گەریلا تی ڤی دیمەنی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێڵێکی عەقرەبی تورکی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی عەقرەبی بڵاوکردەوە کە لە ٨ی تەمووزدا لە چەمچۆ لەگەڵ داگیرکەرانی ناوی، تەقێنراوەتەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" لە ٨ی تەمووز کاتژمێر ١٣:٠٠دا کاتێک کە ئۆتۆمبێڵێکی جۆری زرێپۆشی عەقرەب، دەیویست بۆ ناوچەی چەمچۆ پێشڕەوی بکات، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرایە ئامانج. لە چالاکیەکەی گەریلاکانماندا، ئۆتۆمبێڵەکە تێکشکێنرا و داگیرکەرانی ناوی سزادران."

ف.ق