرانسی خۆی بە دروشمی "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ جەنگی ئازادی سەردەخەین و خۆسەری شەنگال مسۆگەردەکین" ئەنجامدا. دوای کۆنفرانسەکە بە سەدان گەنجی ئێزیدی، عەرەب و تورکمان کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن ئەندامی بەڕێوەبەری یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان، زێدان شەنگالی خوێندرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

" وەک دەزانین هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکردوە. ئێمەش وەک یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان بەشداری ئەو هەڵمەتەبووین. سێهەمین کۆنفرانسی خۆمان بە دروشمی "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ جەنگی ئازادی سەردەخەین و خۆسەری شەنگال مسۆگەردەکین" ئەنجامدا. بڕیاڕ و هەڵوێستەکانی کۆنفرانس دەکەین بنەمای ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ. وەک یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان، دیلگرتنی سەرۆک ئاپۆ قبوڵناکەین و لێپرسینەوە لە دوژمنی مرۆڤایەتی دەکەین. بە فکر و فەلسەفەی ڕیبەر ئاپۆ ڕۆحمان دا بە کۆمەڵگای ئێزیدی، لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە دۆست و دوژمنی خۆمان دەناسین. لە ٧٤ فەرمانی ئێزیدا ئەوانەمان بینی کە خۆیان وەک دۆستی ئێزدی دەردەخست، کە چۆن لەو ڕۆژە دژوارەد ئێمەیان جێهشت بۆ ئەو فەرمانە. لەم ڕاستیە مێژوویە وانەمان وەرگرت. ئێمە لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەوردە و ڕێکخستنی خۆمان دەکەین. هێزی خۆمان بۆ پاراستنی خۆمان دامەزراند. ئەمە هەمووی لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە پێکهات. دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک دوژمنی بنەڕەتیمان، ناتوانێت هەنگاوەکانی ئازادیمان ڕاگرێت. ئێمە بە بڕیارداریەکی تۆکمە و ڕۆحێتی گەنجانەی ئاپۆییەوە بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین".