گروپێك لە چالاكوانان پشتیوانی لەمانگرتووانی بادینان دەكەن

گروپێك لەچالاكوانانی باشوری كوردستان پشتیوانی خۆیان لەچالاكوانانی بادینانی زیندانیكراو لەزیندانەكانی پەدەكە ده‌ربڕی و جەخت لەوە دەكەنەوە كە زۆڵم و سته‌م لەچالاكوانانی بادینان دەكرد.

گروپێك لەچالاكوانانی كورد بەدرۆشمی"گروپی مرن یا ئازادی"، پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتووانی زیندانەكانی بادینان و زیندانیانی هەولێر راگەیاند و جەخت لەوەش دەكەنەوە كە تا ئازادی و بەجێهێنانی داواكاریە رەواكانی زیندانیانی بادینان پەرە بە پشتیوانی خۆمان دەدەین.

ئەم گروپە داوا لەچالاكوانان دەكەن بەیەكگرتوویی رووبەرووی سیاسەتە سەركۆتكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ببنەوە و هاوكات ئەوەشیان راگەیاندوە؛ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسە لەچارەنووسی مانگرتووانی بادینان و بێگۆمان ئەم حكومەت دەبێت بەرپرسیاریەتی ئەو زۆڵم و ستەمە لەئەستۆ بگرێت.

جێگای ئاماژەیە سەرەڕای كۆتاییهاتنی ماوەی سزاكانی چالاكوانانی بادینان، بەڵام خودی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رێگرە لەئازادكردنی ئەو گروپە چالاكوانە، ئەمەش پێشلكردنی ئەو یاسا و رێسایانەیە كە خۆیانیش دایانڕشتووە و پێكیناهێنن.

هـ . ب